(ئیدریس بارزانـی )سەركردەیەك مێژوولەیادی ناكات

(ئیدریس بارزانـی )سەركردەیەك مێژوولەیادی ناكات

ئەگەرچی لەمەیدانی خەبات وتێكۆشاندا تەمەنێكی كەمی ھەبووەبەلام لەگەل ئەمەشدا وەك سیاسەتوانێكی كارامەودووربین ووردبین رۆلی گرنگی گێراوە لەبزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ،
بۆیەش ھەمووكات لەویژدانی گەلی كوردستان بەزیندوویی دەمێنێتەوە، ئیدریس بارزانی لەگەل ئەوەی رۆلەی بارزانی نەمرەلەھەمان كاتیشدا رەنگدانەوەی خەسلەت وتایبەتمەندییەكانیشی بووەوەك سەركردەێكی هەڵكەوتوو وخەباتگێرێكی راستەقینەی كوردایەتی هەمیشە دۆستی هەژاران بوو زاهیدانە ژیا،جێگای ئومێد بوو سیاستمەدارێكی ناسرا وئەندامێكی هەرە چالاكی شاندی وتوێژی سەركردایەتی شۆرشی ئەیلوول و رژێمی عیراق بوو لەرێكەوتنامەی 11ئادارهەروەهافەرماندەێكی بەتوانا ولێهاتووی بواری سەربازی بوو بەتایبەت لەداستانی بەناوبانگی (ھندرێن )وێرای ئەوەی دوای نسكۆی شۆرشی ئەیلوول ڕۆڵی دیاری بینی لە نەخشە كێشان لە هەڵگیرساندنەوەی شۆرشی 26ی گولان ووەك چیایەك پشت وپەنای سەرۆك مسعودبارزانی بووھەروەھا رۆلێكی گرنگی بینی لەیەكرێزی وئاشتی كۆمەلایەتی وسیاسی بەتایبەت لەكۆكردنەوەولێك نزیك بوونەوەی لایەنەسیاسیە یەكان كە سەرئەنجام بەرەی كوردستانی لێ هاتەبەرھەم بۆیەش بە ئەندازیاری دامەزراندنی بەرەی كوردستانی ناسرا.
بەداخەوەپاش تەمەنێكی پرلەخەبات وتێكۆشان لە كـاتێكدا هێشتا برینەكانی كۆچی دوایی رێبەری مەزن مەلامستەفا بارزانی لەسەر دل ودەروونی كوردستانیان سارێژ نەببوو جارێكی تر خەم و ماتەمینی ڕووی لە گەلی كوردستان كردەوە لە بەرواری (31/1/1987 ) ئیدریس بارزانی مالئاوایی یەكجارەكی كردكەلێنێكی تر لە رێزی تێكۆشەران دروست بوو ەوەبەلام سوپاس بۆخوای گەورە رێبوارانی بەئەمەكی رێبازی بارزانی نەمرتوانیان بەسەرئەم كارەساتەیەسەربكەون ولێ نەگەران ھیچ بۆشایەك دروست ببیت ودرێژەیان دابەخەبات وتێكۆشان .
جێگای خۆیەتی كەیادی 34 ساڵەی ،كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی، دەكەینەوە كەخاوەنی بیرۆکەی بەرەی کوردستانی بوو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەئاست ھەستیاری ئەم قۆناغەی ئێستای كوردستان بن كە پێدا تێدەپەڕێت.وھەولی پتری پاراستنی دەسكەوتەكان بدەن وپشتیوانی لەھەنگاوەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بكەن بۆچاكسازی وسەركەوتنی گفتوگۆكانی نێوان ھەولێرو بەغدابۆچارەسەركردنی كێشەكان لەپێناودابین كردنی مافەدەستورییەكان وشایستەداراییەكانی خەلكی كوردستان ...
سڵاوو درود بۆ گیانی پاكی ئیدریس بارزانی سەركردەیەك مێژوولەیادی ناكات وبەنەمری مایتەوە...
سلاوودرود بۆگیانی پاكی بارزانی نەمركەھەمووژیانی بەكوردستان بەخشی...
Top