هەڵبژاردن و لێکەوتەکانی لەگەڵ گۆرینی سەرۆکی ئەمریکا و ڕۆیشتنی ترەمپ و هاتنی بایدن جیهان چاوەڕێی سیاسەتێکی نوێ و لێکەوتی زیاترە.

هەڵبژاردن و لێکەوتەکانی  لەگەڵ گۆرینی سەرۆکی ئەمریکا و ڕۆیشتنی ترەمپ و هاتنی بایدن جیهان چاوەڕێی سیاسەتێکی نوێ و لێکەوتی زیاترە.

ئەمریکا لەناو تەنگەژەیەکی پڕلە مەترسی دەستاودەستی دەسەڵات دەکات ، جیهانیش بەهێواشی لێیان دەڕوانێت و چاوەڕوانی ووڵاتانیش لە سیاسەتی بایدن ئەرێنیە .
بەڵام ئەم ئەرێنیەی ووڵاتان تاچەند پشت بە سیاسەتی ئەمریکاو هاتنی بایدن دەبەستێت ، لەنێوو هەموو ووڵاتێکدا جۆرێک لە سیاسەتی جیاواز پەیرەودەکرێت ، لە پەیڕەوکردنی هەر ڕێڕەوێکی سیاسەتیشدا پشت بەستن بە ئابوری و یەکگرتوویی نێووخۆیی فاکتەری سەرکەوتنی هەموو ووڵاتێکە ، عێراقیش لەنێوو ئەم جەنجالیەنێوخۆییەیدا ، لەنێوو ئەم هەموو گروپ گروپیە سیاسیانەو سەربازیانەیدا ، لەنێوو ئەم هەموو بۆچوون و ئەگەرە جیاوازیانەیدا بەنیازە لە مانگی (١٠) ی داهاتوودا هەڵبژاردن ئەنجام بدات .
ڕووننیە عێراق بتوانێت لە کاتێکی دیاری کراودا پرۆسەیەکی وەها گرینگ بەڕێوەببات لەبەر بۆچوونی جیاوازو کۆمەڵێک کوتلەو کەسە کاسەلێسەکان کە لە عێراقدا هەن و نانی چەوریان لەوەها دۆخێکدایە کە کەس نازانێ چارەنووسی عێراق بەرەو چ ئاراستەیەک هەنگاو دەنێت ، ئەمە جگە لە بوونی دەستی دەرەکی و ڕۆڵبینینیان لە هەڵدێرانی عێراقی ئێستا .
کورد :-
تاکە نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە جیهاندا کە ژمارەی دانیشتوانی بەقەد چەندین ووڵاتی ئێستای جیهانە ، لەم لەهبژاردنە چاوەڕوانکراوەی عێراق و بەرکەوتەکانی ئەبێ چەند هەنگاوێکی خێراو یەکگرتوویی بهاوێت تاکو بتوانێت کورد بوون و نەتەوەیی کورد بپارێزێت لە گۆڕەپانی عێراقی تەماوی :-

یەکەم : بوونی لیستێکی یەکگرتوویی و نەتەویی کوردی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پەرتەوازە نەبوونی دەنگەکانی کورد لەم ناوچانەدا .
دووەم : وەلانانی بیروبۆچوونە جیاوازەکان و قبولکردنی پێکەوەبوونی هەمووان .
سێیەم : بوونی ڕێبەرێکی کورد لە کاتی ئاراستەکردنی هەر پێشنیاو بۆچوونێک بە لایەنە عێراقیەکان وەک ئەوەبێت کە کورد بەیەک گوتارو یەک دەنگ و یەک بەرە پێشنیارەکان و داواکاریەکان و پاکێجەکەکانی ئاراستەی بەغدا بکات .

چوارەم : دانیشتن و گفتۆکردن لەگەل هەموو تیارەجیاوازەکانی کوردی کە ئێستا لە بەغدان و هەریەکەیان بە سکەیەکی جیاواز دەڕۆن و بە ناسنامە کوردن و بەزمان دژە کوردن ، تاکو بتوانین لە بچوکترین هەنگاو تاکو گەورەترینیان هەرهیچ نەبێت کورد بوون و نەتەوەیی بوونمان لەپش چاوبێت و کورد گوتەنی
(گەر گولیش نەبین با نەبین بە دڕک ).
پێنجەم : لەنێوخۆی کوردستان جیاواز لە هەڵبژاردنەکان سیماو کەشێکی وا لە هەڵبژاردن بڕەخسێنرێت کە تاکی کورد هەست بە بوون و نەتەوەیی خۆی بکات و بە هەستێکی نیشتمانی بەرەو سندوقەکانی هەڵبژاردن بچێت .
شەشەم : هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی ڕابردوو
جگە لە هەموو حیزبەکان تاک بە تاکی کورد ماندوو بووە لە چەند ساڵی ڕابردوو فاکتەرەکانیش زۆرن بوونی شەری داعش و دابەزینی نرخی نەوت و برینی بوودجەی هەرێم لە لایەن ناوەندو داخسننی سنوورەکان و لێکەوتەکانی 16 ی ئۆکتۆبەرو هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆناو پەرتەوازەبوونی نێوماڵی کورد ، هەموو ئەمانەو چەندان هۆکاری تر بوونە هۆی ئەوەی مووچە لەکات و ساتی خۆی نەدرێت و تاک بە تاکی کورد ماندووببێت لە ژیان .
ئەم ڕووداوانە ڕووداو گەلێکی نەخوازراوبوون و کاریگەری سلبی لەسەر هەمووان هەبوو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کۆمەڵە فاکتەرێکی سلبی لێکەوتەوە ، بۆیە ملدانە بەربەرپرسیاریەتی ئەم هەموو نەهامەتیانە نەتها کاری حیزبێک و لایەنێک نیە بەڵکو هەمووان بەقەد حەجمی خۆیان لێی بەرپرسیارن و ئەبێ کاری لەسەر بکرێت و لە داهاتوودا کاریگەریەکانی ئەم نەهامەتیانە بە خۆشگوزەرانی قەربووبکرێنەوە .
ئەگەر ئەمەش نەکراو هەر حیزب و لایەنێک بە ئاوازێکی جیاوازو بۆ بەدەست هێنانی دەنگی زیاترو شکاندنی لایەنێکی تر کاری کرد ئەوا پێویستە پارتیمان ڕاستەوخۆ کارو چاڵاکیەکانی بە شێوازی نەتەوەیی و پارتی بوون دابڕێژێت و کادرو هەوادارانی جۆش بدات لە جاران گەرمترو دڵسۆزانەتر کار بۆ سەرخستن و بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر بکات ، ئەبێ سەرۆک وەک مەرجەع و سەرۆکی گەورەترین حیزبی کوردی بێتەمەیدان و مل بەنەیارانی شۆربکات و چۆک بە دوژمنانی دابدات تاکو پارتی بتوانێت چۆن لە ڕابردوو لە کاتی بوونی ئەم هەموو قەیران و نەهامەتیانەی بەسەر کورد داهاتوون شانی داوەتەبەرو لێی ڕانەکردووە لە داهاتووشدا وەهابێت و بەهێزترو سەنگینتربێت .

Top