ووتاری ھەیینی لەنێوان بەرگریكردن لەشكۆی گەلەكەمان وموزایەدەی سیاسی

ووتاری ھەیینی لەنێوان بەرگریكردن لەشكۆی گەلەكەمان وموزایەدەی سیاسی

ووتاری ھەیینی رۆل و كاریگەریی خۆی ھەیە لەئاراستەكردنی كۆمەڵگه‌و بەگەورەترین كۆبوونەوەی ھەفتانە دادەندرێت كەلەمزگەوتەكاندا ئارەزوومەندانە خەلك تێدابەشدارن ‌ بەجۆرێك كەكاریگەری ھەیە لەئاراستەكردن و دروستكردنی رای گشتیدا.
بۆیەش گرنگەبابەتەكان لەگەل واقعی كۆمەلگاورووداوە گرنگ وھەستیارەكان دابن تالەم رێگایەوەبەشداربووانی ووتاری ھەیینی ھوشیاربكرێنەوە,لەرابردووشداھەمیشەراچاوی رووداوپێشھاتەكان كراوەكەھەمیشەمامۆستای ئایینی قسەی خۆی ھەبووە.
لەم ھەفتەیەشداچەندمامۆستاێكی بەرێزی ئایینی لەروانگەی ھەستكردن بە بەرپرسیاریەتی ئایینی ونەتەوەیان لەدوای ئەوەی لەكۆماری ئیسلامی ئێران فلیمێكی كرچ وكال كەھەلقولاوی رقی ناحەزانەی دووژمنانی گەلەكەمانە نمایش كرادەیەوێت لە شكۆی پێشمەرگە و ڕۆلی سەرۆك مسعودبارزانی لە شەڕی تیرۆرستانی داعش و تێكشكاندنیان كەم بكاتەوە چەند بوختانی پوچ و بێ بنەماودوورلەراستی بلاودەكاتەوەكە ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە، چونكەگەرقارەمانیەتی پێشمەرگەو سەرۆك بارزانی نەبائەستەم بووبتواندرابائەم گروپەتیروریستەیەتێك شكێندرابابۆیەش جیھان قەرزاری سەرۆك وپێشمەرگەوگەلی كوردستانن ،لەكاتێكیش كەھەست دەكرێت بەجۆرێك لەجۆران لایەنێك دەیەوێت لەرۆلی پێشمەرگەوسەرۆك بارزانی كەم بكاتەوەمافی ھەمووچین وتوێژەكانەھەلوێستیان ھەبێت ،لەم چوارچێوەیەدا وەك توێژێكی دیار ی كۆمەلگالەووتاری ھەیینانداژمارەێك مامۆستای ئاینی باسیان ئەو بێ رێزییانەیان كردكە بەرامبەر بە ڕەمزەنەتەوەیی و نیشتمانییەكانمان كراوەكەئەمەش بەجێگەیاندنی ئەركێكی ئایینی ونەتەوەییەچونكەبەرگری كردن لەخاك ونیشتیمان وئالاوپێشمەرگە بەھەرشێوازێك بێت پێویستەچونكەمرۆڤی ئایین پەروەردەبێت نیشتیمان پەروەریش بێت ، كەچی لێرەولەوێش خەلكانێك لەجیاتی بەرگری لەھەستی شۆرشگیرانی زۆرینەی خەلكی كوردستان كەچی پشتگیری لەنەیارانی گەلەكەمان دەكەن وسەرقالی چەواشەكارین كەوتونەتە هێرشكردنە سەر ئەومامۆستائاینییانەی لەووتاری ھەیینی ھەلوێستیان ھەبووەوبەرگریان لە سەرۆك بارزانی وخوێنی شەھیدان كردوە،حەقە لەم جۆرەكەس ولاییەنانەبپرسین بۆ
لایان ئاسایی بوو لەمینبەری مزگەوتەكانی كوردستان پشتگیری لەباكستان وئەفغانستان ومورسی و حەماس و بورما بكەن ....
بەڵام ئاسایی نیە لەمزگەوتەكانی خۆمان باسی مێژووی پرلەسەروەری گەلەكەمان بكرێت،ئەی (الالقربون اولی بالمعروف )نییە
دەپرسم لەوجۆرەكەس ولاییەنانەكێ بووئەفسانەی داعشی تێكشكاند ؟كێ بووشكۆی تاكی كوردی پاراست ؟ پێتان خۆش بێت یان ناجیھان تۆماری كردوەگەررێبەرایەتی سەرۆك بارزانی نەبالەسەنگەرەكانی بەرگری جگەلەخوای گەورەكەس نەی دەزانی ئێستاچارەنوسمان چی دەبوو...
ئەومامۆستائایینەیانەی ئەمرۆھەلوێستیان ھەبوومێژووێكی تری پرلەسەروەریان تۆماركرد ودرێژیان بەرێگای پێشەواوسەركردەكانی بزوتنەوی رزگاریخوازی گەلەكەمانیان دا سەلماندیان ھەمیشەلەسەنگەری پێشەوەی بەرگرییكردنن لەخاك وگەلی كوردستان ...
Top