ئێران و هەوڵی دەرباز بوون لە ئابلوقە ئابورییەکان

ئێران و هەوڵی دەرباز بوون لە ئابلوقە ئابورییەکان

ساڵانێکە ئێران کەوتۆتە ژێر فشارێکی گەورەی ئابلوقەی ئابوری کە لە لایەن ئەمریکاوە جێ بە جێ دەکرێت و ئەجندای جۆراوجۆری لە پشتەوەیە.

ئەمریکا ئەو ئابلوقەیەی بەستۆتەوە بە پلانی ستراتیجی خۆی لە رۆژهەلاتی ناوەراست.
- ئێران وەکو سەرچاوەی تیرۆر
- هیلالی شیعی و مەترسییەکانی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا و کاریگەریە سیاسی و ئابورییەکانی.
- بەریتانیا و بەرژەوەندییەکانی لە بەردەوام بوونی سایکس پیکۆ.
- هەولەکانی روسیا و چین لە ناوچەکە لە رووی ململانێی ئابوری و سەرچاوەکان.
- رڵکەوتنی ئیبراهیم و ئەنجامەکانی.
- بەرەی عەرەبی و هەولەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئێرانی شیعیزم.
- تورکیا وەکو بەشێک لە ململانێی ناوچەکە.
- هێلەکانی گواستنەوەی پترۆل لە دەریا و ووشکانی و جێگرەوەیان.

ئەمانە و چەندین خاڵی تر کە لەکاتی خۆیاندە دێنە ئاراوە، معادلاتی ناوچەکەن لەم قۆناغەدا و هەر بەرەیەک هەول دەدات بە پێی بەرژەوەندییەکان خۆیان بیانجولێنیت.

بە پێی ئەو ئابلوقە ئابوریە، ئێران تووشی دۆخێکی نالەبار بووە، دەتوانین بڵێین توشی دارمانی ئابووری بووە، دۆخی ناوخۆی ئێرانی خستۆتە مەترسیەوە.

ئێران لە کاتێک دا کە رۆژانە زیاتر لە چوار ملیون بەرمیل پتڕۆلی هەناردە دەکرد، ئێستا تەنها نیو ملیون بەرمیل هەناردە دەکات، ئەویش بە رێگای قاچاغ و بە نرخێکی هەرزانتر و تێچویەکی زۆرتر، کە هیچ سوودی وای لێ نابینێت، لە هەمان کاتدا کریارەکانیشی لە دەست داوە.

ئەوە جگە لەوەی کە ئیران تەنها بۆ جێ بە جێ کردنی ستراتیجیەتی لە ناوچەکە و چالاکیەکانی سوپاس پاسداران، رۆژانە پێویستی بە داهاتی زیاتر لە دوو ملیون بەرمیل پترۆل هەیە.

لەو دۆخە دا ئێران ناچارە بە دوای چارەسەری بکەرێت و هەۆڵ بدات هەرچۆنێک بێت بە هەندێک پلان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رازی بکات دەرفەتی فرۆشتنی بڕێک نەوتی پێ بدرێت.

یەکێک لەو پلانانە دامەزرانی هێلێکی ووشکانی بۆ گواستنەوی پترۆل تا گەیشتن بە نزیک گەروی هورمز.

پلانی دووەمی بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، دروست کردنی پێشوی یە لەسەر ێگای دەریایی بە تایبەت لە بەندەرەکانی عەرەبی لە کەنداو و عەدەن، ئەوەش بە لێدانی هێلەکانی گواستنەوەی پترۆل کە گەشتیە هەڵگرەکانن.

وەکو بینیمان هەواڵی ئەوە بڵاوبویەوە کە یەکێک لە گەشتیە پیرۆل هەڵگرەکان لە ئاوی کەنداوەوە گەیشتە بەندەری فاوی عیراقی کە سەر بە کۆمپانیای سۆمۆ بو، دیار بوو کە هەڵگڕی لوغمێکی دەریایی یە، ئەو جۆرە لوغمانە موگنایسین و تایبەتن بە تەقاندنەوەی گەشتیەکان.

بێ گومان ئەمەیان پلانێکی ئێرانە بۆ ئەوەی لەو رێکایەوە بتوانێت فشارێک دروست بکات و ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەولەتی ناچار بکات دەرفەتی فرۆشتنی بڕێک پترۆلی پێ بدەن، "شتێک بەرامبەر شتێک".

هەروەها تەقاندنەوەی بۆری پترۆلی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا، کە بە هاوکاری کلکەکانی ئێرانەوە لەوناوچەکە ئەنجامدرا، وە فشارەکانی لایەنە شیعەکان بۆ سەر هەرێم لە بەغدا، پیلانەکانی جەماعەتی ١٦ی ئوکتۆبەر لە شاری سلێمانی، دەچێتە هەمان پلانەوە، واتا بەرەی مقاومە بە هەوموو کلکەکانی کار لەسەر ئەوە دەکەن.

ئێران دەیەوێ لە رێگای ئەو کارانەی هەر هیچ نەبێت دەرفەتی فرۆشتنی دوو ملیون بەرمیل پیرۆلی یان زیاتری پێ بدرێت، بەڵام ئەو بڕە لەسەر حسابی عیراق دەبێت، نزیکترین فرۆشیار بۆ ئێران کە دەتوانێت لە ئاسانی جێگەی بگرتەوە، کارە تیرۆریستیەکانی ئێرانیش لە لوغمی دەریایی و تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم بۆ هەر بۆ ئەم مەستەیە.

بەڵام ئەوەی لەسەر عەردی واقع هەیە، فشار و گەمارۆکانی سەر ئێرانن، کە دیار نیە لە مەودایەکی نزیک دا کەم بکرێنەوە یان دەرفەت بە ئێران بدرێت بکەرێتەوە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
لە لایەکی ترەوە شل کردنی سزاکان پەیوەندی بە هەندێک مەرجی تر هەیە کە دەبێت ئێران جێ بە جێ یان بکات، کە ئەوەش خۆی لە خۆی دا چۆک دادانە بە ئێران و مەحالە ئێران لەسەریان رازی بێت.

تاکە هیوای ئێران، دستبەکاربوونی جۆ بایدنە وەکو سەرۆکی ئەمریکا و جێ بە جێ کردنی ستراتیجیەتی دیموکراتەکانە، بەڵام ترامب ئەو رێگایەشی بە زەحمەت کردووە، بە هۆی پلانە سەربازییەکانی لە ناوچەکە، کە بۆ خودی دیموکراتەکان بوەتە ئەمری واقع و ناتوانن وا بە ئاسانی ئەو پلانە بگۆرن.

کە واتا ئەم هەوڵانەی ئێرانیش هیچ ئەنجام یان نابێت و تەنها فشارێکی کاتی یە و لە کۆتایی دا شکست دەخۆات.

هەرێمی کوردستان ئەگەر لە چوارچێوەی عیراقیش دا بێت، بەڵام بەشێکە لە ناو ئەم ململانێیەدا، بە تایبەت ئێستا هەرێمی کوردستان بوەتە سەنتەرێکی ئابوری و ستراتیجی بۆ ئەمریکا و رۆژئاوا
هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە نەخشە رێگایەکی گونجاو ئەم دەرفەتە بقۆزتەوە و بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاری بێنیت، نەخاسمە ئێستا هەرێمی کوردستان لە قالبێکی سیاسی و دیبلوماسی بەهێز دایە و دەتوانیت سوودیان لێوەربگریت بۆ بەهێز کردنی پێگەی خۆی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی تا مەودایەکی درێژ خایەن.
Top