راپەڕین بەردەوامە
March 6, 2021
وتار و بیروڕا
سوپای سەدام، پێنجەمین سوپای بەهێزی جیهان بوو.
گەلی کورد لە باشوور هەژارترین گەلی سەر رووی زەوی بوو.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتیی رێزدار سەرۆک بارزانی و بە پشتیوانیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە چەکی سووک و بە ورەیەکی پۆڵایینەوە لە چیا و دۆڵەکانی کوردستان ، دژ بە داگیرکاری ئەو سوپا بەهێزە دەجەنگان، بەڵام هەمیشە هەق، سەنگی مەحەکە، چونکە گەلی کورد شەڕی مافەکانی دەکرد و بندەستیی ڕەت دەکردەوە.
لە ڕاپەرینی ساڵی نەوەد و یەک بە شەو و رۆژێک گەلی کورد بە دەستی بەتاڵ سوپای تانک و فڕۆکە و کۆپتەر و تۆپی راونا و بە هەزارەهای لە ئەفسەر و سەربازی به دیل گرت .
هەمیشە گەلی کورد ڕاپەڕیوە و خۆی لە بندەستی رزگار کردووە. هیچ هێزێک نەیتوانیوە بەرگەی ئیرادەی بگرێ.
ئەم دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەدەست هاتوون، بەرهەمی خۆڕاگری و خەبات و برینداربوونی ههزاران پێشمەرگە و رۆڵەی خەباتگێری گەلەکەمانن، کە ساڵەها ساڵە دەجەنگن دژ بە زۆرداری و چەوساندنەوە و گۆڕینی نەژاد و دیموگرافیای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەدەستی رژێمە یەک بە دوا یەکەکانی عێراق .
ڕاپەڕین دەرەنجامی تووڕەیی و تۆڵەکردنەوەی گەلی کورد بوو لە سوپای سەدامی ديکتاتۆر، دەرەنجامی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید بوو . بەڵام بەداخەوە هەندێ جار بە گەلەکۆمەی وڵاتانی زلهێز و هەندێ جاریش ناڕێکی و ناتەبایی ناوماڵی کورد، بووەتە هۆی لە دەستچوونی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕینی جەماوەر.
ئەوەی دەکرێ بگوترێ، ئهوهيه كه راپەڕین هێشتا تەواو نەبووە، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم... هاکا ئەو شەو و رۆژەی سی ساڵ پێش ئێستا خۆی دووبارە بکاتەوە.