ڕق و كینەی هەمیشەیی دوژمنان بەرانبەر قەوارەی كوردستان بۆ ؟

ڕق و كینەی هەمیشەیی دوژمنان بەرانبەر قەوارەی كوردستان  بۆ ؟

دوژمنان و ناحەزانی گەل و هەرێمی كوردستان هیچ كات چاویان بە بوونی كیانێكی تایبەت كوردستان هەڵنەهاتووە و هەڵنایەت ، هەر لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو، چ لە دەرەوەی سنوورەكان و چ لە نێوخۆیی كوردستان هەوڵەكانیان خستۆگەر بۆ نەهێشتنی ئەم كیانە كە بەرهەمی خەبات و خوێن و قوربانیدانی دەیان ساڵەمانە و لە هەمانكاتیشدا ئومێدێكی نەتەوەی هەموو كوردستانە .
بۆیە، ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانەی بكەین لە سەر دروستكردنی ئەو كۆسپ و بەربەستانەی ناحەزانی هەرێمی كوردستان دەبییننكە ، هەر لە سەردەمی زێڕینی حكومەتی هەرێم تا ئەم ساتە كە لە قەیرانداین ڕەوتێك لەنێو پارتە سیاسی و میدیا كوردیەكانەوە هەوڵیانداوە جۆرێك لە ڕق لە ناخی خەڵكی كوردستان بچەسپێنن بەرامبەر حوكمەتی هەرێمی كوردستان و خۆشەویستی بۆ دەستكەوتەكانی و مێژوو و خەباتی دەیان ساڵەمان كە وەك ئەوەی دووژمنیان بێت و هەمیشە لەبیری سزادانیان بێت، كاتێك باری دارایی زۆر باش بوو دەیان گوت"حوكمەت ئازادی لێ زەوت كردوون باژیانت خۆش بێت كە ئازادیت نەبوو چ سووی هەیە.؟
لە بیرمان نەچووە كە كاتێك شەڕی داعش ڕووی تێكردین و تووشی قەیرانی دارای بووین ئەمجارە ئاراستەكەیان گۆڕی كەئازادیم بۆچیە ئەگەر گیرفانم بەتاڵ بێ و برسی بم .
بۆیە، ئەو هەوڵە دوژمنكارانەیە لە كابینەی هەشتەم و ئینجا لە دەستپێكی كابینەكەی نۆیەمەوە تا ئێستا هەوڵ دەدەن ئەو ڕقە بچێنن لە ناخی هەرتاكێكدا، جارێك دەڵێن:ئەها بەغدا مووچە دەنێرێ بەڵام حوكمەتی هەرێم پابەند نابێت بەمەرجەكان.كاتێك مەرجەكان جێبەجێ دەكرێت دەڵێن:ئەها نەمان گوت ئابوری سەربەخۆ بەم حوكمەتە نایاتە دی؟یانی هەر خۆیان پرسیار دەكەن و وەڵامەكەش لای خۆیانە لەسەر ئەو بیردۆزەی كە دەڵێ:درۆ بكە درۆبكە هەتاكوو خەڵكی باوەڕت پێ دەكات و ئێستاكەش كە دەسەڵاتدارانی بەغدا ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە ناكەن و هەرێمی كوردستانیش بە هەموو شێوەیەك ئامادەكاری خۆی پیشان دا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان لە رێگەی دەستوورەوە ، بەڵام بینیمان دەسەڵاتدارانی بەغدا ، گشت پیلانەكانیان خستەگەڕ بۆ دروستكردنی ناكۆكیی و ئاژاوەنانەوە بەناوی مووچە و بودجە بەخەیاڵی پووكیان تا كوردستان و خەباتە رەواكەی بەناوی مووچەخواستن بچووك بكەنەوە .
لەلایەكترەوە ،مەرٍام و ڕوویەكی دیكەی ئەم پرۆسەیە كوشتنی هەستی نەتەوەی تاكی كوردە بەبیانوی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووژمنی هاووڵاتیانی خۆیەتی و بە بە ناوی مووچەوە ئازارتان دەدات،ئەنجامەكەیمان بەڕوونی بینی ، رووداوەكانی چەند مانگی رابردوو، سەر سنوورەكان و ئینجا هاندانی خەڵك و هێنانی چەكداری پەكەكە و پاسدار و شەهیدكردنی خەڵكی بەناوی مووچە و بودجە لە پێناو شێواندنی بارودۆخی كوردستان گرنگترین ئەو ئاماژەنانەن ..
لە هیچ وڵاتێكی خاوەن ئاسایشی نەتەوە نەبووە و نابیت كۆمەڵێك جاش و بەكرێگیراو و كۆیلە ر ڕۆژانە كاریان بەدووژمنكردنی خەڵكی و حكومەت بێت و ئەو حكومەتەی كە بە تانكی ئەبرامز هێرشیان دەكاتە سەر وەك فریاد ڕەس وێنای بكات، حكومەتی خۆشیان وەكوو دووژمن هەژمار بكەن.
دەبێ‌ هەموو گەلی كورد ئەو راستییە بزانێت كە لەهیچ پارێزگایەكی عێراقدا هێندەی یەك قەزای حكومەتی هەرێمی پرۆژە و خزمەتگوزاری تێدا ئەنجام نەدراوە، تەنانەت بەم قەیرانەی ئێستاوە سیمای هەر شارێكی هەرێمی كوردستان زۆر جیاوازترە لە شارەكانی دیكەی عێراق،جگە لەوەی ئاسایشی هەرێم دەتواندرێ بوترێ هاوشانی ئاسایشی وڵاتانی خاوەن سەروەری، هاتنی كۆمپانیا بیانیەكان بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی بۆخۆی سەلێمنەری ئەو ڕاستیەیە، بۆیە، پێوستە لە سەر هەموو هێز ولایەنە سیاسییەكانی كوردستان ، هاوكار و پیشتیوانی گەل و وڵات و حكومەتەكەمان بینین و گشت نێوماڵی خۆمان لە رووی ئابووری و دارایی و سیاسی رێكبخەینەوە و چیتر چاومان لە بەغدایەك نابێت كە ماف و شایستە دەستوورییەكانی بە ڕەوا نابینێت و بەدڵنییاییەوە ، ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانی كوردستانی بەهێزتر دەكات ..
Top