كێبرٍكێی جاشایەتی و خیانەتی نیشتیمانی ..
January 9, 2021
وتار و بیروڕا
گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەنی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست ، دەیان ساڵە ، زۆرترین قوربانی بەخشیووە و دەبەخشێ و خاوەن گەلێكی چل میلیۆنییە ، دەیان ساڵە بێ بەشكراوە لە سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون و سەڕەرای ئەوەی كە بەردەوام تێكۆشانی بۆ دەكات و باجی گەورە و قورسی داوەتەوە ، لەگەڵ ئەوەش چەندین وڵات بوونیان هەیە كە چ لە رووی خاك و چ لە رووی ژمارەی دانیشتیوان بە ئەندازەی نیوەی رووبەری هەرێمی كوردستان نابن ، بەڵام خاوە قەوارە و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیانن .
دەیان ساڵە نەیارانی گەلەكەمان ، سەڕەرای ئەوەی دەستی ئاشتی و گفتگۆی لە میانەی شۆڕش و راپەرینەكان بۆ داگیركەران و رژێمە یەك لەدوای یەكان درێژكردووە ، بەڵام لە وەلامدا بە خیانەت و گەلەكۆمەكی و چەك و ئاگرو ئاسن وەڵامان وەرگرتۆتەوە ، تاوانی گەورەی گەلەمان ئەوەیە، كە دەیهەوێت ماف و خاكی داگیركراویی كە دوور لە ویستی خۆی لێی زەوتكراوە وەربگرێتەوە ، بۆیە، كێشەی بێ دەوڵەتی و سەربەخۆیی وایكردووە كە گەلی كورد بەردەوام لە ژێر هەرٍەشە و مەترسی دا ژیان بە سەر ببات . بەدڵنییایشەوە ، تا خاوەن شوناسی نیشتیمانی و ئیرادەی سەربەخۆ و دەوڵەت نەبێت بەردەوام لە ژێر گوشار و مەترسی و سڕینەوە و ستەمكاری دوژمنان و داگیركەران دەبێت.
گەلی كورد ، زیاتر لە سەدەیەك لەدژی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق خەبات دەكات تا خاكی داگیركراویی رزگار بكات و بە سەربڵندی بژێت و هیچ كات باوەری بەشەڕ نەبووە و چاوی لەداگیركردنی خاكی هیچ وەڵاتێكی تر نەبووە ، قوربانی و خوێنی زۆر بەخشی ، بۆ یەكەمین جار لە مێژووی شۆرٍشەكان ، ئەوا شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول بەرابەرایەتی بارزانی نەمر توانی دەسەڵاتدارانی بەغدا ناچار بكات دان بە مافەرەواكانی كورد دابنێت ، ئینجا دوای شۆڕشی پێشكەوتنخوازی26ی گوڵان ، ڕاپەرٍین و دواتر ببێتە خاوەن پەرلەمان و حكومەتی تایبەت بەخۆی و ئینجا چەسپاندنی فیدراڵی و ، دوای چەند ساڵیش گەورەترین شانازی و دەستكەوت ئەویش ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوو ، بە رابەرایەتی دوێنی و ئەمرۆی بارزانی باوك و سەرۆك مسعود بارزانی كە هەمیشە وەك چیاییەكی پۆڵایین و سەركێش بەرانبەر ناحەزان و دوژمنانی كورد و كوردستان وەستاوەتەوە و هیچ كات سازشی لەسەر بچووكترین مافی گەلەكەمان نەكردووە .
بە پێچەوانەوە، لەكاتێكدا، گەلی كورد بە رابەرایەتی بارزانی ، خەبات بۆ سەربەخۆیی و بەدەسهێنانەوە باقی خاكە داگیركراوەكانی دەكات ، ئەوا لە چەند ساڵی رابردوو وئێستا و بەتایبەت دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، ئەوا تاقمێكی مافیایی بەناوی لاهوور جەنگی و چەند لایەن و كەسی تر بە رٍووكەشی كوردانە ، ئامادەن لە پێناو ڕق و كینە و چەند دینار و تمەنێك ، دۆزی رەوای گەلەمان و قەوارەكەی بە پاڵپشتی دوژمنان و داگیركەران ئەوانەی دەیان ساڵە بەردەوام خەون بۆ لەناوبردنی پرسی كورد و دەستكەوتەكانی دەبیین ، بە ئاسانی خاك ونیشتیمان رادەست بكەن .
ئەو دەستكەوتانەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەردەم رابەرایەتی كردووە، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی هەزاران شەهید و گشت هێزولایەنە دڵسۆز و نیشتیمانپەوەر و كوردپەوەرەكانە ، بەڵام ئەوەی دەبینرێت ، ئەمرٍۆ جاشەكان جێگەی دوژمنانیان بۆ دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانیان دەستپێكردوو و هەر جارەوە بە پاساو وبیانوویەك رێگە بە ناحەزان خۆش دەكەن تا رێگری لە بەدەسهێنانی ماف و شایستەكانی كوردستان بگرێت ، ئەوەش ئەوپەری ریسوایی و شەرمەزاریی و جاشایەتییە چوونكە ، و دروست بوونی قوتابخانەی خیانەت و كورد فرۆشی لە بزوتنەوەی كوردایەتی لە ساڵانی شتەكانەوە فێری نەوەكانی نوێمان بكەن كە كێ بووە لەوكاتەوە تا ئێستا كوردی بەم دەردە سەریەوە بردووە و خەنجەری ژەهراویی لە پشت گەل و نیشتیمانەكەی داوە .هەموو ئەو كردەوە خیانەتكارییانە و خزمەتكاری دوژمنان و ناحەزانی گەلەكەمان پێمان دەڵێن كە ، لاهوور و لاهوورچیەكان ناتوانن واز لە جاشایەتی بێنن وەك هەر جار با بڕۆن جاشایەتی بكەن، هەرچەندە زورینەی خەڵكی كوردستان لە پێناو خاكی كوردستان ئامادەیە قوربانی بدات. بەڵام ئەو رۆژە زۆر نزیكە كە جەماوەری سلێمانی و دەوروبەری لە دژی خۆفرۆشان و خاكفرۆشان راپەڕن و خۆیان و ئاغاكانیان شار بەدەر بكەن ..