سەرۆک مسعودبارزانی پارێزەری ئیرادەوشكۆیی خەلكی كوردستانە

سەرۆک مسعودبارزانی پارێزەری ئیرادەوشكۆیی خەلكی كوردستانە

سەنگ وكەسایەتی وكارێزمایی سەرۆك مسعودبارزانی پێویستی بەستایش وباس كردن نیەبۆیەش ھەمیشەنەیارانی كوردویستوویانەبیكەنەئامانج وتیرەكەیان ڕووی لە جەنابیانە،
جگەلەوەی بەرلە 58سال ولەتەمەنی 16سالی دەبێتەپێشمەرگەولەسەنگەری بەرگریكردن دایەودەسكەوت وسەركەوتنی گەورەی بۆگەلی كوردستان تۆمار كردوە ،لەھەمان كاتیشدا لەماوەی شەری داسەپاوی تیرۆرستانی داعش دا سەرپەرشتی ھێزی پێشمەرگەی كوردستانی كردورێگای نەدا نەیارانی گەلەكەمان پیلانەكانیان دژبەگەلی كوردستان سەربكەوێت ئەمەش وای كردوە
ھەمیشە به‌ئامانج بگیرێت ،جاری یەكەم نیەراگەیاندنی ئێران دەیەوێت راستیەكان بشێوێنێت وبۆبەرژەوەندی خۆیان بەكارنھێنێت گوایە قاسم سلێمانی مه‌خمووره‌وهه‌ولێری پاراستووە‌ له‌ ده‌ستی تیرورستانی داعش، كەئەمەش بەئاشكرادرووێكی گەورەیە خۆم شەرەفمندبووم لەگەل ھەڤالانم لەلقی ١٠ وەك خۆبەخشێك چوومەسەنگەرەكانی بەرگری لەخاكی پیرۆزی كوردستان لەمیحوەری گوێرومخموور لەنزیكەوەلەناوراستیەكان دابووم چاكم لەیادەكێ بوون مخمووریان رزگاركردەوەئەووندەی بیری لێ دەكەمەوەنازانم ئەوكات ئاغایی قاسم سلێمانی ودارودەستەكەی لەكەێی بوون ،دیارەپێشتریش خەلكانێك بەم جۆرەدروووقسەبێ بنەمایانەخۆیان تاقی كردوەوویستیان خۆیان بكەنەپالەوانی مەیدان بەلام شوكربۆخواخەلكی كوردستان بەگشتی وھەولێری پایتەخێت بەتایبەتی زۆرھوشیارن چاك دەزانن كێ بووئەوانی پاراست وپاسەوانی كێن لەم سەنگەرانەشەھیدوبرینداربوون دلنیام ھیچ كەسێكی بەویژدان بروابەم جۆرەقسەبریقەدارودۆرەیەگەورانەناكات ،دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەریش كاتێك حەشدی شەعبی وسوپای پاسداران ویستیان خۆیان تاقی بكەنەوەوبەرەوھەولێربێن ئەی ئەوكات كێ بووھەولێروقەوارەی سیاسی ھەرێمی كوردستانی پاراست خۆئەوكاتیش ھەرئێران وقاسم سلێمانی نەبوون ،بۆیەش كاتی ھاتووەسەرانی كۆماری ئیسلامی بەسیاسەتی ھەلەیان دابچنەوەووازلەم جۆرەسیناریوودرۆیان بھێنن چیتربەری رۆژبەبێژینگ ناگیرێت ،خەلكی كوردستان چاك دەزانێت بۆچی سەرۆك مسعودبارزانی دەكرێتەئامانج وجۆرەھاپروپاگندەوپیلانی دژدەكرێت چونكەھەرئەوەخاوەنی پرۆژەوبەرنامەی تایبەتی بۆ دامەزراندنی دەولەتی كوردی وئامادەنیەسازش لەسەرمافەرەواكانی خەلكی كوردستان بكات وپارێزەری ئیرادەی تاكی كوردەورێگانادات كارلەسەرشكاندنی بكرێت ....
Top