فلیمێكی كرچ وكال كەھەلقووڵاوی رقی ناحەزانە ناتوانێ مێژووی بەرگری گەلی كوردستان بشێوێنێ .
January 28, 2021
وتار و بیروڕا
شتێكی بەلگەنەویستە لەشەڕی رووبەرووبوونەوەی تیرۆرستانی داعشدا سەرۆك مسعود بارزانی سەركردایەتیی شەڕێكی جیهانیی دژی تیرۆری كردووە و بەمەش جیهان قەرزاری سەرۆك و پێشمەرگە و گەلی كوردستانن.چونكەلەم پێناوەدا(1921)شەھیدو(10757)بریندارو(63)دیل وبێ سەروشوێنی دابۆیەس تاھەتاھەتایە سەرۆك مسعوبارزانی وەك سمبولێك بۆبەرخودانی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە،
ھیچ كەس ولایەن وولاتێك ناتوانێ ئەوراستیە بشارێتەوە دەرھێنانی فیلمێكی كرچ وكال كەھەلقووڵاویی رقی ناحەزەكانە ناتوانێ مێژووی بەرگری گەلی كوردستان بشێوێنێ ولەشكۆی سەرۆك بارزانی كەم بكاتەوە،ھیچ كات تیشكی راستی بەبێژنگی درۆناگیرێت .
بەدلنیایەوە ئەوفیلمەئێرانییەپێگەی سەرۆكی بەھێزتركردسەرلماندی ھەركەسێك سازش لەسەرپرسەنەتەوەییەكاندانەكات دەبێتەئامانجی نەیاران ...
سەرۆك بارزانی لەژیانی دا ھەمووکات وەک پێشمەرگەیەک خۆی ناساندوەنەك ھیچ ناونیشانی تر وەپێشمەرگایەتیشی بەخالێکی پرلەشانازی لەژیانی خۆی داناوە لەم رێگایەدازۆرھەورازونشێوی بینیوەورووبەرووی زۆرقۆناغی جیاواز بویتەوەبەلام لەسەنگەرداکۆلی نەداوەووەک بەرزترین کێوەی کوردستان ھەر بەسەربەرزی مایتەوەبۆیەش لەكاتی ھێرشی تیرۆرستانی داعش بۆسەرھەرێمی كوردستان وەك سەركردەك لەسەنگەرەكانی بەرگری دابوورێگا ی نەدا نەیارانی گەلەكەمان پیلانەكانیان دژ بە گەلی كوردستان سەربكەوێت بەمەش ئەفسانەی داعشیان تێكشاند وكوردستان و ئیرادەی تاكی كورد وشكۆی پێشمەرگە پاراست ...
ھەربەمەش نەوەستابەلكو بریاری ئەنجام دانی ریفراندۆمی داکەسوپاس بۆخوای گەورەتواندرا دەسکەوتێکی ترمێژوویی لەپال ھەموودەسكەوتەكانی تردا تۆماربكات كەلەسەدسالی رابردوودی خەباتی گەلەکەماندا تۆمارنەكرابوو کە٩٣/ خەلكی كوردستان بەبەلێ دەنگی دابۆسەربەخۆیی كوردستان بە جیھانیان راگەیاند کە دەولەتمان دەوێت، کە ئەمەش گەورەترین رووداوی مێژوویی بوو لە دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، کە سەرۆک مەسعود بارزانی و چەند لایەنێک رۆلیان ھەبوو لە سەرخستنی دا، کە بۆ ھەتا ھەتایە بووە سەنەدێکی نەتەوەیی وەک تاپۆی رەشی عوسمانی، چونکە بەدلنیایەوە گەر ئەم دەرفەتەیەمان لە دەست دابا زۆر ئەستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت بۆیەش ریفراندۆم وەك دەنگی سێ ملیۆن ھاولاتی بەزیندووی دەمێنێتەوەتاكاتی خۆیی
بەمەش دەردەكەوێت ئەم ھەلمەتەئیعلامییە وسیاسیەیی ئەنجام دەدرێت تەنھابۆ شاردنەوەی راستیەكانەكەلەمەشدا ئەنجام دەرەكانی بەھەلەداچوونە چونكە گەلی كوردستان زۆرلەوان وپیلانەكانیان ھوشیارترە خەلك وھاوپەیمانان وجیھان زۆرچاك دەزانن كێ ئەفسانەی داعشی تێك شكاندن وكێ سەركردایەتی سەنگەرەكانی بەرگری لەكوردستان كرد لەكویی ولەكام بەرەكانی شەرپێشوازی لەشاندووەفدەبیانییەكان دەكرا.ئەوانەی لەپشت ئەم فیلمەوسوكایەتیەبوون جگەلەشەرمەزاری ھیچی تریان بۆنەمایتەوەچونكەزۆرئەستەمەبتوانن خۆشەویستی سەرۆك مسعودبارزانی لەدلی تاكی كورددەربھێنن كە ٥٨سالە پێشمەرگایە وخەبات بۆئازادی كوردستان دەكات و تێدەكۆشیت بۆھێنانەدی خەونی شەھیدان وپاراستنی كەرامەتی كوردستانیان .
لەناخەوە دەپارێمەوەخوای گەورەومیھرەبان تەمەن درێژوتەندروست باشی بكات بۆكوردستانیان ...