سینەماقڕاتی یا سینەمای درۆ.. یا قارەمانی دروستکراو، لە فلیمی (کەوتنی بەرلین)ی سۆڤیەتییەوە بۆ فلیمی ( تەوەکول) ی ئێرانی

سینەماقڕاتی یا سینەمای درۆ..  یا قارەمانی دروستکراو،  لە فلیمی (کەوتنی بەرلین)ی سۆڤیەتییەوە   بۆ فلیمی ( تەوەکول) ی ئێرانی


بەدرێژایی مێژووی لە دایک بوون ودامەزراندنی سینەماوەئەوھونەرە ئەفرێنەرە ی بە ھونەری حەوتەم ناوزەد کراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سیاسیی ودەوڵەتی ، دوای ئەوەی لەبایەخ وڕۆڵ و کاریگەرێتی فلیمی سینەمایی تێ دەگەن بە ھەمووچەشنێک
ھەوڵیان بۆئەوەبووە ئەم ھونەرە بخەنە ژێررێکێف ھەژموون وداواکاری خۆیان. دەسەڵاتدارەدیکتاتۆرەکان کاتێ بایەخ بە پیشەسازی سینەما و فلیمسازی دەدەن کە ‌
دیکتاتۆریەت وەک میتۆدی سیاسی و حوکمڕانی پیادەبێ و ئەم ھونەرەش دەبێتە کەرەستەیێک بۆھێنادی مەرام و مەبەست ھەر ئەوسا وەک کارتی سیاسی فلیمسازیی بۆ بەرژەوەندی دەسەڵات دەسەمۆ دەبێ .
سینەما و فلمسازی لەسەردەمی جۆزیف ستالینی سەرۆکی سۆڤیەت بەتایبەتیش لە قۆناغی جەنگی دووەمی جیھان و بۆ‌بەرەی شەڕ دژی نازیەتی ھیتلەری ئەلمانی نموونەی ھەرە زیندووی پێشەنگ ورکابەریسینەماو فلیمسازی ئەڵمانیای نازییە. لەوێوە ئەم ھونەری حەوتەمە دەگاتە ئەو ئاستەی لە پەیامی ھونەری خۆی دادەشۆرێ و دەبێتە ئامێرو ئامرازی میدیایی ریکلامی وپرۆپاگەندەی سیاسیی و دەوڵەت پارەو بودجەی زەبەلاحی بۆتەرخان دەکات وبە میتۆدوپلان و بەرنامە لە بەشی (ھوشیارکردنەوەوئاراستەی سیاسی) سیناریۆیان بۆدابرێژرێ وریژیسۆروبەرھەم ھێن و دەرھێنەرو ئەکتەریان بۆ دەست نیشان دەکرێ،تەنانەت بۆمەرامی تایبەتی دیکۆروباگڕاوەندنی ئەکشنەکانی رووداو و قارەمان و جلوبەرگ و ئێکسسواریش بە نەخشە وپلان بۆدارێژاودەبن .
ھەربۆیە لە سەردەی سۆڤیەت وحوکمی ستالین دا ئەم ھونەرە بەم دەستەواژەیە و ئەم زاراوە تازەیە ( سینەماقڕاتی – سینەمای دەسەڵات یا پیادەکردنی دەسەلات بەھۆی سینەما ) ناوزەد دەکرێ سینەماو دەسەڵەت بەجۆرێکی دیکە دێنە ئاراوە وبە مانای تازەی سیاسیی ، بە ڕەھەندی تازە خۆیان دەناسرێن.
سینەماقڕاتی یا سینەمای دەسەڵات بەواتای ئەوەوە ھات کاتێ ستالین ھەژموون و حوکمداریەتی ودەسەڵاتی سیاسیی بەرێوەبردنی وڵاتانی بە ھۆو بەرێگای سینەماوە شۆڕکردەوە ناو خەڵک و ناوجەماوەر.
مەبەست لەمەدا ئەمە بوو تا فسس پاڵەوانیەتی قارەمانی دروستکراووکارتۆنی ، لێزانی وشارەزایی تاکی نەزان ونابەلەد وەک قارەمانی راستەقینەی فریادرەس ورزگارکەروکاریزمایی ببێتە دیفاکتۆی بەزۆرسەپێندراوی درۆزنانە وکار لە ‌وەرگری فریودراوبکاوکارەکەتەرەکە بچێتە نێو ھزرودیدوخەیاڵی وقارەمان و پاڵەوانێکی تازە لە بەرگی ئازایی وشارەزایی ،لێزانی وکاریزمایی ھەموو ھزرو دیدو خەیاڵی داگیربکات وئامادەی ھەمیشەیی لە نێو ھزری وخەیاڵ دا ھەبێ .
قسە لەسەر ئەو فلیمە تازەییەی سینەمایی ئێرانی یە (تەوەکول) ، کە فلیمی ڤیدۆیی ماوە (ھەژدە بیست دەقییقەی بەرھەمی ئەم ساڵی ٢٠٢١ یە . ئەو فلیمە ، دەچێتە نێو خانەی فلیمی سینەما سیاسی پرۆپاگەندەیی ئێرانی . لە مێژووی ئەم تەرەزە فلیمانەدا بە خاپەرۆکی فلیمەکانی وڵاتانی دراوسێیی ئێران ھەژماردەکرێیت .
کەدەڵێین خاپەرۆک ،ھەموو نووسەران ورەخنەگران وتوێژەرانی جیھانی بواری میدیاو ھونەری سینەما لەمەبەست ومەرام و چۆنیەتی دروستکردنی (فلیمی پڕۆپاگەندەی سیاسی ) تێدەگەن وئاشنان بە باگڕاوەندی دروستکردنی ئەم تەرزە فلیمانە کە مێژووریان بۆ سەردەمی حوکداریەتی ستالین دەگەرێتەوە .
ئاخر ناونیشانی وتارەکەش ھەر ئەوەیە دەگەینێ :سینەمەقڕاتی یاسینەمای درۆ،یا قارەمانی دروستکراو،لەفلیمی (کەوتنی بەرلین )ی سۆڤیەتی ،بۆ فلیمی(تەوەکول) ی ئێرانی ئەوەمان بیر دێنێتەوە کەوا جۆزیف ستالین بە ھۆی لافرێنتی بیریای بەرپرسی دەزگای ھەوڵگری ووەزیری ناوخۆی وڵات کە رکابەری سەرەکی گۆڵبزی وەزیرە درۆزنە ناودارەکەی (درۆبکە، درۆبکە، درۆبکە ،تا خەڵک پێیت باوەڕدەکا ) ی وەزارەتە پڕۆپاگەندەکەی ھیتلەری ئەلمانی بوو.
بیریا لە رۆژھەڵات بۆ رۆژئاواوئەمریکا ، ستالینی وەک قارەمان وپاڵەوان و رزگارکەرو فریادرەسی مرۆڤایەتی لەدەست دڕندایەتی ھیتلەرلە فلیمی (کەوتنی بەرلین – ١٩٥٠ - Падене Берлна) پێشانی خەڵک دالەکاتێکدا ستالین وەک لە فلیمەکەدا دەردەکەوێ لە بەرلین لەفرۆکە دادەبەزێ ووەک پاڵەوان و رزگار کەر و فەرماندەی سەربازی بەرەی شەڕی کەوتنی بەرلین ڕۆڵی بینیووە و بەرپرسانی ھاوپەیمانی ئەوروپی و ئەمریکی لە پێشوازی دان کەچی لەراستیدا ستالین تا لە ژیاندا بوو لە ماوەی جەنگدا ھەر بەرلینی نەبینیوو .
ئیدی ئەوەیە سینەمای سیاسیی و سینەمای پڕۆپاگەندە ، درۆبنەمایەتی ، سیناریۆی چەواشەکار چیرۆکیەتی ، دروستکردنی قارەمان و پاڵەوانی کارتۆنی پیشەیەتی .
خۆلە فلیمی قادسیە ‌- ١٩٨١ ی عیراقیش ھەر وابوو ، عزەت عەلائیلی وسوعاد حوسنی قارەمان ڕۆڵ و ئەرکیان بینران چۆنن وچۆنیش خودی فلیمەکە بوو بە فلیمی سیاسیی سینەمایی پرۆپاگەندەیی بۆ قادسیەی سەدامی شەڕی ھەشت ساڵەی وێرانکاری نێوان عێراق و ئێران .
لەکاتێکدا گەلی کوردستان چ لە باشوورچ لە رۆژھەڵات وچ لە رۆژئاڤا وباکورەوە ھوشیارە وتێدەگا دونیا لەکوێیدا خەراباتە ،بۆیە فلیمسازو پیشەسازی فلیمی ئێرانی بە سیناریۆنووس وئەکتەرەکانی نێو فلیمی( تەوەکل) ەوە ئەو متمانەو باوەڕەی بینەر بۆخۆیان دەستەبەر ناکەن و ئەو ئامانجەی کە فلیمەکەیان لەسەر بنیات ناوە
نایھێننە دی . چونکە نەک ھەر کورد ، بەڵکو تەواوی وڵاتانی جیھان ، بە وڵاتانی دەرودراوسێوەش لەسەردەمی جیھانگیری ، سەردەمی بەقەولی ئێرانییەکانەوە گوتەنی (جیھانگەرای جامی جەم ) ەوە زۆر باش ئاگادارن و زۆرباش دەزانن و پێزانینیی مەزنیان ھەیە کە لە واری واقیعی مەیدانی ولەبەرەکانی جەنگ ورۆژانی تەنگانەدا کاریزماوفریادرەس کێییە .. ؟ قارەمانی راستەقینەی پاراستنی ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگشتی کێیە..؟وکێیە تێکشکێنەروکێن تێکشکێنەرانی تەلیسمی داعش وماعش لە مەخمووروشنگال ودەشتی نەینەوا..؟
ھەرواھەمووان بە جیھانی رۆژئاواو رۆژھەڵات دەزان کێ بووبە بەرخودان وخۆ نەچەماندنەوە بەوەشاندنی گورزی کەمەرشکێنی مێژوویی لە پردێ ومەخمور و سحێلا مێژووی مەزنی سەرکەوتنی سەرفرازی تۆمارکرد .
ھەولێر ٢٥-١-٢٠٢٠


Top