نەخۆشییەکانی کەسایەتی (بەشی دووەم)

نەخۆشییەکانی کەسایەتی (بەشی دووەم)

• جۆرەکانی نەخۆشییەکانی کەسایەتی:
(Types of Personality Disorders):
کۆمەڵەی نەخۆشییە دەروونییەکانی ئەمریکا (The American Psychiatric Association)، ھەنووکە (١١) نەخۆشی کەسایەتی ناساندووە، وە جیای کردۆتەوە. کە ئەو یازدە نەخۆشییە، ھەموویان سێ جۆری سەرەکی دەگرنەوە بەگوێرەی تووندی نەخۆشییەکە و پەیوەندی بە ھوڕێنەوە (psychosis) کە: (ھەتا چەند کەسەکە لە واقیع دادەبڕێت = (The loss of touch with reality. کە ئەمانەن:
ڕ. نەخۆشییە دیاردەییەکان:(Trait Disorders)
وەکو تەمسیلی histrionic، تووندی شەڕانی (Passive-aggressive)، تەمبەڵی (dependent)، وە ڕاڕایی بێتام .(Obsessive – compulsive).
ب. نەخۆشیی خوود: (Disorders of Self)
وەکو شکستی کەسایەتی (Schizoid)، عاتیفی narcissistic، دژە کۆمەڵگا (Antisocial)، وە سەرجەمسەر .(borderline).
ت. نەخۆشییەکانی نیشانەی دێوانەییان ھەیە: (PSYCHOTIC CHARACTER DISORDERS)
وەکو خۆبەگەورە زانین ((PARANOID، وە شکستی لە کەسایەتی ((SCHIZOTYPAL).
ھەندەک کەس زیاتر لە نەخۆشییەکی کەسایەتییان ھەیە لە ھەمان کاتدا، ھەرچەندە ئەو کەسە زیاتر لە نەخۆشییەکی کەسایەتی ھەیە، وە بە نەخۆشی (کۆمەڵە کەسایەتی = (MULTIPLE PERSONALITY DIOSRDER) ناوزەد دەکرێت بەڵام بە نەخۆشی کەسایەتی ئەژمارد ناکرێت بەڵکو بە نەخۆشییەکی دەروونی ئەژمارد و حیساب دەکرێت، کە کەسەکە زیاتر لە دوو یان چەند کەسایەتییەکی دەبێت لە ھەمان کاتدا. نەخۆشییەکانی کەسایەتی گرفتەکەیان لەوەدایە کە: ئەو کەسەی ئەو جۆرە نەخۆشییانەیان ھەیە ھەموو کات خۆیان بە کەسی ئاسایی دادەنێن، وە ھیچ کاتەک نایەنە ئەو بڕوایەی کە نەخۆش بن یان بەدوای چارەسەردا بگەڕێن! بەڵام ئەو کەسانەی لەگەلیان دەژین یان کاریان لەگەل دەکەن زۆر بە ئاسانی ھەست دەکەن کە جیاوازی لە کەسایەتی ئەو کەسە ھەیە دەگەل کەسی ئاساییدا، ئەویش بەگوێرەی ڕەفتار و بیرکردنەوە و ھەڵسوکەوتەکان.
• نەخۆشی کەسایەتی دژەکۆمەڵگا :
(ANTISOCIAL PERSONALITY DISORDER) ئەو کەسەی ئەو نەخۆشییەی ھەبێت ھیچ ڕێزی بەھاکانی کۆمەڵگا ناگرێت، وە چاوەدینی مافی کەسانیدی ناکات. ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتی بە زۆری لە پیاوان ڕوو دەدات، وە بەزۆری لە نێوانە تەمەنی (٢٤ – ٤٤) ساڵیدا، وە بەزۆری لە ناو شارستانان دەبینرێت، وەک لەوەی لە ناو گووندییەکان. ھەندەک لە پزیشکانی دەروونی، وا مەزەندە دەکەن کە: ئەو نەخۆشییە لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە ئامادە باسی بۆماوەییان تێدایە و لە خێزانیکی ناجێگیر یان بی بەزەیی یان لە دایک و باوکێک کە نەخۆشی کەسایەتی دژە کۆمەڵگایان ھەبێت، پەروەردە دەبن. ئەو کەسەی کە ئەو نەخۆشییەی ھەیە، ئەوا: ھەست بە بەرپرسیارییەتی ناکات، بەھاکان و پیرۆزییەکان ناناسێت، وە یان ھەر حیسابیان بۆ ناکات. وە ھەروەھا لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە سەرکەوتوو نیین، وە مەیلی بەدڕەوشتیش دەکەن. ھەرچەند، ئەو کەسانە لە ڕووکار سەرکەوتوو و سەرسوڕھێنەر دیارن. ئەوانە یاسا پێشێل دەکەن، ھەست بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر خوشک و برایان و منداڵیان ناکەن و پشتگوێیان دەخەن! پارە سەرف دەکەن، وە ھەر گوێی پێنادەن و زیادە مەسروفی دەکەن، درۆ و کلاوات دەکەن و مەی دەخۆنەوە و ماددە بێھۆشکەرەکان بەکار دەبەن، لەوانەیە پڕی ژنان بدات و لە ڕووی سێکسیەوە بەھێز دەبێت. کارەکانیان بە سەر شێتانە و پەلە ئەنجام دەدەن، وە ھیچ ھەست بە پەشیمانی ناکەن. ئەو کەسانەی ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتییان ھەیە، ئەوا: لەوانەیە ھەوڵی خۆکووشتن بدەن، وە مەی و مەشرووب دەخۆنەوە و ھیچ مەست بەوە ناکەن کە ھەڵەن و بەخۆداناچنەوە! وە بۆ ئەوان دونیا ھەندە ناھێنێت، بۆ
ئەوەیە کە چیت دوێت ئەوەی تێدا بەدەست بێنیت.
• نەخۆشی کەسایەتی دوورەپەرێز :
(Avoident Personality Disorder) ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتییان ھەیە، ئەوا: خۆ دوورە پەرێز دەگرن لەو خەڵک و حالەتانەی کە بە مەزەندەی خۆیان بەرامبەریان شکست دەھێنن یان ڕەفز دەکرێنەوە، ئەو کەسانە حەز لە خۆ نزیک کردنەوە و سەرکەوتن دەکەن بەڵام لەبەر ئەوەی ترس و شەرم و خۆبەکەم زانین ھەندە بیری داگیر کردوون، بۆیە: ھیچ ھەوڵ نادەن بۆ سەرکەوتن. ھەندێک لە پزیشکانی دەروونی، وای بۆ دەچن، کە: ئەو جۆرە کەسانە بۆیە تووشی نەخۆشی کەسایەتی دوورە پەرێزی دەبن چونکە توانای بڕیاردانیان نییە یان ترسیان ھەیە کە کۆنتڕۆل لە دەست بدەن یان زۆر حەز بەوە دەکەن کە لە ھەموو لایەکەوە گیرا بن! ھەندێک جار، ئەو کەسانەی کە توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی گرفت و ئاریشەکانیان نییە،
لەوانەیە تووشی ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتی بێت.
• نەخۆشی کەسایەتی نێوانی یان سنووری لە نێوان دوو جۆر نەخۆشی کەسایەتی :
(Borderline Personality Disorder) ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتی لە ژنان و ئافرەتان زۆرتر دەبینرێت، وە سێ ھێندەی پیاوان لە ئافرەتان دەبینرێت. ئەو کەسانەی کەو ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتیان ھەیە، ئەوا: ترسنۆکن و بەرگەی تەنیایی ناگرن، وە لە ھەمان کاتدا ترس و ڕاڕاییان بەرامبەر خەڵکیش ھەیە. دەرئەنجام، کەسەکە رەفتار و ھەڵسوکەوتی نادروست دەکات، کە: زیاتر خۆی ئازار دەدات، وەک: ئازادانی سێکسی، خواردنەوەی مەی و ماددە ھۆشبەرەکان، وە پەیوەندی تووند و تیژی دەبێت، وە سادۆماشۆسیستیک و خۆکووشتن. وە ھەروەھا ھەست کردن بە تووڕەیی و فەوتان. ھەرچی پەیوەندی کۆمەڵایەتی ئەو جۆرە کەسانەیە، ئەوا: ھەموو کات تەواو نییە! جاری واھەیە بەین و پەیوەندی دەگەل دەوروبەری زۆر باشە، وە جار ھەیە تەواو ساردایی و نەبوونی پەیوەندی ھەیە. ئەو کەسانە واتەماشای خەڵک دەکەن، کە: یان زۆر باشن و کەسی چاکن یان خەڵک بە خراپ ناو دەبەن و سیفاتی شەیتان دەدەن بەو کەسانەی کە کەیفیان پێیان نایەت. زۆر کات، ئەو کەسانەی ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتیان ھەیە، نەخۆشیتریشیان دەگەل ھەیە، وەکو: زەندەق چوون (panic disorder)، خەمۆکی، بوونی نیشانە بەبی ھۆ و نەخۆشی. ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتی بە زۆری لە ئافرەتاندا ھەیە، وە ھەموو کات ئەو کەسانەی کە چارەسەرییان دەکەن ھەندە گرنگییەیان نادەنێ! ھەر بۆیە: درەنگ دەدیترێنەوە و چارەسەر دەکرێن چونکە درەنگ پەی بۆ بوونی ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتی دەبردرێت، ھەر بۆیە درەنگ چارەسەر دەکرێت. ئەو جۆرە نەخۆشییەی کەسایەتی بە زۆری لەوانە دەبینریت، کە: لە منداڵی تووشی تووند و تیژی بوون، وە ھەروەھا لەو خێزانانەی کە مەشرووب و مەی تێدا دەخورێتەوە و سەرۆکی خێزان مەی خۆرە! وە ھەرچەند کەسەکە لە تەمەنی زوو تووشی تووند و تیژی بوو بێت، وە ھەرچەند تووند و تیژییەکە زۆر و تووند بێت، ئەوا زیاتر ئەگەری تووشبوونی کەسەکە بەو جۆرەی نەخۆشی کەسایەتی ھەیە.
Top