کەمی ڕۆشنبیری ئایینی و کەمی ھۆشیاری دروستی

کەمی ڕۆشنبیری ئایینی و کەمی ھۆشیاری دروستی

یەکێک لەو دیاردانەی کە کۆرۆنا ھێنایە گۆڕێ ئەوە بوو کە (چەپڵە بە دەستێک، لێ نادرێت)! ھەر لۆیە لۆ بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری دروستی پێویست بە ھەماھەنگی ھەموو تاکەکانی کۆمەڵکا ھەیە. وە یەکێکیش لە ڕێکارە خۆپارێزییەکان لە ھەموو وڵاتان بریتی بوو، لەوەی کە کۆڕ و کۆبوونەکان بە کۆڕ و کۆبوونەوە دینییەکان قەدەغە کرا، ھەروھا نوێژی بە کۆمەڵی ھەموو ئایینزاکان قەدەغە کرا.

ئەوەی جێگای سەرسووڕمانە! ھەندێک لەو پیاوانی ئایینی ئایینزاکان بە ھۆی کەمی ھۆشیاری دروستییانەوە کەوتنە ھەڵەی زەقەوە ھەر چەند زۆرینەیان پابەندی ڕێنماییەکان بوون. ئەوجا، لەوانە بە ھۆی کەم زانییان جورعە و دەرمانییان لۆ خەڵکی وەسف داکرد و ئەوەیەن وەبیر نەبوو کە ئەمە کاری ئەوان نەبوو. لۆ نموونە:

١. ھەندێک ئینکاری وجودی بوونی ئەم ڤایرۆسەیان دەکرد.
٢. دەبینین؛ ھەندێک مەلا و شێخ و سەید، دەیانگۆت کۆرۆنا تووشی موسڵمانان نایەت! خۆ قەشەی مەسیحیش ھەبوو؛ دەیگۆت: کۆرۆنا تووشی مەسیحییان نایەت، وە (حاخام)ی جوولەکە ھەبوو، دەیگۆت: کۆرۆنا جوولەکەی خۆش دەوێت و تووشی جوولەکان نایەت.

٣. ھەروەھا بیستمان و بینیمان، کە: شێخێکی ئەزھەر لە وتاردانی ھەینی (خووتبە) ھەموو ڕێکارەکانی خۆپاراستنی وەلا نا و بەدرۆی خستەوە. ھەروەھا لە میسر، ئیمامی مزگەوتێک سوپاسی کۆرۆنای کرد، گۆتی: ئەستەمە کۆرۆنا تووشی موسڵمان ببێت.

٤. یەکێک، لەوانەی لەمەچێتر (جن) دەردەکەن، ھەستا ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە؛ گوایە: بانگی لەمەچێتر دەکات لۆ وەرگرتنی مەعلومات لە سەر کۆرۆنا.

٥. یەکێک لە شیعەکان ئەوەی بەیان کرد؛ کە: ڤایرۆسی کۆرۆنا مەخلوقێکی پاک بوو بەڵام ڕەفزی کرد (الولایە) وەربگرێت، لۆیە: لۆ زیندەوەرێکی خراپ گۆڕا!!؟؟؟

٦. ھەتا مەلایەکی شیعە گۆتی؛ لێسینەوەی دیواری و شورەی مەزاری شیعەکان لە خۆیدا چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

٧. یەک لە موبەشیرە مسیحییەکان (کینس کوبڵاند)؛ گۆتی: ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستەبەر دەکات و کۆتایی پێدێنێت.

٧. قەشەی ئەسیوت لە وڵاتی میسر دەگەل ئەوەی خەریجی کۆڵێژی پزیشکییە، گۆتی: ئەگەر نوێژ بکەین تووشی کۆرۆنا نابین.

٨. پزیشکی ئایینی: پزیشکی ئایینی بەناوبانگی ئێران (عەباس تەبریزییان)؛ وەسفەیەکی لە عیلاجی کۆرۆنا باسکرد، بەوەی کە کەلایەکی تەڕ کرا بێت لە سەر دەرچەی کۆم دابنرێت؛ ئەوا: ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون پێی چاک دەبنەوە.

مەرجەعی دینی عێراقی (قاسم ئەلتائی)؛ گۆتی: چارەسەری کۆرۆنا بە زۆر زیارەت کردنی مەزارگەکان و نوێژ بە جەماعەت کردن دەبێت.

٧. کاھینی مەسیحی لبنانی، مەجدی عەلاوی فڕۆکەیەکی تایبەتی بەکرێ گرت لۆ ئەوەی ئاسمانی لبنان پیرۆز بکات و کۆرۆنای لێ دوور بێت.قەشەی مەسیحی لبنانی؛ شربل داوای لە ژنێک کرد، کە: خۆڵی کەنیسەی (دێر مارماڕۆن) ببات لۆ خەستەخانە لۆ ئەوەی ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون بەکاری بھێنن بۆ چارەسەری.

٨. بانگخوازی ئیسلامی میسری (اسامە حجازی) گۆتی: نیقاب و دەستنوێژ گرتن علاجە لۆ کۆرۆنا.

٩. ئیمامی مزگەوتی ئومەوی (تۆفیق بووتی) گۆتی: حەبەی بەرەکە دەرمانی کۆرۆنایە.

١٠. لە مۆریتانیا: شێخ (یەحزیە ولد دای) گۆتی: کۆرۆنا بە دوعا کردنێ و بە نووشتەی چاک دەبێت و پێویست بە تەنگەتاو بوون ناکات.

١١. لە ئیسڕائیل، حاخامێک مەشروبی (بیرەی کۆرۆنا)ی بەسەر جوولەکەکان دابەش کرد، کە: بیخۆنەوە و داوا لە خوا بکەن پەتای کۆرۆنایان لەسەر لا بدات..

١٢. لە وڵاتی ھیندستان: چالاکوانی کۆمەڵەی مەدەنی ھیندۆسی ھەستان بە دابەش کردنی (میزی مانگا) لۆ خواردنەوەی ھەتا لە تووشبوون بە کۆرۆنا بە دوور بن.
لێرەدا دەبینین کە: پێویست دەکات لە ھەر دوولا چ ڕۆشنبیری ئایینی و چ ھۆشیاری دروستی دەبێت گرنگی پێبدرێت، تەنانەت وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی دەگەل و.تەندروستی دەورە خول بکاتەوە؛ ھەتا کۆمەڵگا بەرەو پێش ببردرێت.
Top