پێشه‌نگی و متمانه‌یی Kdp.infoماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی

پێشه‌نگی و متمانه‌یی Kdp.infoماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی

رۆژی 28ی شوباتی ساڵی 2011 كاتێ ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی pdk به‌ دروشمی (نوێبوونه‌وه‌ ، دادپه‌روه‌ری ، پێكه‌وه‌ژیان ) یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی و شرۆڤه‌وبۆچوونی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا (kdp.newsjnfo ( په‌خش و بڵاوكرده‌وه‌ مێژوویه‌كی تازه‌ی بۆ میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی و ته‌واوی مێژووی میدیایی ئه‌لیكترۆنی كوردی به‌گشتی تۆماركرد .
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ كه‌ پێشتریش بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی هه‌بوو ، له‌ كۆنگره‌ی ( 13) پارتی دیموكراتی كوردستاندا وه‌ك زمانحاڵی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی پارتی ناسێندراو شكۆو پێگه‌ی خۆی له‌وێوه‌ وه‌رگرت و له‌وساوه‌ جگه‌ له‌ پێشه‌نگییه‌كه‌ی متمانه‌یی وجێی باوه‌ری وه‌رگرو خوێنه‌ره‌ وبابه‌ته‌كانی به‌سه‌نگینی په‌خش وبڵاوده‌كاته‌وه‌ .
له‌ كاتێكدا گرنگی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ خێرا و ئاسان ده‌گاته‌ ده‌ست خوێنه‌رو به‌ربه‌سته‌ جوگرافی و دیمۆگرافی و دیارده‌ سروشتییه‌كان نابنه‌ له‌مپه‌رو رێگری به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یام وگه‌یشتن.
له‌وباره‌یه‌ pdk وه‌ك ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی ماوه‌ی 10ساڵه‌، جێی ره‌زامه‌ندی ومتمانه‌ی وه‌رگر وخوێنه‌ره‌،ئه‌و سیفه‌ت ومۆڕاڵه‌(متمانه‌و
دڵنیایی) خوێنه‌ر ، به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانییارییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ خاسییه‌ته‌ هه‌ر گرنگ و سیما و ناوه‌رۆكی‌ پڕ بایه‌خ بۆ هه‌ردوو لای هاوكێشه‌كه‌ كه‌ نێنه‌رو وه‌رگره‌.
لای نێنه‌ر،ماڵپه‌ڕ‌‌خاڵی‌ سه‌ره‌كی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون،پێشكه‌وتن و سه‌رده‌می بوون دێنێته‌ دی .
لای وه‌گرو خوێنه‌ر،خوێندنه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام،باوه‌ڕ و متمانه‌یی به‌ زانییارییه‌كان تا ئه‌و ئاسته‌ی بابه‌ته‌په‌خشكراوه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه‌و به‌لگه‌ی زیندووی ئاماژه‌یان پێ بكرێ وبۆ بوره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌كادیمی به‌كاربێن .
بۆیه‌ له‌ هه‌موو بارێكدا‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی pdk په‌یره‌وه‌ی دروشمه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ و هه‌ر له‌ نوێبوونه‌وه‌دا بووه‌و هه‌میشه‌ جێگای متمانه‌و باوه‌ڕی خوێنه‌رانی بووه‌و و ڕاشكاو و راستگۆو بوێرانه‌ بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش كردوه‌ .
له‌یادی (10ساڵه‌ی ) دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی pdk دا جێگای خۆیه‌تی،ئاماژه‌یه‌كی گرنگ وئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا به‌ میدیای ئه‌لیكترۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وده‌زگای ورۆشبنیری و راگه‌یاندنی ئه‌و پارته‌ پێشره‌وه‌ بكه‌ین وده‌ست نیشانێكی دیكه‌ی پێشه‌نگی و پێشره‌وی رۆژنامه‌ی دێرینی ( خه‌بات ) وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌چاپی(كاعه‌زی) و(ئه‌لیكترۆنی) بۆ بواری میدیای كوردی به‌گشتی بێنینه‌وه‌ بیر توێژه‌ران وئه‌كادیمیانی بواری مێژووی میدیای كوردیه‌وه‌ .
خه‌بات ،وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئه‌زموونی به‌ شێوازیpdf له‌ رۆژی 1-10-1996شێوه‌و وێنه‌ی لاپه‌ره‌كانی رۆژنامه‌كاغه‌زییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی بڵاوكرده‌وه‌،پاشان له‌سه‌ره‌تای ساڵی 199دا بوو به‌رۆژنامه‌ی چاپی(كاغه‌ز)ی وچاپ و
په‌خشی(ئه‌لیكترۆنی ) .
ده‌ست پێشخه‌ری له‌هه‌ر بوارێكدا گه‌ر گه‌لێ ماناو واتا بگه‌یێنێ ئه‌وا ‌ئه‌فراندن وبه‌خشش وبه‌رده‌وام بوونه‌،ماناو واتای سه‌رده‌می بوونیش ده‌گه‌یێنێ.
سڵاو له‌ (خه‌بات ) ی پێشه‌نگ .. سڵاو له‌ pdk ی متمانه‌یی و به‌رده‌وامی و به‌خشش .





Top