تەنها پاراستن و سەركەوتنی قەوارەی كوردستان ..

تەنها پاراستن و سەركەوتنی قەوارەی كوردستان ..

جیۆپۆلۆتێكی و خاكی كوردستان كەوتۆتەوە ناوچەیەكی هەستیار و نێوان سێ‌ نەتەوەی جیاوازی تورك ، فارس و عەرەب كە زیاتر لە سەدەیەكە زۆر نەژادپەرستانە و خۆویستانە ، هەوڵی تواندنەوە و سڕینەوەی نەتەوەیەكی ڕەسەنی وەك كورد دەدەن ، بە درێژایی مێژوو زۆر ستەمكارانە و زاڵمانە هەموو جۆرە چەك و ئامرازێكیان لە دژی گەلی كورد و بەمەبەستی چەوساندنەوە و پاشكۆكردنی داوە تا بە ئێستا .
شۆڕٍش و راپەڕینەكانی كانی نەتەوەیمان هەر لە خۆوە سەریانهەڵنەداوە ، بەڵكو لە ئەنجام هەموو ئەو تاوان و زۆردارییانە و رێگریكردنانە بوونە بۆ گەڕانەوەی خاك و ئازادی و سەربڵندی گەلەكەمان ، كە لەو پێناوەشدا ، دەیان هەزار كەس سەروماڵ و خوێنی بەخشیووە و دەبەخشێ‌. ئەوەشمان نابێت لە یاد بچێت هەر كاتێك دۆزی رەوای گەلەمان نزێك بووبێتەوە ، لە بەدەسهێنانی مافەرەواكانی ، ئەوا دوژمنان و ناحەزان هەموو جۆرە پیلانگێرییەكیان بۆ دروستكردنی بەربەست بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی دروستكردووە .
نموونەی هەرە بەرچاویش ئەو دەستكەوتانە و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانە دەیان ساڵە گەلی كوردە و سێ‌ دەیەیە، لە پرۆسەیەكی دیموكراسی و بەدەنگی رەوایی میللەتی كورد بەدەستهاتووە ، بەڵام ئەوەی هەستی پێكراوە و بە كردەوە دەبینرێت ، ئیرە و زێهنیەتی نەگۆرٍیی دوژمنان و داگیركەران و بەكارهێنانی هەندێك لایەنی دروستكراوی ناحەزانە بە ڕووكەشی كوردایەتی كە تێیدا مەرٍام لە باربردنی دەستكەتەكانی كوردستانە ، بەڵام لە پەنای پاساو هێناەوە و چەواشەكاری و هێرشی میدیایی و كەمكردنەوەی هەستی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری.
ئەوەی جێگەی هەڵوستەكردنە ، جگە لە پیلانگێری دوژمنان كە بەدرێژایی مێژووی خەباتی چەكداری و ئێستای شارستانی ، كۆمەڵێك ناپاك و خۆفرۆش بەردەوام هەوڵی ناشیرٍینكردنی مێژوو لەلایەك و هەڵبەستنی تۆمەت بۆ هەرێمی كوردستان دەدرێت ، ئەگەر چی كێشەكانی نێو خۆی كوردستان پەیوەستە بە نێوخۆیی هەرێمی كوردستان ، بەڵام وەك ئەوەی دەبینرێت ، لە رێگەی خیانەت و زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی ، بە پاساویی نەبوونی مووچە و بودجە چاوساغی بۆ راكێشانی پۆستاڵی داگیركەر و دوژمنانی كوردستان دەدرێت .
بۆیە، ئێمەی كورد هەر ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكمان هەبێت لە هەر لە فەرمانبەرێكی سادە ، پزیشك و پۆلیس و كارمەندێك ، پێوستە ، خاك و نیشتیمانەكەمان خۆش بوێت و نهێنییەكانی وڵاتەكەمان بە پارێزراوی بهێلێنەوە ، چونكە دوژمنان بە دوای خاڵی لاوازی گەل و نیشتیمانەكەمان دەگەرێن كار بۆ لاوازكردنی هەستی نیشتیمانی و خۆشەویستی و لێدانی یەكریزی و تەبایی مان دەگەرێن و بەردەوام كار بۆ تیرۆری فیكری و تابووری پێنجەم دەكرێت و رٍاستە كوردستان لە ماوەی رابردوو لە رووی چاكسازی و پاكسازی كێشە و كەموكورتی هەبێ‌، بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت دوژمنان تەنها حزب و لایەنێكیان نەكردۆتەوە ئامانج بەڵكو مۆرٍكی كوردایەتیی و خەباتی نەتەوەیی و گشت دەستكەوتەكانیان كردۆتە ئامانج .
ئەمرۆ هەمووان بەرانبەری بە پاراستنی دەسكەوتەكان و خاكی پیرۆزی كوردستان هەر لەوانەی كە فەرمانرٍەوان لە هەرێمی كوردستان یان ئەوانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتن ، ناكرێت و نابێت لە نێو خاكی كوردستان دا كەس خۆی بدزێتەوە و پشتیوانی مەرٍامی ناحەزانی كورد وكوردستان بێت ، چونكە دوژمنانی گەلەكەمان بە پیلانی قرٍێژ كار بۆ نەهێشتنی هەستی كوردایەتی و خۆشەویستی كوردستان دەكەن و سوود لە هەموو ئەو زانیاریی و چاوساغییانەی ئەو لایەن و كوردە خۆفرۆشانە وەردەگرن كە سەردەمانێك بەناوی كوردایەتییەوە خۆیان خزاندنە نێو جەماوەری كوردستانەوە و ئەمرٍۆ لە پێناو بەهێزكردنی ناحەزان و عێراقی گەروە و یەكگرتوو هەموو كارێكی قێزەوەن درژی كوردستان دەكەن . بۆیە، كاتی ئەوەیە، پشتیوانی هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بین بۆ چاكسازی و بەهێزكردنی ئابووری و خۆشەویستی و گەشەسەندنی نیشتیمان و تەنها بیر لە پاراستنی دەستكەوتەكان و سەركەوتنی كوردستان بكەینەوە ..
Top