شەڕی داعش و ئیرادەی سەرۆک بارزانی

شەڕی داعش و ئیرادەی سەرۆک بارزانی
هێزی داعش هێزێکی پرچەک و خاوەن هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو بوو ، و شارەزاییەکی باشیانیش هەبوو لە رووی شەری سەربازی و تەکنەلۆژیاوە .

ژمارەیان لەسەرووی سەدان هەزار چەکدارەوە خەمڵێندرابوو خاوەن ئابوریەکی بەهێزیش بوون .

هێزی داعش لە رووبەرێکی زۆر گەورە و ستراتیژی عێراق و سوریا حوکمی دەکرد ، رووبەرێکی فراوان و گونجاو بوو .

هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی هەر لەسەرەتایی سەرهەڵدانی رێکخراویی تیرۆریستسی داعشەوە وەک بەربەستێکی پۆڵاین وەستایەوە و سڵی لێیان نەکردەوە .

راستە هێزی پێشمەرگەی کوردستان خاوەن چەکی پێشکەوتوو و تانک و دەبابە و پێداویستی تەواوی شەڕ نەبوو بۆ تێکشاندنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ، بەڵام بە رابەرایەتی و سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئیراده و ورە بەرزی جەنابیان هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانی سەرکەوتن تۆمار بکات بەسەر گەورەترین رێکخراویی تیرۆریستی لە جیهاندا، کە ئەو کاتە راپۆرتە هەواڵگریەکانی دەوڵەتە زلهێزەکان دەیان وت کە بۆ بەرپەجدانەوەی ئەم هێزە پێویست بە هێزیکی راهێنراوی سەربازی سەدان هەزاری دەکات .

هێزی پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی خاوەنی ئیرادەیەکی وا بەهێز بوون کە سەدان جار گەورەتر بوو لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش .

ئینکاری لەوەش ناکرێ ئێران هاوكاریه‌كی كه‌می سه‌ربازی بۆ كوردستان ناردووه‌،بەڵام ئەوەش ناگەیەنێت بەهاوکارییەکی دوو فرۆکەی ی سەربازی و هاتنی هێزیکی پەنجا کەسی هەولێریان لە و هێزە تاریکە پاراست .

بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگە ی کوردستان داعش تێکشکێندرا ، ئەو هێزە هەرەشەیی جددی بوو لەسەر ئازادی ناوچەکە و ئاسایشی هەموو جیهان .

بەلێ بەشانازیەوە بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی کوردستانمان پاراست و شەری مان و نەمانمان کرد ، مردن مان هەلبژارد بەڵام ژیانی بندەستیمان رەتکردەوە
Top