کورد چی بکات بۆ ئەوەی خۆی لە شەڕ دوور بخاتەوە؟
شەرمان ناوێت لە شەڕیش ناترسین :سەروک کۆماری ئیسلامی ئێران مسعود پزیشکی.داوی لێدوان
ڕەنگە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا کاریگەری قووڵی لەسەر دیمەنی سیاسی و ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت. گۆڕینی داینامیکی ناوچەیی حزبوڵڵا بە یاریزانێکی سەرەکی لە ململانێکانی ناوچەییدا دادەنرێت. ڕەنگە کوشتنی ئەو هاوسەنگی هێزی نێوان کوتلە چەکدارەکانی لوبنان و سوریا بگۆڕێت.توندوتیژی زیاتر پێدەچێت کوشتنی ئەو ببێتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە لەلایەن حزبوڵڵا یان هاوپەیمانەکانیەوە، ئەمەش ململانێکانی ناوچەکە زیاتر توندتر دەکات.
کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان: ڕەنگە زلهێزە گەورە نێودەوڵەتییەکان، وەک ئەمریکا یان ڕووسیا، زیاتر دەستوەردان لە کاروباری لوبنان و ئێران بکەن، ئەمەش ڕەنگە دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات.کاریگەری لەسەر بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران ڕەنگە کوشتنی ئەو کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی بەرخۆدان لە دژی داگیرکەری ئیسرائیل هەبێت، ئەمەش ڕەنگە پرسیار لەسەر داهاتووی ئەو هەوڵانە دروست بکات. بە گشتی ئەم ڕووداوە کاریگەری بەرفراوانی دەبێت لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و لەسەر سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکە.
_ئێمە کوردئێمە بانگەشەی هەڵبژاردنی دیموکراسی دەکەین، لە ناوچەیەکین کە زیاتر لە سەدەیەک شایەتی پشێوی نی هەموو ئاژاوە شەڕە، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شەڕی بەرژەوەندی و یەکلاکەرەوە ناودەبرێت. ئێستا سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی کوردە و تەسلیمبوونی بۆی ئەستەمە، لەبەر ئەوەی کورد هەرگیز تەسلیم بوون ل کولتوری کوردی نی یە. ئەگەر خیانەتیان لێ نەکرێت.
_ڕۆڵی سەرکردەکانی کورد. من پێم وایە کورد دەبێ بژاردەی بێلایەنی هەڵبژێرێت و خۆی لە شەڕ و پێکدادان بەدوور بگرێت و بەدوور بگرێت لە لێدوانێک کە کورد بکێشێتە ناو ئەم شەڕەوە. یان لەبەرئەوەی تەنها زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت و هەڕەشە لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات ئێمە زیاتر لە سەد ساڵە خەبات دەکەین بۆ ئەوەی بە ئارامی و شانازییەوە بژین.
_داوا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم، خۆیان لە هەر لێدوانێک کە کورد لاواز بکات، خۆیان بەدوور بگرن. پێویستە یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئەوەی سلێمانی نەچێتە ناو شەڕەکەوە، ئەمەش نەک تەنها زیان بە کورد دەگەیەنێت، بەڵکو زیان بە خەڵکی سڤیل و قەوارەی هەرێمی کوردستانیش دەگەیەنێت.
_شانازی بە هەرێمی کوردستان دەکەین لە ناوچەکەدا، سەرەڕای هەموو ململانێ سیاسی و ئابووری و بازرگانی و بەرژەوەندییەکان. پێکهاتەیەکی دیپلۆماسی و سیاسی بەهێزی هەیە و هەرێمێکی تایبەت بە خۆی هەیە و پێویستە هەموو پارت و سەرکردە کوردییەکان بە وردی لە پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکۆڵنەوە. بو ئەوەیە ئێمە هەموو لایەنەکانی دەست بخینە لەناودەستییەک بو ئەوەی هەرێمی کوردستان بپارێزین
#پارێزەرو و ڕاوێژکاری یاسایی