عێراق بە ئاقاری تاكرەوی ..
January 6, 2021
وتار و بیروڕا
بەردەوامی هێرش و پەڵاماردانەكانی باڵیۆزخانە، تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی ، خراپی رەوشی سیاسی و نەمانی متمانە و كار نەكردن بە دەستوور و تەندروستی ، ئابووری ئاماژەیەكی روونی خراپتربوون وشڵەژان و ئایندەی خراپی وڵاتەیە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕۆژی 6ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021 بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا دیاری كرا، بەڵام پێشوەختە لە عێراق دەست كرا بە بانگەشە و موزایدەكردن، هەنگاوی یەكەمەیش دژ بە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەستیان پێ كرد، بە بڕێنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تاكو گوشار لە هەرێمی كوردستان بكەن و بیخەنە بارێكی ناهەموارەوە، بۆ ئەوەی ئەو حزبەی لە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانە نەتوانێت دەنگ بهێنێ، هاوكات لێرەدا، بەشێك لە كوردەكانی هەرێمی كوردستان، بەناوی ئەندام پەرلەمانی عێراقەوە بوونە كەواسووری بەر لەشكری دوژمنان و بۆ فشار خستەنە سەر هەرێم، هەروەها حزبگەلێكیش لەم بارەیەوە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كەوتنە پاڵپشتیكردنی جاش كۆیلەكان بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودمەند بن، كەوایە ئەوانیش بۆ كۆكردنەوەی دەنگی ناڕەزایی زۆنی خۆیان كەوتنە هەلەكە سەما، بە نەبوونی مووچە لە هەرێمی كوردستان، كە ئاشكرایە هۆكارەكانی دابەزبنی نرخی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوەیە.
ئەگەر چی شەش مانگێك بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی عێراق ماوە، بەڵام بارودۆخی عێراق بەرەو خراپتر دەچێت، ئەوان لەبەرامبەر كورد بە خراپی مامەڵە دەكەن و لەنێوان خۆیانیشدا دەیانەوێت حكوومەتی عێراق لە ڕێككەوتنەكانی پەك بخەن، وەكو ڕێككەوتنی شنگال و كەركووك و تەواوی ناوچە كوردستانییەكان، بۆ لێدان لە پێگەی كازمی، لێرەدا ئاماژە بە چەند كارێكی مەترسیدار دەكەین، كە چۆن لە عێراق دژی هەرێمی كوردستان كار دەكەن، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
بۆیە،پێشبینیدەكرێت ئەمجارە توندترین جۆری هەڵبژاردن و ململانێ لە عێراق بەڕێوە دەچێت، دوای دژایەتیكردنی كورد و ڕێككەوتنەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، رێگریكردن لە ناردنی ماف و شایستەداراییەكانی كوردستان و ئینجا هەرٍەشەی بەردەوامی هێزە شیعی و شۆڤێنییە دژە كوردەكان لەلایەك و لەلایەكی
بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی زۆوتر لەكاتی خۆی و ئەو گروپ وتاقمانە و دەستێوەردانی زەقی ئێران لە كاروباری سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری ئاماژەیەكی روونی تێكدانی گرژبوونی بارودۆخەكەیە ، هەموو ئەم هەڕەشانە دژ بە حكومەتی كازمیین، مستەفا كازمیش پەلەیەتی كۆنترۆڵی ڕەوشی ئەمنیی عێراق بكات. دوای گرژی و ئاڵۆزیی لە زیقار، مستەفا كازمی ڕاستەوخۆ فەرماندەی پۆلیسی زیقاری لە پۆستەكەی دوور خستەوە و سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی ناردە باشووری عێراق.
هەموو ئەو ئاماژانە، پێمان دەڵێن كە ، گرنگە گشت هێزولایەنە كوردستانییە نیشتیمانپەوەرەكان ناوماڵی خۆی ڕێك بخاتەوە، چونكە عێراق بەرەو دیكتاتۆریی مەزهەبی و تاكڕەویی شیعە هەنگاو دەنێت، هەروەها بابەتی تەوافق، یاخود سازانی نیشتمانی كۆتایی پێ دێت و بەشێوەیە ، كۆتایی بە عێراقی دیموكراسی ، فیدراڵی بەرەو تاكڕەویی و دیكتاتۆری مەزهەبی .