گەورەترین ترسی دوژمنان یەكهەڵوێستی كوردە

گەورەترین ترسی دوژمنان  یەكهەڵوێستی كوردە

دوای سەدەیەك لە داگیركردنی خاك و نیشتیمانی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن و خاوەن شوناسی تایبەت و زمان و مێژووییەكی دێرین و زیاتر لە چل ملیۆنی تا ئێستا نەبۆتە خاوەن دەوڵەتێكی سەربەخۆ خۆ بۆ وەڵامی ئەم ئەگەر بە وردییەوە بروانییە لاپەڕەكانی مێژووی سیاسی مان هۆكار گەلێك هەن، كە رێگربوونە لە بەردەم نەگەیشتنی گەلی كورد بە ئامانجی و تا ئێستانەیتوانیووە لە سەرخاكی كوردستان كە بەدەیان هەزار قوربانی بەخشیووە و دەبەخشێ‌ خاوەن دەوڵەتی خۆی نییە .
لەم چەند ساڵانەی دواییشدا بەهۆی كومەڵێك گۆڕانكاری سیاسی لە ناوچەكەماندا چەندین دەرفەتی گەورە بۆ كورد هاتنە ئاراوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامبوونی لێكترازان و نەبوونی یەكدەنگی سیاسی ناوخۆ و هەڵەكانی رابردوو، نەبوونە پەند بۆ لایەنەكان و دەرفەتەكانیان لە دەستدا، لە جیاتی یەكدەنگی و یەك هەڵوێستی و بەهۆی بۆشایی سیاسی گەورەترین خیانەتی نیشتیمانی لێكەوتەوە لە 16 ئوكتۆبەری 2017دا، كەبووە بەربەست لە بەردەم بەردەسهێنانی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون لە هەرێمی كوردستان .
یەكێك لە سەڕەكی ترین ئەو هۆكارانە ، نەبوونی یەكهەڵوێستی و ئینجا ناپاكی لە خاك بە درێژایی مێژوویی خەباتی و بەرژوەندی شەخسی و حزبییەكان هۆكاری سەڕەكیی بوونە ، تا داگیركەرانی كوردستان زۆر بە ئاسانی پیلان و مەرامەكانیان بۆ دروستكردنی كۆسپ و بەربەرست لە بەردەم گەیشتنی گەلی كورد بە ئامانجەكانیان بێنەدی و رێگە نەدەن كورد خاوەنی كیانی سەربەخۆ بێت .
ئەوەی جێی هەڵوەستەكردنە، هەركاتێك بارودۆخێكی و دەرفەتێكی زێرین لە رووی سیاسییەوە بۆ گەلی كورد ڕەخسابێت ، ئەوا داگیركەران و دوژمنانی گەلەكەمان بە رێگەی گەلەكۆمەكی و دروستكردنی ناكۆكیی و ناتەبایی نێوان هێزولایەنە كوردستانییەكان ئەوا دژایەتیی نەتەوەی كوردیان كردووە و بەرانبەر بە مافەرەواكانی كورد بوونەتە دژ، ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە ، سەرٍەرای چەند بارە بوونەوەی مێژوو بەڵام تا بە ئێستا پەندمان لە رابردوو وەرنەگرتووە و دوژمنان بە ویستی خۆیان یاری بە چارەنووسمان دەكرێت .
لاپەڕەكانی مێژوویی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەمان چ لە سەردەمی شاخ و چ ئێستا خەباتی شارستانی و دیموكراسی نێو شار دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە ، زۆرجاران دەرفەتی گەورە و زێڕین هاتوونەبەردەم بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانمان ، بەڵكو زۆر جاران بە هۆی ڕق و كینە حزبی لەلایەك و بەرژوەندنی شەخسی لەلایەكی تر و ئینجا و قۆستنەوەی دەرفەت لەلایەن ناحەزان بۆ ئەو جۆرە ناكۆكییانە وایانكردووە كە گورزی گەورە بەر جەستەی كورد وكوردستان بكەوێت و ئاسەواری خراپی لێبكەوێتەوە .
بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، هەموو خەبات و تێكۆشانمان لە پێناو یەكخستنی نێوماڵی كوردستانی بێت و پەند ووانە لە مێژووی نەبوونی یەكریزی و یەكگووتاریمان وەرگرین كە چەندە كاریگەری نەرێنی لە سەر گەیشتنی كاروانی خەباتمان و چارەنووسی نەتەوەیمان داناوە ، دوژمنان وداگیركەران هەموو توانایەكیان خستۆتەگەر لە پێناو ناتەبایی یمان ، چەند یەكریز بین بەهێزتر دەبین و بەسەر هەموو كۆسپ وپیلانەكاندا زاڵ دەبین بەرەو ئایندەیەكی گەش و گەیشتن بەو مافەرەوایانەی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا خوێن وگیانمانی بۆ دەبەخشین .
Top