(جیاوازی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم)

(جیاوازی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم)


٭ ڕاپەڕین ڕوداوێکی سادەو ساکارنیە هەروابەئاسانی بەسەر کارەکتەرو هێزە سیاسیەکانی کوردستاندا تێپەڕێت بەپێچەوانەوە گەورەیی وگرنگی ئەو ڕوداوە بەردەوام جێگەی وەبیرهێنانەوەو پەندلێوەرگرتنە

٭ وەک ساڵانی ڕابردوو هێزو فیگەرو کەسایەتیە سیاسیەکان و کاربەدەستان پەیامیان هەبوو وەلێ بەشێک لەم سیاسیانە وەک هەربابەتێکی دیکە دەرفەتەکەیان قۆستەوە بۆ لێدان لەیەکترو قوڵکردنەوەی ناکۆکیەکان کە ڕێگە ڕاستەکە ئەوەبوو ئەم یادە کۆمانبکاتەوە نەک دوورمان بخاتەوە

٭ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەپێچەوانەوەو وەک بڕوایی هەمیشەیی بانگەوازی تێکڕای لایەنە سیاسیەکانی کرد کە با وەک ڕۆژانی پێش ڕاپەڕین یەکگرتوو یەک دەنگ بین و خۆموون بۆهەر ڕوداوو پێشهاتێک سازو ئامادەبکەین و تەبایی و یەکبونمان بکەینە کارتی گوشارو هۆکاری وەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەتروگرنگتر

٭ بێشک کاتێک سەیری مێژووی دوورو نزیکی خۆمان بکەین دەبینین دەستکەوتەکانمان هی یەکبوونمانەو زیانەکانیشمان هی قۆناغی ناتەبایی و نایەکڕیزیمانە بۆیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو سۆنگەیەوەو بەڕۆحیەتێکی دەوڵەتمەدارانە داوای برایەتی و پێکەوەکارکردن و یەکڕیزی کردەوە وەلێ بەداخەوە هێشتا زۆرن ئەوانەی حەزیان لەبازاڕی شێواوەو ڕاوی ماسی لەئاوی لێڵدا دەکەن

٭ بۆئەوەی دۆخی وڵاتەکەمان لەمەخراپترنەبێت گرنگە بەتەبایی و یەکڕیزیمان گەلەکەمان بقۆزینەوە بۆ قۆناغێکی دیکەو پێکەوە دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین دەوڵەمەندتر بکەین و پارێزگاری لە دەستکەوتە وەدەستهاتوەکانیش بکەین هەرئەمەش بوو کرۆکی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان .
Top