نێچیرڤان بارزانی هەڵَگری خەم وبەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی ..
January 20, 2021
وتار و بیروڕا
گەلی كورد وەك نەتەوەیەك زیاتر لە سەدەیەكە لە ژێر گوشار و ستەمكاری زۆری داگیركەران و دوژمنانەیەتی ، خەمێك كە بەدرێژایی مێژوو خەبات و تێكۆشانمان لە سەر مڵمان بووە ، كە وایكردووە كە كاریگەری لە سەر جەستە ورووخسار و ژیانی ئاسایی وەك هەر مرۆڤێكی تر كە دوور لە شەڕومڵمڵانی و دەنگی تۆپ و فرۆكە و شەڕی دەروونی ناحەزان تێیدا بە ئاسوودەیی و ژیانێكی خۆش و ئارام بە سەر ببات .
بۆیە، هەر تاكی دڵسۆزو ئەوانەی كە بەردەوام ئەرك و بەرپرسیاریەتییان لە ئەستۆیە و خەمخۆرو دڵسۆزی گەل و نیشتیمانەكەیان زۆرتر كاریگەری لە رووخسارو جەستەیان دەبینرێت ، بەتایبەت ئەگەر مرۆڤ سیاسەتمەدارو پێشمەرگە ، دیپلۆماتكار و دڵسۆزی گەل و نیشتیمانەكەی بێت و هەمیشە وەك مۆمێك رووناكی بەخش لە نێو شەوەزەنگی تاریكییەكان دا بۆ گەل و نەتەوەەكەی ببێتە رووناكی و هیوا .
بڵاوكردنەوەی وێنەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی بە ریش وسەر سپی لە نێو تۆرە كۆمەڵایەتییەكان و خۆشەویستی كوردستانیان بۆ ئەو سەركردە تێكۆشەر وبڵیمەتەی كوردستان ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە بەوەی كە ئەم سەركردەیە چەندە لە دۆخە سەختەكاندا خەمخۆری گەل و نیشتیمانەكەی بووە ،چۆن رێگربووە لە شكاندنی شكۆ و ئیرادەی میللەتێك كە بەردەوام لە ژێر هەرٍەشە و پیلانگێری دوژمنان و ناحەزانی بووە . چەندە دیپلۆماتكار و كەسایەتییەكی بەهێزبووە لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان چەندە هیوابەخش و قەڵایەتی بەهێز بووە بەرانبەری نەیارانی كورد وكوردستان .
ئەمانە هەموو راستیین و پێدا هەڵدان نین ، بەڵكو قوتابییەكی دڵسۆزی رێبازی بارزانییە و هەمووكات لە خەمی گەلەكە و یەكپارچەیی كوردستان و یەكهەڵوێستی هێزولایەنە سیاسییەكانی كوردستان بووە ، تا گەل و وڵاتەكەی لە پەرتەوازەیی و لەتبوون و قەیران و هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانەی كە دێتە بەردەم رێگەی بپارێزێت تا كیانی دەستووری و یاسایی و رەوایی پێدراویی خەڵكی كوردستان لە هەرٍەشەكان پارێزاو بێت .
مێژوو گەواهیدەرە كە، دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، هەوڵە دیپلۆماسییەكانی چەندە كاریگەربوون بۆ تێكشكاندنی گەمارۆدانی سەر كوردستان و ئینجا لە ماوەی رابردوو، دا كە جارێكی تر كوردستان رووبەرووی گەمارۆدان و كێشەی سیاسی بۆوە ، چەند بە ئاشكرایی ئاماژەی بە مەترسییەكانی بەردەم داهاتووی كوردستان هاتوونەتەئاراوە ، ئەمەش شان دانە بەرپەرسیاریەتی و دڵسۆز و خەمخۆری بەرنابەر بە كورد و كوردستان و دۆزەكەی زۆر بە ئاشكراییەوە پێوە دیاركرد .
هەروەها لە سەر ئاستی دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەش ، رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، توانیوێتی سەرنجی زۆرێك لە وەزیری و سیاسەتمەداران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، جگە لە كۆمپانیایی گەورەی بازرگانی جۆراوجۆر بەرەو رووی هەرێمی كوردستان رابكشێت و جگە لە دروستكردنی هاوپەیمانی و پشتیوانیكردن بۆ هەرێمی كوردستان ، سیمایەكی جیاواز لە گشت بوارەكانی گەشەسەندن وئابووری بۆ ئەم ناوچەیە ، دروست بكات ، بۆیە، هەر شاند وبەرپرسێكی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی سەردانی كوردستان بكات ئەو راستییە بەباشی دەبینێت .
بۆیە، دەتوانین بڵێن كە تا كورد وكوردستان خاوەن كەسایەتی بەهێزو دڵسۆز وخەمخۆری وەك رێزدار نێچیرڤان بارزانی بێت ، ئەوا بەدڵنییایەوە، خەڵكی كوردستانیش هەمیشە بە رێز وشانازییەوە تێیدا دەروانن و پێیان وایە ، حەزو و هیوایان وایە هەردەم رووخسار وجەستەی بە توانا و بە لاوێتی بمێنێتەوە، بۆیە، پێوستە، هەمووان بە دەم داوكاریی بەرێزیان بۆ خەمخۆری و تەبایی نێوماڵی كورد بروانین و گفتگۆی نیشتیمانی بكەینە بنەمانەی بەهێزبوون تا گەل و نیشتیمانەكەمان لە هەرٍەشە و گەمارۆ كان بپارێزین .