رازی دڵ رازێكی نه‌براوه‌ له‌ جوانی و رۆمانسی

رازی دڵ رازێكی نه‌براوه‌ له‌ جوانی و رۆمانسی

مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ له‌ ناهه‌قیه‌كانی دونیا بكاته‌و پێویسته‌ شاعێر بێت و بنوسێت، نوسینه‌وه‌ی ئازاره‌كان و دڵته‌نگیه‌كان زیاتر ده‌مانباته‌ دونیایه‌كی جوان و پاك ئه‌و دونیایه‌ی له‌ هه‌ر شتێكی پاره‌ په‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندی دووره‌، دونیایه‌ك له‌وێدا خاڵی ده‌بیته‌وه‌ و ده‌گه‌یت به‌ خۆشبه‌ختیه‌كانی ژیان.
شیعر لابه‌ری ناسۆری و ئازاره‌، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستمان به‌ شیعره‌وه‌ بگرتبا ده‌مێك بوو ناشیرینی و دزێویه‌كان ئۆغریان ئه‌كرد، بۆیه‌ شیعر په‌یامێكی مه‌زنی ئینسانیه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر قه‌در و پێگه‌ی بزانین.
خۆزگه‌ ڕۆژێك ئه‌مانتوانی بۆ چه‌ند ساتێك بووایه‌ هه‌مووان شاعێربین و ئاڵای شیعر له‌سه‌ر باره‌گا و باڵه‌خانه‌ و ماڵه‌كانمان بگه‌شابایه‌وه‌ و هه‌مووان له‌یه‌ك كاتدا شیعرمان بنوسیبا و بخوێندبایه‌ ئه‌و كات ئه‌مانزانی ژیان بێ شیعر چ سه‌رابێكه‌ ئه‌ی خودایه‌
رازه‌كانی دڵ په‌رتوكێكی نایابی شیعریه‌ و پڕه‌ له‌ وێنه‌ی جوان و ده‌قی ڕۆمانسی و خاڵی كه‌ره‌وه‌ی ناخ له‌ دردۆنگی، ووشه‌كانی شاعێر هه‌ڵقوڵاوی ڕاستیه‌كی نه‌براوه‌ن له‌ ژیان.
ئه‌م شیعرانه‌ی شاعێر جگه‌له‌وه‌ی تعبیر له‌ باروودۆخێكی داسه‌پیووی قورسی ئاده‌میزاد ده‌كات له‌هه‌مان كاتدا تروسكایه‌كی پێیه‌ بۆ ڕۆژه‌كانی داهاتوو، بۆیه‌ مرۆڤ له‌ ڕه‌شبینی ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ دۆخێك كه‌ پێی ده‌ڵێن گه‌شبینی.
شاعێر ووشه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌ك دارشتووه‌ كه‌ به‌ ئاسانی خوێنه‌ری شیعر تامه‌زرۆیی خۆی ده‌كات و ده‌توانیت هه‌زمیان بكات كه‌ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ شاعێر له‌ ئاستێكی به‌رزی هونه‌ری شیعردایه‌.
ئه‌م میتۆد و ڕێچكه‌یه‌ی شاعێر ڕێبازێكی نوێیه‌ له‌ ئه‌ده‌بی كوردیدا و ئه‌كرێت سه‌ره‌تایه‌كی جوانناسی بێت بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ شیعر و په‌یڤ به‌ره‌و مردن ده‌چن.
هیچ شتێك نه‌ماوه‌ شایه‌نی گوتن بێت جگه‌له‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ نزابكه‌ین و بپارێینه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ شیعرانه‌ی ناو رازی دڵ ژماره‌یان زۆرتر زۆرتر بێت تا هیچ نه‌بێت ژماره‌ی ناهه‌قیه‌كان و نادادیه‌كان كه‌متر و كه‌متر ببنه‌وه‌، لەپێناو بەردەوامی ژیان و خۆشبەختی.
Top