چـــــــــــاكســــــــازی

چـــــــــــاكســــــــازی

له‌هه‌موو سیسته‌مێكی سیاسیدا كه‌موكوری و خه‌راپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رێژه‌ی جیاواز واته‌ هیچ سیسته‌مێكی سیاسی نیه‌ بێ خه‌وش بێت چونكه‌ به‌رێوه‌به‌رانی سیسته‌مه‌كه‌ مرۆڤن و مرۆڤیش شایه‌نی هه‌ڵەیه‌، بۆیه‌ له‌ ده‌وڵه‌تدا ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ری و جودی هه‌یه‌ تا ئه‌ركی محاسبه‌كردن و سزادان به‌رانبه‌ر به‌ كه‌مته‌رخه‌مان بگرێته‌به‌ر.
كابینه‌ی رێزدار مسرور بارزانی كه‌ به‌كابینه‌ی نۆیه‌م ناوه‌زه‌ند ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك په‌یام و به‌ڵێنی هه‌ڵگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتر كوردستانیان بكات و ئه‌ركی خۆی ڕاپه‌رێنێت.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و كابینه‌یه‌دا ووتمان ده‌بێت سنورێك بۆ پاوانخوازی و فراوانخوازی چه‌ند كه‌سانێك و چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دابنرێت هه‌ڵبه‌ته‌ زۆری نه‌برد ئه‌مه‌مان زانی و بیستمان ئه‌وانه‌ی له‌ یاسا ده‌رچوون چۆن خرانه‌ نێو بازانه‌ی پارێزگاری یاساییدا.
ئه‌م به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌باره‌ت به‌ برینی ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌ندین مووچه‌یان هه‌یه‌ و به‌ده‌سته‌واژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ بندیوارن و به‌ناحه‌ق زیاتر له‌مووچه‌یه‌ك وه‌رگرن له‌مه‌ودوا وه‌ك جاری جاران گیرفانه‌كانیان پڕ نابێت له‌ پاره‌ی ناشه‌رعی كه‌به‌ده‌ستی بهێنن، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌م گوزه‌شت و سه‌رده‌مێكی تازه‌ دێته‌كایه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ بۆ چاكسازی كه‌ جه‌نابی براگه‌وره‌ هه‌ڵی گرتووه‌ و بروای پێیه‌تی.
به‌رده‌وام بوونی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك هیچ گومانی تێدانیه‌ ئه‌ركه‌ به‌ڵام ده‌بێـت خه‌ڵك به‌ چاوی پێزانین و رێزه‌وه‌ سه‌یری بكات و ببێـه‌ فاكته‌رێك بۆ به‌رده‌وام بوونی، چونكه‌ دوا جار حكومه‌ت و حوكمڕانی له‌خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕوای ته‌واوی پێیه‌تی.
Top