ڕیفراندۆمی سەروک بارزانی و جەنگه قورسەکە.

ڕیفراندۆمی سەروک بارزانی و جەنگه قورسەکە.



٢٥ی ئەیلولی ساڵی٢٠١٧، لە هەرێمی کوردستان ڕیفرانندۆمێک ئەنجام درا بۆ سەربەخۆیی، ئەو ڕیفراندۆمە لە ناوخۆ و لە دەرەوەش گرنگییەکی زۆڕی پێدرا و بە ڕیفراندۆمەکەی بارزانی ناسێندرا، پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە دانیشتنێکدا کە بەشێکی زۆڕی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون کاتی ڕیفراندۆم دیاری کرا و لە سەرتاسەری هەرێم دەستکرا بە بانگەشەی ڕیفراندۆم، لایەنە دەرەکییەکان ئەو بابەتەیان پێ هەزم نەکرا و هەموو هەوڵێکیان دا کە ئەو بابەتە هەر زوو دابخرێت بەڵام سەروک بارزانی تەنازولی نەکرد و هەر مکوڕبوو لەسەر ئەنجام دانی ئەو ڕیفراندۆمە، پاش ئەوەی ئەو بڕیارە زیاتر ترسی لە دڵی نەیاراندا دروست کرد، نەیارانی کوردستان ویستیان بە ڕێگای تر پاشەکشە بە سەروک بارزانی بکەن لەو بڕیارەی کە داویەتی، بەڵام دوایی هەموو لایەک درکی بە سوربوونی سەروک بارزانی کرد لەسەر ئەم پرسە و بویان ڕوون بویەوە کە سەروک بارزانی ئامادە نییە پاشەکشە بکات، بەرە بەرە لە نزیکبوونەوە لە دەنگدانی ڕیفراندۆم زۆڕ هەوڵیان دا ئەو ڕیفراندۆمە سەرکەوتوو نەبێت یاخۆد دەنگێکی کەم بە دەست بهێنێت بەڵام ڕیفراندۆمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێنا و بووە جێگای سەرنجی دنیا، لە وێوە هەموو شتەکان دەستیان پێ کرد، بە ئیتیفاقی چەند لایەنێکی دەرەکی و چەند لایەن و کەسێکی ناوخۆ بڕیاردرا جەنگێکی قورس دژی بارزانی دەست پێ بکرێ،



ـ گرتنی کەرکوک کە لای سەروک بارزانی زۆڕ پیروزە
ـ شەڕی دارایی
ـ شەڕ لە ڕێگەی جاشسیغەکانەوە
ئەم جەنگە لە ناوخۆ و لە دەرەوە پیلانێکی فراوانی بۆ دانرا و پاش سەرکەوتنی ڕیفراندۆمەکەی سەروک بارزانی دەستکرا بە هەنگاونان بۆ جەنگە قورسەکە، بە هۆی ئەوەی نەیانتوانی پێش ڕیفراندۆم ئیرادەی سەروک بارزانی بشکێنن و پاشەکشە بە بارزانی بکەن لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، بۆیەش ئامانجەکەیان گوڕا و ئێستا ئامانجی سەرەکی ئەم جەنگە قورسە شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە، تا بە شکاندنی ئیرادەی گەل ئیرادەی بارزانیش بشکێنن، چونکە ئەوان لەوە دڵنیا بونەتەوە کە ئیرادەی سەروک بارزانی ناشکێنرێت و بارزانی نایێتە سەر ڕێی ئەوان، بۆیە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە کراونەتە ئامانج چونکە هاوڵاتی ئاسایی سەر لەو ئاڵوزیانە دەرناکات و ئاسانتر خۆیان بە دەستەوە دەدەن، ئێستا و پاش سێ ساڵ بەسەر ڕیفراندۆم ئەو جەنگە هەر بەردەوامە و بەرە بەرە لە نزیکبونەوە لە تەوقیتی سەربەخۆیی و دەوڵەت بوون، کە من پێم وایە کاتەکەی زۆڕی نەماوە و نزیکە، جەنگە قورسەکە هەر قورستر دەکرێت، بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان دڵنیابن لەوەی زۆڕمان تێپەڕاند و کەمی ماوە، ئەو جەنگە نەگریسە زۆڕی نەماوە و نزیکە ئاهەنگی سەرکەوتن و دووبارە کرانەوەی ژیان بە ڕووی ئەم میلەتە خێر لە خۆ نەدیووە.

Top