یەکلاکردنەوەی کێشەکان و رێکەوتنێکی نوێ

یەکلاکردنەوەی کێشەکان و رێکەوتنێکی نوێ

رۆژی سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٠/١/١٩ و لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبواللەی لوبنانی کەوتنە بەر تەقینەوەیەک، بە پێی هەوالەکان ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتووە و گومان دەکرێت حسن نەسرواللە ئەمینداری گشتی حزبواللەی لوبنانی لە ناویاندا بیت.
حزبواللەی لوبنانی وەکو سەنگەری پێشەوەی ئیران لە ناوچەکە وابوو، کە ژمارەیەک ئەجندای بە دواوە بوو و کاریان لەسەر دەکرا لە لایەن ئێران و هەروەها جار جار هاوپەیمانەکانی ئێرانیش سوودیان لێ دەبینی.
حزبواللە پشتیوانی توکمەی هەبوو و پارێزراو بوو لەسەر ئاستی ناوچەکە، کە خودی حسن نەسرواللە پر بە دەمی دانی بەوە نا و گوتی تەواوی پارە و چەک و پشتیوانی لۆجستی حزبەکەی لە لایەن ئێرانەوە بۆی دەکرێت.
ئێستا کە خودی سەرکردەکانی ئەم حزبە کەوتنە بەر هێرش، کە واتا معادلاتی نوێ لە ناوچەکە پەیدا بوونە و بەرەو گۆڕانکاری دەروات.
دەکرێت بڵێین رێکەوتنێکی تری جیاواز سەبارەت بە نەخشە رێگای داهاتووی ناوچەکە لە ئارادایە، ئەگەر بە شێوەیەکی نهێنیش بێت، بەڵام ئاماژەکان دیارن.
پێشتر قاسم سولێمانی کەوتە بەر ئەو جۆرە هێرشانە، بەڵام بۆچی لەسەر خاکی عیراق و لەو ماتەدا کە بە یاوەری ئەبو مهدی موهەندس ئەنجام درا؟.
ئەمەشیان نامەیەکی ناراستەوخو بوو بۆ ئێران و محوەری مقاومە، کە ناکرێت عیراق بکرێتە گۆرەپانێک بۆ ئەجنداکانی، نابێتە لوبنان و سوریای دووەم.
لغاو کردن دەستی پێ کردووە و زبلەکان رادەماڵێن و رێگە خۆش دەکرێت بۆ رێکەوتنێکی نوێ.
لە سەرەتادا هاوپەیمانانی ئێران نکۆڵی ئەو بابەتەیان دەکرد، تا گەیشتە لێدانی سەرکردەکانی حزبواللەی لوبنانی، ئەمەش نامەیەکی روونە لەسەر هەبوونی رێکەوتنێکی جیاواز کە خودی روسیا و چین لێی ئاگادارن و لەوانەشە بەشداریان تێدا هەبێت و رازی بوبن.
جێگرەوەش رێکەوتنی ئیبراهیمە و نەخشە رێگای رۆژهەڵاتێکی نوێ بە لێک تێگەیشتن لە نێوان سێ گۆشەی سەرەکی ئەمریکا و ئیسرائیل و سعودیە و رەزامەندی روسیا و چین.
بەو پێیەش فشارەکان لەسەر ئێران زیاتر دەبن و پێشبینی گورزی گەورەتر دەکرێت، دوا تویتەکانی پۆمپیو و لێدوانی جۆن بۆلتۆن سەبارەت بە ئێران ئاماژەن بۆ ئەم خاڵە.
لە هەمان کاتدا لە لایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە، باس لە زیاتر سزادانی تورکیا دەکرێت، کە ئەمەش هەولێکە بۆ لغاو کردنی تورکیا و رێگە خۆشکردن بۆ جێ بە جێ کردنی رێکەوتنی نوێ.
تاکە کارت کە لە دەست ئێراندا مابێت گروبە شیعەکانی عیراق و ناوخۆی کوردستانن، بەڵام ئەمانەش لە کاتی خۆیدا سزا دەدرێن.
ئەوەی لە شاری سلێمانیش هەوڵێ بۆ دەدرێت شکست دەخوات.
لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لەسەریەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان خۆیان لەگەڵ سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بگونجێنن، لە پێناو مانەوەی هەرێم بە پارێزراوی و پتەو کردنی پەیوەندییەکان بۆ قۆناغی داهاتوو.
Top