رابەرایەتی بارزانی،چیایەكی پۆڵایینە بەرانبەر دوژمنانی كوردستان

رابەرایەتی بارزانی،چیایەكی پۆڵایینە بەرانبەر  دوژمنانی كوردستان

دیرۆكی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد ، زۆرن لە سەر سەركردەی بڵیمەت و گەورەی تێكدا هەڵكەوتووە كە لە قۆناغە جیاوازەكانی شۆرش و خەبات و بەرخۆدان دژی دوژمنان و داگیركەران و لە پێناو بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كورد و كوردستان تێكۆشاون و زۆر جاریش بە نرخی گیانلەدەستدان و شەهیدكردنیان تەواو بووە ، بەڵام تەنها بۆ ساتێكیش سازشیانن لە سەر مافەكانی خاك و نەتەوەكەیان نەكردووە ، لاپەرەكانی مێژووش گەواهیدەری ئەو راستییەن و ژمارەكیشیان لە كاتی خەبات و تێكوشاندا خیانەتیان لێكراوە و ناچار بوونە ماوەیەك واز لە خەبات و بەرخۆدان بهێنن .
مستەفا بارزانی نەمر و ئینجا پێشمەرگە ، رابەر و هێژا سەرۆك مسعود بارزانی ، دوو كەسایەتی كارێزما و شۆڕشگێرن لە قۆناغە جیاوازەكانی بەرخۆدانی نەتەوەیی و میراتهەڵگری شۆڕش و تێكۆشانی زیاتر لە سەدەیەك خەباتی بێ‌ وچان و سەركردایەتیكردنی رزگاریخوازی گەل كوردستانن. بەدرێژایی مێژوو خەبات و تێكۆشانیان بۆ نەتەوە و نیشتیمان كردووە و دەستبەردای مافەرەواكانی نەبوونە ، هەر شۆڕشەكانی شێخ مەحموود و ئینجا كۆماری كوردستان لە مەهاباد و شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و ناچاركردنی دەسەڵاتدارانی بەغدا بە رێككەوتننامەی تا 11ی ئاداری 1970 .
ئەگەر چی شۆڕشی مەزنی ئەیللول بە هۆی گەلەكۆمەكی و پیلانگێری جەزاییر و نێودەوڵەتی بۆ ماوەیەكی كورت راوەستا ، بەڵام ڕێچكەی خەبات و بەرخۆدان بە هەڵگیرسانی شۆرشی پێشكەوتنخوازی 26ی گوڵان ، بەهەمان ستراتیژی و بەرنامەی خەبات و كوردایەتیی درێژەی هەبوو ، بۆ گەیشتن بە مافەرەواكان ، هەر لە شۆڕشی دیموكراسی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1992 و ئینجا ئەرك و بەرپرسیاریەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرگریكردن لە خاكی كوردستان و شەڕی جیهانی تیرۆر و سەركەوتنی شۆڕشی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە 25/9/2017 كە گەورەترین شانازی مێژوویی بۆ گەلی كورد و دواتر بەرگری كرد لە خاكی پیرۆزی كوردستان لە پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەری 2017 .
بۆیە، ئەگەر هەڵوەستەیەك لەسەر گشت قۆناغە خەبات و تێكوشان و پێشمەرگایەتی و دیموكراسیانەی سەرۆك بارزانی بكەین كە لە پێناو بەدەسهێنانی مافێكی رەوا بووە ، كە وەك لە سەرەوەش ئاماژەم پێكرد، ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرچاوترین و پرشانازترین دەستكەوتی نەتەوەیی بوو ، كە سەرۆك بارزانی توانی لە نێو چوار چێوەی سنوورێكی چوار وڵاتی داگیركەر و ستەمكار پەیام و مەشخەڵی مافی سەربەخۆیخوازی بگەێنێتە سەرانسەری ئازادیخواز و دیموكراسیخوازنی هەموو ناوچەكە و جیهان . لە هەمانكاتیشدا شوناس و مێژوو و مۆڕكی نەتەوەیی كورد پارێزراو بێت .
ئەگەر چی گەلەكۆمەكی هەرێمایەتی و خیانەتی نێوخۆیی هۆكاربوون بۆ راگرتنی مافی سەربەخۆیی ، بەڵام سەرۆك بارزانی ، بەرپرسیاریەتی ئەنجامەكانی گرتە ئەستۆ و ئەو ناحەز ونەیارانەشی پێیان وابوو كە كەسایەتی و كارێزمایی سەرۆك بازرانی پەیوەستە بە كورسی دەسەڵاتەوە ، ئەو راستییەیان بۆ دەركەوت كە پێگەی و كەسایەتی سەرۆك بارزانی ، وەك رابەرێكی مێژوویی و جێگەی متمانە زیاتر لە جاران بەهێزتر بووە لە پێنان داكۆكییكردن لە مافە كانی كورد و كوردستان .
لێرەدا ، ئەرك و بەرپرسیاریەتی سەرۆك بارزانی ، بەهەمان هەڵوێست و داكۆكیی لە مافەرەواكانی ئایندەی كورد وكوردستانە، خەباتێك كە تێیدا بۆ هەموو كوردستانە بە بێ‌ جیاوازی
سەرباری ئەركی و رابەرایەتی و پێشمەرگایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی لە هەرێمی كوردستان، هاوبەش و هاوكارێكی بەهێزی لایەنە كوردستانییەكان بووە لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە و مێژووش گەواهیدەری ئەو راستییەیە ، بە هەردوو لایەنە مادی و مەعنەوییەكەی، خۆی بە هاوبەشێكی گرنگی سەرخستنی ئەركەكانیان زانیوە و هیچ كات لە بەرپرسیاریەتی شانی خاڵی نەكردووە .
چونكە رابەرایەتی و پێشمەرگایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی جیاواز لە هەڵكەوتەی ڕۆڵی سەركردە سیاسیەكانی خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی ڕۆڵێكی كاریگەر و بێ‌ وێنەی و بەهێزی هەبووە و هەیە لە ماوەی رابەرایەتیكردنی شۆرٍش و بزاڤی كوردایەتی كە لەهەموو قۆناغێكیش دا سازش لەسەر ماف و داهاتووی نەتەوەكەمان نەكردووە و ناكات و ئەم هەلوێستەش شانازییەكی مێژوویی هەتا هەتایی بۆ كورد وكوردستان..
Top