#قوتابخانەی كوردایەتیی و ئاڵاهەڵگرەكەی بارزانی زەروورەتێكی هەمیشەیە ..

#قوتابخانەی كوردایەتیی و ئاڵاهەڵگرەكەی بارزانی زەروورەتێكی هەمیشەیە ..


دروست بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر دەستی سەرۆك بارزانیی لە سەردەمانێك بوو كە ئومێد بۆ كوردایەتیی و زۆر كەم بوو و هەروەها لە كات و ساتێکدا بوو كە گەل لەوەدابوو کە ئینتیمای نەتەوەیی کەم ببێتەوە، بەجۆرێك لە جۆرەکان بێ ئومێدیەکی سیاسی بەرۆکی ورەی نیشتمانی گرتبوو.لە دوای شۆرشی یەک لە دوای یەکەکان، بە دروست بوونی پارتی بەربڵاوترین شۆڕش لە ئاستی کوردستان بەرپابوو، کە نێونرا شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتی بارزانی باوک، بۆیە ڕێبازەکەی بارزانی نەمر و پارتییەکەی ھەردەم وەک گەورەترین پارتی کوردستانی مەزن دەبینرێن، سەرەڕای دروست کردنی چەندین بەربەست، پارتی و ڕێبازەکەی بارزانی باوک، توانیان سێ چارەگە سەدە بەردەوام لە کۆڵ نەدان و خەباتدابن، پارتی لەگەڵ ھەموو سەردەمەکان توانیویەتی خۆی بگونجێنێ قۆناغ لە دوای قۆناغ سەردەمی شاخ و شار و ئاوەدانکردنەوەی تێکەڵ بە ھەوێنی یەکدی کرد، بۆیە پارتی توانیویەتی خۆ گونجاندنێکی زیرەکانە لە سەردەمە یەک لە دوای یەکەکان بکات.ئیدی پارتی و پێشەواکەی مسته فا بارزانی ، بوونە ڕۆحی دروست بوونی کوردستان و کێشانی ڕۆحی داگیرکەران ئیدی شۆڕش لە دوای شۆڕش بەرپاکرا بۆ ئەو خەونە لە مێژینەیی وڵات.

مێژوو گەواهیدەری ئەو رٍاستییەیە كە، بە هۆی گۆرانكاری رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان لە ماوەی سەدەی رابردوو، هەموو ئەو كارەسات و پیلانگێرییانەی كە بە سەر دۆزی كورد داهاتوون ، پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی بۆ هەر ئەگەر و قەیرانێكی لە ناكاو كە هاتۆتە ئاراوە بەمەبەستی كۆسپ و لەمپەر دروستكردن لە پێش خەباتی نەتەوەیی و تێكۆشانی شۆڕشگێڕی ئەو بەشەی كوردستان ، كە تێیدا تەنها مەبەست پارتی نەبووە، بەڵكو نەگەیشتنی گەلی كورد و كوردستان بووە بە دروستكردنی قەوارەیەك یاخود پێگەیەكی سیاسی بەهێز لە ئێستاشدا دەوڵەتی كوردی، چونكە هەموو نەیارانی كوردستان دەزانن دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لەسەر دەستی پارتی و رابەرایەتی سەرۆك بارزانی نزیكە. بۆیە سەرجەم ئەوانەی كە لە ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی هەرێمی كار دەكەن و بەربەست دروست دەكەن و بوونەتە لایەنێك لە قەیرانەكانی كوردستان بە درێژایی مێژوو دەزانن ناتوانن ئەو ئامانجەی تێكدەرانەی كە هەیانە و مەبەستیانە جێبەجێبكەن وەكو ئەوە وایە سەری خۆیان لەبەرد بدەن، لەبەر ئەوەی هزر و بیركردنەوەی پارتی و سەركردایەتی پارتی و شێوازی مامەڵەكردن و ئیدارەدانی كێشە و گرفتەكان و قەیرانەكانی بە شێوەیەك هەڵسەنگاندن بۆ كردووە و پلانی بۆ دارشتووە وایكردووە خۆی بۆ هەموو قەیران و هەنگاوە لە ناكاوەكان ئامادە بكات كە دێتە پێشەوە، چونكە دەزانێت هیچ كات دووژمنانی كوردستان واز لە مەرامی گڵاوی خۆیان ناهێنن بەرامبەر بە كوردستان .ئەو پیلانگێرییانەی كە دژی پارتی و گەلی كورد ئەنجامدراون برٍیتین لە ..
**پیلانگێری 1963، كە تێیدا مەبەستی لاواز كردن و نەهێشتنی پارتی و دەست بەسەر داگرتنی خەبات و مێژووی پارتی و شۆڕشدا، بەڵام لێهاتووی رابەرایەتی پارتی و هەبوونی بیر و هزر نەتەوایەتیەكی بەهێز لای سەركردایەتی پارتی و بارزانی نەمر بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكە و مەترسی لەسەر ئایندەی میللەتی كورد توانرا هەر لە ماوەیەكی كورتدا شكست بە قەیران چیەكان بهێنن و خەونی خۆیان و مامۆستاكانیان لە گۆڕ بنین و درێژە بەخەبات و بەرخودان و تێكۆشان بدەن بۆ بەروپێشڤەچوونی رەوڕوەی ئایندەی گەشی میللەتی كورد .
** پیلانگێری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی 1975 بۆ لە ناوبردنی شۆڕشی كورد لە باشوری كوردستان كە بارزانی نەمر و پارتی ڕابەرایەتی دەكرد لە لایەن وڵاتانی زلهێزی دونیا كە لای هەمووان ئاشكرا و ناسراوە بە پیلانی شوومی جەزائیر، ئەگەر سیاسەتی حەكیمانەی قیادەی سیاسی پارتی و بارزانی نەبووایە، كە چۆن توانرا رووبەڕووی ئەم پیلانە ببێتەوە، ئەگەر سیاسەتی حەكیمانەی قیادەی سیاسی پارتی و بارزانی نەبووایە، كە چۆن توانرا رووبەڕووی ئەم پیلانە ببێتەوە، ئەگەر نا بەرامبەر هەر حزبێك یاخود شۆڕشێك یاخود وڵاتێك بكرایە جارێكی دیكە نەیدەتوانی ئەم شۆڕش و حزبە لەسەر پێ خۆی بوەستێت و بەردەوامی بە خەبات و تێكۆشان بدات بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئازادی و سەرفرازی بۆ میللەتەكەی .
** پیلانگێری و شاڵاویی ئەنفال و كیمیاباران و وێرانكاری 1988 و پرۆسەی لە ناوبردنی مۆڕكی نەتەوایەتیمان بوو ، بەڵام بە سیاسەتی حەكیمانەی پارتی و سەركردایەتی حەكیمانەی شەهیدی هەمیشە زیندوو ئیدریس بارزانی و سەرۆك مسعود بارزانی و هەندی لایەنی خەمخۆر هەر زوو شكست بەم قەیرانەش هات ئەویش لە رێگای دروستكردنی بەرەی كوردستانی و كۆكردنەوەی پارت و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە چوار دەوری بەرەی كوردستانی ئەو كات لە گۆڕنانی خەونی دووژمنانی كوردستان جارێكی دیكە.
** ئینجا پیلانگێری هەڵگیرسانی شەڕی نەگریسی ساڵانی 1994 بوو ، كە پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر بە حیكمەت و ژیری خۆی توانی ئەزموونی حكومرانی كوردستان لە مەترسی لەناوچوون بپارێزێت و باج و بەرپرسیاریەتییەكی بەئەستۆ بگرێت. هەر بۆیە جارێكی دیكە پیلانەكانیان شكست خواردوو بوو، لە گەیشتن بە لە ناوچوونی خەباتی گەلی كورد .
** پیلانگێری 2014 تا 2017 كە تێیدا ، قۆناغ بە قۆناغ پیلانی ناحەزانی كورد لە عێراق و وڵاتانی هەرێمی و ناوخۆیی لە بڕینی مووچە و قووتی خەڵكی كوردستان و بەربەست دروست كردن لە گەیشتنی گەلی كورد بە ئامانجەكانی كە ئێستا لە هەموو كات هەلەكە لە بارە و زەمینەی بۆ هاتۆتە ئاراوە، لەگەڵ بوونی جەنگێك و هەڕەشەی گەورەترین رێكخراوی تیرۆرستی لەسەر ئایندەی میللەتی كورد و قوربانی دانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ و بە هەزارەها بریندار لە رۆڵەكانی و نزیكەی دوو هەزار شەهید، كە مەرٍام تێیدا ، پاساویی سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوو ، كە جارێكی تر پارتی و بارزانی لە داستانێكی مێژوویی و بەرگریكارانەدا ،لە 16ی ئۆكتۆبەری شكستیان بە پیلانگێری و هەوڵی سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان هێنان.
** پیلانگیری 2020 بە شێوەیەكی بەرنامە دارێژراو ، هەر لە بەغداوە و تا كەركووك و شەنگال و سلێمانی و بەكارهێنانی كارتی گوشاری مووچە و بودجە و ئینجا بەكارهێنانی میلیشایی حەشد ، پەكەكە و بە كارهێنانی هەندێك هێزولایەن و لە رێگەی هەولًدان بۆ شەرٍی كورد كوژی ، تیرۆر و شەرٍی میدیایی و دەروونی و چەواشەكاری ،بەڵام خۆڕاگری و دڵسۆزی پێگەی پارتی لەنێو جەماوەر و عەقلییەت و بیركردنەوەی جەنابی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی و سەرۆك وەزیرانی كوردستان وایكردووە، كە هەردەم پیلانەكانی دووژمنان و قەیرانەكان لە بەرژەوەندی پارتی و كوردستاندا بشكێتەوە وەكو ئەوەی ئێستا و لە داهاتوو دەیبینن. ئەو حیكمەت و داناییە ، زیاتر دوژمنانی تووشی هیستریای كورد و بارزانی كردوون و لە ئایندەش زۆر بەروونی بەرهەمی ئەو هەوڵە دیبلۆماسیانیە بە دەر دەكەوێت و ئاسۆییەكی روون بەدەر دەكەوێت و پیلانگێریی و مینە چێندراوەكان بۆ پارتی و كوردستان پووچەڵ دەكڕێنەوە ..

ئەگەرچی دوژمنان و نه یارانی كورد تا ئێستاش لە ھەوڵی لە گۆڕنانی ئەو خەونەیە، بەڵام بە بوونی پارتی و سەرۆکەکەی کە درێژەپێدەری ڕێبازی بارزانی نەمرە لە جێی خەون واقعی دروست بوونی وڵاتێکی کوردی بەدی دێت لە ئایندەدا، ھەمیشە پارتی حزبێکە ھەوێنی ئومێدی گەلێکی بێ کیانی سیاسیە و داینەمۆی ئومێدی نەتەوەیەکی سەربەخۆخوازە.پارتی و بارزانی ھەڵگری ئاڵای کورد و دروست بوونی ناسنامەی کوردایەتی ببێت، ھەر بۆیە میللەتی کورد بە بوونی پارتی دڵ خۆش و ئاسودە دەڕواننە گشت کایەکانی خۆشگوزەرانی وڵات، بۆیە ھەمیشە پارتی و فیكر و هزری بارزانی زەرورەتێکی مێژوین بۆ خاک و وڵات لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواكان ...
Top