كوردستانی بەهێزتر كۆسپەكان تێكدەشكێنێت ..
January 13, 2021
وتار و بیروڕا
ئەوا نزیكەی بیست مانگ رابردووی دەستبەكاربوونی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ،كەسایەتیی بە توانا و بەهێزی كوردستان دەربازبوو لەگەڵ ئەوەی سەرٍەتایی دەستەبەكاربوونی كابینەی نۆیەم رووبەرووی كۆمەڵێك ئاستەنگ و تەگەرەی گەورەبۆوە ، بەرێزیان سەركردەیەكی لێهاتوو و چاو كراوەكەی كوردستان ، پارێزەری ماف و سەرو سامانی و بەرژوەندییە باڵاكان ...
نەیارانی پارتی و بارزانی و بەتایبەت حكومەتی كوردستان رێگای كابینەی نۆیەم مینڕێژكراو كرد و چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی و چ لە بەغدا كێشە و تەگەرە زۆر گەورەیان ،بە سیناریۆ و چەواشەكاری گەورە و بەڵێنی بەشداریكردنی راستەقینە بۆ چارەسەری گشت كێشەكان بەڵام دووریی و پاشەكشێ كردن و خۆ دزینەوە لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان لە كاتێدا هەموو لایەك بەباشی ئاگاداری باردۆخی ئابووری ، سیاسی و تەندروستی و گوشارەكانی بەغدان بۆ سەر گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان
روون و ئاشكرایە، رێزدار مەسڕووڕ بارزانی،سەرۆكی حكومەتی كوردستان ئەو كەسە رژدەیە كە لە سەڕەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ، بگرە پێش دەست نیشانكردنیشی بۆ سەرۆكایەتی كابینەی حكومەت ، هەموو هەوڵ و بەرنامەی كاری لەسەر بنەمای بنبڕ كردنی گەندەلی و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف ،داڕشت...
هەر لە دەست پێكی كاری بە پۆستی سەرۆك حكومەت ، گەندەڵكاران هەموو هەوڵ و هێزو پارەو سامانیان بە كار هێنا ، بۆ دژایەتی كردنی كابینەی نۆیەم...
بەڵام ،پێدەچێت هەم دروشمی كوردستانی بەهێز و هەمیش بریاری چاكسازی رٍاستەقینە ، كە هۆكار دەبێت بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و چارەسەری زۆرێك لە كێشە دارایی و ئیدارەییەكان بە زیانی نەیارانی حكومەت و بەتایبەت رێزدار مەسروور بارزانییە ، هەر ئەوەشە وایكردووە، هەوڵە نەزۆكەكانیان لە گشت روویەكەوە بخەنە بۆ رێگریكردن لەو هەنگاوە پیرۆزانە كە لە كۆتایی دا هەموو گەلی كورد تێیدا سوودمەند دەبێت
بەدڵنییایەوە ، رێزدار مەسروور بارزانی كەسایەتییەكی پۆڵایینە وەك چییاییەكی سەركێشە كە بە پیلانگێری و رٍەشەبای دوژمنان و ناحەزان ناڵەرزێت ،بەڵكو بەهێزتر هەنگاوەكانی بەرەو جێبەجێكردنی بەرنامە و پلانەكانی بەرەو پێشەوە دەبات .
بۆیە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، دەیان سیناریۆ و خۆپیشاندانی ساختە و دروستكراو و پیلانمان بینی، دەیانی تریش دەبینین لە لایەن ناحەزانەوە ، بەڵام هەر ریسوایی و شكستان بۆ دەمێنێتەوە ، لە ئێوە گەورەتر خەونە گڵاوەكانیان لەگەڵ خۆیان بردە ژێر خۆڵ.هەموو ئەو ژاوە ژاو و پروپاگەندە و چەواشەكارییانەی كە دژی هەرێمی كوردستان دەكرێت چ لە بەغدا و لە نێو خۆیی هەرێمی كوردستان ، بە شێوەیەكی بەرنامە دارێژراو و ئاراستەكراویی نەیارانی گەلەكەمان وپووچەڵ دەبنەوە .
ئەوانەی دوێنی و لە گەرمەی شەرٍی تیرۆریستانی داعش پشت كابینەی نۆیەم و گەرمەی قەیرانی دارایی و هاتنی لێشاویی پەنابەران و گوشارەكانی بەغدا ئەو كاتە ، هەمان لایەن و گروپانەی ئەمرٍۆش بەهەمان شێوە لەجیاتی پشتیوانی حكومەت و هەرێمی كوردستان دهۆڵ لە پەرلەمان دەكوتن رق و كینەی خۆیان بەرانبەر بە دەسكەوتەكانی كوردستان بە ئاشكرایی دەردەبرٍن ،لەكاتێكدا، دەبوایە، ئەو گەر راستیان دەكرد ،ئەوا نارٍەزاییان دژی دەسەڵاتدارانی بەغدا و ئەو پەرلەمانتارە شۆڤێنیانە دەربرٍی،بەڵام وەك هەمیشە دژایەتی هەرێمی كوردستانیان كرد.
بۆیە، كابینەی نۆیەمی هەرێمی كوردستان، گشت توانا سیاسی ودیپلۆماسییەكانی لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و نێودەوڵەتی خستۆتەگەر بۆ زامنكردنی مافەدەستوورییەكانی لە بەغدا ، ئەو مافانەی كە چەندین ساڵە كێشە دارایی گەورەی بۆ خەڵكی كوردستان دروستكردووە ، بەدڵنییاییەوە ، سەرۆكی حكومەتی كوردستان رێزدار مەسروور بارزانی هەموو كات كەسایەتییەكی جێی متمانەی هەموو كوردێك بووە ، تاكە ئومێدو فریاد رەسی هەموو كوردێكیش بووە ، لە ڕابردوو و ئێستاو ئایندەش و هەموو ئەو پیلان و مینە چێندراوانەی بەردەم رێگەی كوردستانی بەهێزتر پووچەڵ دەكرێنەوە