جۆن بایدن، برێت مەکگۆرکى هێنایەوە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست.
January 9, 2021
وتار و بیروڕا
جۆ بایدن، سەرکۆمارى ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی برێت مەکگۆرکی وەک رێکخەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دیاری کرد.
ئەم بریارەی بایدن گەرانەوە بۆ سەر سیاسەتە نەگۆرەکەی پارتی دیموکرات.
ئەو سیاسەتەی بەردەوام بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە تایبەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست گەلانی ناوچەکەی کردووتە قوربانی.
بەردەوام دووفاقی و بە کارهێنانی ئەجندای کۆن و نوێ کردنەوەیان، لە رووی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئایدیاکان، کە زیاتر لە میحوەری مقاوەمەدا دەبیندرێن، بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانیان.
هەلخەلەتاندنی گەلانی ناوچەکە بە دروشمە بریقەدارەکانی دیموکراتی، بەشێک بووە لە سیاسەت و ستراتیژیەتی پارتی دیموکرات.
بێ گومان پێشتریش کورد بێ بەش نەبووە لەو جۆرە سیاسەتە، تا دوێنێ بوو کە مەکگۆرک لە دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بوو.
ئەمرۆش گەرایەوە سەر هەمان پیشە و جێ بە جێ کردنی ئەجنداکانی هەمان سیاسەت.
دۆخی ئێستای ناوچەکە ئالۆزترە لە پێشتر، بە تایبەت لە بازنەی ئێران، کەواتا سیاسەتی داهاتووی ئەمریکا زیاتر نادیار دەبیت، بەلکو سەنگی بەرژەوەندییەکانی دەگەرێتەوە لای پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران.
واتا دووبارە خۆ گونجادن لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی رۆژئاوا، بە تایبەت بەریتانیا و روسیا، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین.
عیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لەم قۆناغەدا، دەکەونە ناو سێرەی ئەم معادەلاتانە.
تەنها خالێکی ئەرینی لەو ناوەدا هەیە، ئەویش بوچونی تایبەتی بایدن سەبارەت بە عیراق کە لە داهاتوو بکرێتە سێ هەرێم، هەروەها پستگیری کردنی بۆ گەلی کورد بە شێوەیەکی گشتی.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایە راوبوچونەکانی بایدن گوزارشت لە سیاسەتی پارتی دیموکرات و ئەمریکا بە گشتی دەکات بۆ قۆناغی داهاتوو، یان تەنها بوچونێکی کەسی و تایبەتە بە خۆی و هیچ کاریگەری ناکاتە سەر سیاسەتی ئەمریکا و پلانەکان؟.
سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان، دەبێ ئەم خاڵانە لەبەر چاو بگریت، ئەزمون لە رابردوی پەیوەندییەکان لەگەڵ مەکگۆرک وەربگریت.
سیاسەتی بەرژەوەندییە هاوپەشەکان باشترین پلانە پەیرەو بکرێت لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەنگاو نان بۆ داهاتوو.
ئەو بەرژەوەندیانەی تا ئێستا بە رێگای پالپشتی لە گروپی جیاواز دەکرا، با ئێستا هەمان بەرژەوەندی بە رێگای محوەری ئازادی و دیموکراسی و رێکەوتنی ئیبراهیم پارێزراو بن.
دەبی تەواوی پلان و جولوکان، بخرێنە بازنەی پاراستنی بەرژەوەندییەکان هەرێمی کوردستان و گەلی کورد بە گشتی.