پێگه‌ی كوردستان و سه‌ردانی پاپا

پێگه‌ی كوردستان و سه‌ردانی  پاپا
نكۆڵی له‌وه‌ناكرێت كوردستان جیهانێكی بچكولانه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان و برایه‌تیه‌، چونكه‌ له‌م به‌شه‌ جوگرافیه‌ی سه‌ر رووی زەوی به‌شێكی زۆری ئایدیا و نه‌ته‌وه‌ و ئاینزا و ئاین كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ ئاشیتی ده‌ژین، خۆشه‌ویستی كۆی كردوونه‌ته‌وه‌ و له‌ پێناو یه‌كبووندا ده‌مرن و ده‌ژین، ئه‌م مۆدیله‌ی پێكه‌وه‌ ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان بێ وێنه‌ و ده‌گه‌مه‌نه‌، چونكه‌ لێره‌دا چه‌مكی ژیانكردن واتای خۆی هه‌یه‌.
مێژوو گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌یه‌ له‌خۆشی و ناخۆشیه‌كان یه‌ك ده‌نگی و ته‌بایی بوون له‌م هه‌رێمه‌ کوردستاندا چه‌ند به‌ تۆخی ڕەنگی داوه‌ته‌وه‌ واته‌ له‌كاته‌ سه‌ختیه‌كاندا چۆن پشت و په‌نای یه‌كتربووین و له‌ساته‌ دڵره‌فێنیه‌كاندا چۆن شادیمان به‌ش به‌شكردووه‌ لەم سونگەیەوە ئه‌نفال و راگواستن و كیمیاباران و راپه‌رین و ده‌سكه‌وتی ریفراندۆم .... هتد بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن.
هاتنی پاپای ڤاتیكان وه‌ك مه‌رجعیه‌تی گه‌وره‌ی مه‌سیحیه‌كان بۆ عێراق و پاشان بۆ هەرێمی كوردستان ده‌لاله‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ كه‌ چۆن هه‌رێم به‌و ئیمكانیه‌ته‌ كه‌مه‌ توانیوویه‌تی كارسازی بكات بۆ پێكه‌وه‌ ژیان و ئاسایشی ئاین و مه‌زهه‌به‌كان، چونكه‌ ده‌زانین پاپا بیرۆكه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی به‌لاوه‌ پڕ گرینگترین شته‌ هه‌ر بۆیه‌ هاتنی بۆكوردستان و پێشكه‌شكردنی ئه‌و ووتاره‌ پێمانی ووت پێگه‌ی كوردستان ئه‌مری واقیعه‌ و جێگای خۆی گرتووه‌.
كوردستان به‌ سیسته‌مه‌ سیاسیه‌كه‌ی و جوگرافیاكه‌ی مێژوویه‌كی پرشنگدار ده‌نووسێته‌وه‌ كه‌نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌ شانازیه‌وه‌ ده‌یگرێنه‌وه‌ كه‌ چۆن چۆنی ژیان له‌م نیشتیمانه‌ پڕ له‌هیوا و ئاشتی و خۆشه‌ویستی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی هه‌مه‌جۆره‌ی موسڵمان و مه‌سیحی و كاكه‌یی و یەهودی و یه‌زیدی...تاد.
ئه‌م پێزانینه‌ی پاپا بۆ سه‌ركردایه‌تی كوردستان و به‌تایبه‌ت مەرجەعی باڵای کورد هێژا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی دیسان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت مه‌رجه‌عیه‌تی كورد هه‌ر خۆیه‌تی و هه‌ر خۆشی شوناسی كورد و هه‌وێنی پێكه‌وه‌ ژیان، هه‌رخۆشی ره‌مزی مسۆگه‌ركردنی برایه‌تی یە، لەهەمانکاتدا لەمپەری ده‌ست درێژیه‌كانە.
له‌كۆتایدا ده‌بێت ئه‌وه‌ بلێین كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌ی به‌هێزتر دەبیت له‌ژێر رێنمایه‌كانی مەرجەعی باڵای کورد سەرۆک بارزانی.
Top