دادپەروەری جیهانی، مرۆڤ و ژینگە، پێناسەکردنەوەی کۆمەلایەتی، سێ ڕەگەزی سیاسەتی نوێ ی جیهانە

دادپەروەری جیهانی، مرۆڤ و ژینگە، پێناسەکردنەوەی کۆمەلایەتی، سێ ڕەگەزی  سیاسەتی نوێ ی جیهانە


سیاسەتی هاوچەرخ گرنگی خۆی هەیە، ئامانجی دۆزینەوەی کێشەکانی سەردەمە، لە داهاتودا ڕوو بە ڕووی مرۆڤ دەبنەوە، وەک پرسی دادپەروەری جیهانی و پەیوەندیەکانی مرۆڤ و ژینگە، دووبارە پێناسەکردنەوەی کۆمەلایەتی بوون، بۆ نمونە "فۆکۆیاما"بونیاتنانی دەولەت بە ڕێگە چارەی زۆربەی کێشەکان دەزانێ، چونکە کێشەکانی داهاتوو گرنگترین پرسی بیری سیاسی هاوچەرخن، بە جیهانی کردنی کێشەکان هەنگاوێکی گرنگ دەبیت بۆ بەستنەوەی بە سیایەتی نوێ.

بیری سیاسی هاوچەرخ
لە ھەر قۆناغێکی سیاسی، سیاسەت بە جۆرێک خۆی لە شانۆی ژیان نواندووە، بێ گومان لە قۆناغی سیاسەتی نوێ ی جیهان، چەند تایبەتمەندیەکی ھەیە، لە ئێستا زیاتر لەگەل "ئەمری واقع" واتە ڕیالیزمانە سیاسەت دەکات، تایبەتمەندی بیری سیاسی ھاوچەرخ گۆڕانی بە سەر داھاتووە، لە کۆندا سیاسەت گرینگی بە ئاین، ڕەنگ، وە ڕەگەز دەدا. بەلام ئێستا رێگە لە جیاکاری دەگرێت بە ھەموو جۆرێک، وەک نەژادی ئاین و، نەتەوەی و، مەزھەبی و، ڕەگەزی. بیری سیاسی ھاوچەرخ باوەری بە عەقل و توانا و هەڵبژاردەی مرۆڤە، تەرکیز دەخاتە سەر ئەوەی چی بۆ مرۆڤ باشە یان خراپە؟، ھەمیشە بە دوای ئەوەوەیە کە چۆن مرۆڤ بەختەوەر بکات؟، بۆ نمونە جیھان سەرقالی ئەوەیە چۆن مرۆڤ لەم ڤایرۆسە ڕزگار بکات؟، زۆر شت ھەڵوەشاوەتەوە لە داب و نەریتی کۆمەلگاکان، لە سەردەمی سیاسەتی هاوچەرخ زانکۆ چەقی گۆڕنگاری سەردەمە، ئەمانە تایبەتمەندی بیری سیاسن و گرنگی پێ دەدات. کەواتە سیاسەتی نوێ ی جیهان بە دوای گۆرانی ریشەی و بابەتیانەیە بۆ ھەموو پێوەرەکانی ژیان دەگەڕێت.

دادپەروەری جیهانی
دادەپەروەری جیهانی، یەکێکە لە پرسەکانی ڕۆژگاری ئێستا، لای بیرمەندانی بیری سیاسی هاوچەرخ، هۆکاری ناڕەزایەتیەکان، کۆچکردن، هەژاری، جەنگ، دروست بوونی تیرۆر، سەرهەلدانی جولانەوەی نوێ، هەموو ئەمانە لەم قۆناغە پەیوەندی بە نادادپەروەری جیهانیەوە هەیە، دابەش بونی دەسەلات لە جیهاندا بەسەر پێنج دەولەتی زلهێز جۆرێکە لە نادادپەروەی جیهانی، چۆن دادپەروەیەکی جیهانی بە دەست دێت؟، بۆ دەستەبەرکردنی دەبێ لە سەر ئاستی نێودەولەتی، ناوەخۆی ولاتان هەمەئاهنگی بکرێت بۆ بەدەست‌ هێنانی دادپەروەیەکی جیهانی، یان هەولبدرێت داهاتەکان دووبارە بە یەکسانی دابەش بکرێنەوە، بیرمەندانی بیری سیاسی هاوچەرخ لە داهاتودا گرنگی بەم پرسە دەدات.

مرۆڤ و ژینگە
یەکێک لە کێشەکانی داهاتوی بیری سیاسی بریتی یە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەیە، ئەو ژینگەیە یان ئەو هەسارەیە مرۆڤ تیایدا نیشتەجێ دەبێ، پێداویستیه‌کانی خۆی بۆ ژیان تێدا بدۆزێتەوە، مرۆڤ و ژینگه‌ش کاریگەریان لەسەر یەکتر هەیە، ئه‌و کاریگه‌ریه‌ش ده‌توانێ، ئه‌رێنی یا نه‌رێنی بێت. مرۆڤ و ژینگە دوو یەکەی بوونن و لە ئاڵوگۆڕێکی بەردەوامدان لەگەڵ یەکتردا، بەلام لە لایەن بیرمەندانی بیری سیاسی هاوچەرخ، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا پرسێکی پڕ لە کێشە و گرنگە، چونکە ژینگە پەیوەستە بە خۆراک، بەردەوەمی ژیان، مرۆڤ هۆکارە بۆ تێکدانی ژینگە، بە کارگە، بڕینی دار، جەنگ. سیاسەتی نوێ ی جیهان دەیەوێت ئەم کارلێکانە کەم بکاتەوە.

چۆن کۆمەلایەتی پێناسە بکەیەنەوە؟
سیاسەتی ئێستای جیهان، لەم قۆناغە بە دوای ئەودا دەگەڕێت، چۆن بنەمای کۆمەلایەتی پێناسە بکاتەوە. چەمکی کۆمەلایەتی چەندین ڕەهەندی هەیە، ناتوانرێت بخرێتە نێو یەك بازنەی دیاریكراو، بۆ نمونە مەینەتی، نایەكسانی، پەراوێزخستن، بێبەشبوون، ستەم، وە چەوساندنەوە، ئەمانە هەموویان ئەو دیاردانەن كە دەرەنجامی رەفتار و ئەزموونی مرۆڤایەتین. دیارە سروشتی ژیانیش نەیتوانیوە سنوورێك بۆ ئەم دیاردەیە دابنێت بنبڕی بكات، بەڵكو بە درێژایی مێژوو لەگەڵیدا بەردەوام بووە، لە سەردەمی بیری سیاسی هاوچەرخ لەگەڵ زیادبوونی هۆشیاری، چەمكی کۆمەڵایەتی ئاراستەیەكی ماتریالییانەی بە خۆیەوە بینیوە.

"فڕانسیس فۆکۆ یاما" پێ ی وایە، ئەگەر سەیری ئەو کێشانەی پەیوەست بە جیهان بکەین، وەک هەژاری، ماددە هۆشبەرەکان، ناڕەزایەتی، کۆچکردن، هۆکاری دەرهاوێشتەی دەولەتی شکست خواردون. فۆکۆ یاما بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم شکستە پەنا دەباتە بەر بونیاتنانی نەتەوە، بۆ ئەمەش "فۆکۆ" پێی وایە دەبێ شوناسی سیاسی دروست بکرێت، ئەم شوناسە نابێ ئاینی، کلتوری، نەژادی، بونیات بنرێ. بۆ دروست کردنی ئەم شوناسە سیاسیە، بونیاتنانی نەتەوە، ڕاچاوی ئەم فاکتەرە گرنگانە بکرێت، وەک بە دامەزراوەیی کردنی حکومەت، بە هێز کردنی کەرتی پەروەوردە، پێشخستنی تەکنۆلۆژیا، بە هێزکردنی ئابوری، وە دروستکردنی سمبولێکی نەتەوەیی گەل شانازی پێوە بکات، لە دەوری خۆیان کۆ بکاتەوە. کەواتە بەم جۆرە دەتوانرێ نەتەوە بوونیات بنرێ.

لە کۆتایدا، یەکێک لە سودەکانی بیری سیاسەتی هاوچەرخ، ئەوەیە مرۆڤ فێری ئەوەبیت لە ئێستا بژیت، نەوەک هەمیشە لە مێژوو یان ڕابردوودا بژیت، چونکە چەمک و بیری سیاسی گۆرانی بەسەردا هاتووە، وە بەردەوامیش دەبێت لە گۆڕان، پێشتر سیاسەت گرنگی بە ئایدۆلۆژیا، داگیرکاری بە هێزی سەربازی، سنورەکان، نەتەوە، وە ئاین و چەندین فاکتەری تر دەدا، بەلام ئێستا بیری سیاسی هاوچەرخ گرنگی بە سەرمایەداری، پرسی نێودەلەتی وەک چارەسەرکردنی گەرم بونی زەوی، بەرنگار بونەوەی چەکی ئەتۆمی یان فاکتەری لەم شێوەیە دەدات. دەولەتان لە ڕابردوو تەنیا بیریان لە نەتەوەیەک و ئاسایشی نەتەوەی خۆی دەکردەوە، بەلام ئێستا ئاسایشی جیهان لە ڕووی ئابوری، سیاسی، هەموو کێشەیەکی تری هەرێمی و نێودەولەتی یەک پرسە.

یاخود ئاسایشی جیهان بە یەکەوە بەستراوەتەوە لە ڕووی ئابوری، سیاسی، تەندروستی، تەنانەت ئاسایش، بۆ نمونە پرسی تیرۆریزم، یان ڤایرۆسەکانی وەک ئایدز، کۆڕۆنا، هەموو کێشەیەکی تری هەرێمی و نێودەولەتی یەک پرسە، لە سەردەمی سیاسەتی هاوچەرخ.



تێبینی:
نوسەري دووەم و بەشدار بەناوی
بەروار زرار شەریف#

Top