سەدەیەك خەون و خەیاڵی بەتاڵی سرٍینەوەی كورد وكوردستان .

سەدەیەك خەون و خەیاڵی بەتاڵی  سرٍینەوەی كورد وكوردستان .

دوژمنان وداگیركەرانی كوردستان نەك ئێستا بەڵكو زیاتر لە سەدەیەكە بەردەوام و هەموو جۆرە چەك و توانا و پیلانگێریی و پاساو و تومەت هەڵبەستینیان لە دژی نەتەوەی كورد بەكارهێنا هەتا نەك تەنها گەلی كورد و بەڵكو مۆرٍكی نەتەوایەتی و شوناس و جوگرافیاكەشی بخەنە سەر جوگرافیا و خاكێك كە بە هیچ پێوەرێك پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە ..
ئەو زێهێنیەتی دەسەڵاتدارانی عێراق و رژێمە یەك لە دوای یەكەكان نە تا ئێستا گۆرٍانكاری بە سەر نەهاتووە بەڵكو بەردەوام لە دژی گەلی كورد و مافەرەواكانی و خەباتی رزگاریخوازی كوردستان چەند بارە بۆتەوە . ئەگەر چی ئەوانەی كە دوای رووخانی رژێمی بە عس لە بەغدا ، پێیان وابوو كە چەوساوەی دەستی دیكتاتۆرانی پێشووترن و ستەمڵێكراون ، بەڵكو ئەمرٍۆ دەبینرێت هەڵسوكەوت و كردەوەكانیان بەرانبەر بە نەتەوەی كورد و مافەرەواكانی زۆر سەرسەختانەتر و دژترە و لەماوەی 18 ساڵی رابردوو، نەك هەر نەیانتوانی مانای ئازادی و دیموكراتی و پێكەوە ژیان و هاوبەشی بزانن بەڵكو لە ئێیستادا لە رێگەی چەك و گەمارۆدان و میلیشاوە جارێكی تر هەمان تاوان و ستەمكاری رژێمەكانی پێش خۆیان بەڵكو خراپتر دژی گەلی كورد بەكاربهێنن .
ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوویی دەسەڵاتدارانی شعییەوە دەستی پێكردووە هەوڵێكی رٍاستەقینە بۆ تێكدانی قەوارەی سیاسی كوردستان و بە رژدی كاری لە سەر كراوە و هەموو ئەو گوشار و پەڵاماردانانە لە نێوخۆ و چ لە بەغدا ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی ئەو هەوڵە تاكرٍەو و دیكتاتۆرییانەی دەسەڵاتدارانی بەغدایە .
ئەگەر چی دەستوور هۆكارێك بوو بۆ بەرەو دیموكراسیی بردنی عێراق و پێكەوە ژیانی نەتەوەی كورد و عەرەب و پێ:هاەكانی تر ، بەڵام بەردەوام كار بۆ هەڵوەشاندنەوە و نادیدە گرتن و كار پێنەكردنی كرایەوەن چونكە دەستوور دڵنییایی ماف و ویستەكانی كورد وكوردستانی بە ئاشكرایی تێكدا جێگر كراوە بەتایبەت پرسی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئینجا ماف و بودجەی كوردستان وتا دەگاتە پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و هاوبەشی و سازان .
بەڵام لەماوەی چەند ساڵی رابردوو, سەرەرایی پشوودرێژی و دەستپێچخەری سیاسەتی سەركردایەتی كوردستان ، بە پێچەوانەوە حكوومەتی فیدراڵ و هێزە سیاسییە شیعی و شۆڤێنییەكان باوەڕیان بەو دەستوورە نییە و نایانەوێ بەوپێیە مامەڵە لەگەڵ كورد و هەرێمی كوردستاندا بكەن. ئەوە رێگە خۆشكەرە بۆ گەرٍانەوەی دیكتاتۆرییەكی تر و شەڕو مڵمڵانێی زیاتر .
گرنگترین ئاماژەش بۆ دیكتاتۆری و داگیركاری زێهێنەتی ئێستا رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بوو كاتێك پێشمەرگە هاوكاری سوپای عێراقی كرد بۆ رزگاركردنی چەند ناوچەیەك لە چەنگی تیرۆریستان ، بە پێچەوانەوە، سوپای داگیركەری عێراق بە پیلانگێرییەكی پێشوەختە و چاوساغی كاڵفام و خۆفرۆشان رێگەی دا تا كەركووك و نیوەی خاكی كوردستان داگیركرد بكەن ، ئینجا بەوەشەوە نەوەستان ویستان هەموو كوردستان داگیر بكەن و كۆتایی بە قەوارەی یاسایی و دەستوور و سیاسی كوردستان كە بەرهەمی خەبات و خوێنی هەزاران رۆڵەی ئەم نیشتیمانەیە بهێنن .
لەلایەكی ترەوە ، بەغدا ، هەر جارەوە بەپاساوێك جەنگی دەروونی و ئابووری و ئینجا بەكارهێنانی هەندێك لایەن لە نێو خۆی كوردستان و ئینجا هەوڵی بە هەرێمكردنی سلێمانی و مامەڵەكردن وەك پارێزگایەك و بەپاساوی مووچە خۆران و دەیان پاساوی تر ئاماژەیەكی روونی بیری دیكتاتۆرییەی نوێ‌ و خۆسەپاندنی بەغدایە ،بەوەش ئیرادەی خەڵك و حكوومەت بشكێنێت و زیاتر ناچارییان بكات. بۆیە هەر رۆژەی بە بیانوویەك گەمارۆكان سەختتر دەكاتەوە.
بۆیە، ئەمرٍۆ كوردستان خاوەن هێزێكی پێشمەرگەی خۆبەخش و خاوەن بیروباوەر و گەلێكی بە بیروباوەرە ، ئەمەش وایكردووە هیچ كات چاویان بەخەڵكی كوردستان و دەستكەوتەكانی هەڵنەیەت و لە مێژە بودجە و چەكی كوردستانی بڕیووە تا كاریگەر ی لە سەر هەرستی نیشتیمانپەوەری و پارێزگاریكردنی لە خاك و نیشتیمان دابنێت . هەروەها دوژمن یەكنەبوونی نێوماڵی كوردی بە دەرفەت زانیووە تا گوشارەكانی زۆرتر بكات ، بەشێكیشان بۆ تێكدانی بارودۆخە بەكار دێنێت .
لە ئێستەدا، زۆر گرنگە، پشت بەستن بە ئابووری خۆمان ، یەكهەڵوێستی نێوماڵی كورد بە هەر شێوەیەك بێت ، ئینجا زیاتر بەهێزكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گرنگیدانی دەزگەكانی میدیایی بۆ رووبەرووبوونەوەی جەنگی میدیایی و پشتیوانیكردنی هەموو هێز ولایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان لە بواری چاكسازی و ئاوەدانی وڵات .
پێوستە هەموومان ئەو راستییە بزانین كە كە كێشە گەورەكە تەنیا بودجە و مووچە نییە، بەڵكو پیلان و پاساوی گەروەریە تێكدانی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان ئامانجەكەیە. ئەمەش تەنها مەترسی نییە لە سەر حزبێك بەڵكو لە سەر هەموو نەتەوەی كورد ، چونكە هەرێمی كوردستان تاكە هیوای هەموو كورد و كوردستانە .
Top