دیموکراسی ؟؟؟.

دیموکراسی ؟؟؟.

لە زورێک لە کومەڵگاکاندا کلتورى سەردەمیانەى دەسەڵاتداری و بەرێوەبردنە و، ئامرازی موراڵی بەهێزی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی گرفتەکانە ، سەرەرای ئەوەی لە پروسەیەکی لێوان لێوی ململانێی مێژووییدا وەبەر هاتووە ، بەڵام لەم سەردەمەدا بەگشتى و بە تایبەتى لە کومەڵگا ژێردەستەکاندا ، لە سەر دەستى گروپگەلێکى داشوراو لەهەر پاپەندبونێکى ( نیشتیمانی - نەتەوەیی) و بەرهەمهێنەری هزرى عەوامگەری شلەژاو دووچارى شکستبووە ، لە دەرەنجامدا چى وەک چەمک یان ناوەروک ڕووبەڕوی ئاستەنگی بونیادی بوتەوە ، بەڵکو تا ئەوڕاددەیە بنەما بنچینییەکانی کومەڵگا بنکوڵکردووە ، بە واتەیەکى دیکە : وەک پەرچەکردارێکى سەرەرووى ناهوشیار لە ئاستى هەندێ دیاردەى بەرهەمهاتوى سەردەمى جیهانگیرى خوسەپێن نەخاسمە (گەندەڵى ، بێکارى و چاولێکەرى )، دیموکراسی بێزراوکراوە ، وەنەبێ بزاوتە عەوامگەرەکان هەڵگرى بیرى نوێی و خاوەن تواناو ئەجێنداى گورانکارى بن بە هوکارى هەژارییانەوە تا سنوری نەبوون لە ڕووى رووشنبیرى و پرینسیپە کومەڵایەتییەکانەوە ، بەڵکو تەنها لە کەشێکى ئاڵوزو نائارامدا دەخولێنەوەو ، لە ئاستى هەمو پیروزییەکاندا بێرێزى دەنوێنن، بویە وا پێویست دەکات چەمکی دیموکراسی لە رەهەندە مەعرەفی و پراکتیکییەکەیدا،لە پروسەیەکی شیکاری زانستیدا سەر لە نوێ دابرێژ رێتەوە ، بو ئەوەی رێگری بکات لە شێواندنی (خوی) و دەرهاوێشتە سیاسی،کومەڵایەتى و ئابورییەکانى بزاوتە عەوامگەرى چەواشەکار .
Top