كەسایەتی بەهێزی مەسروور بارزانی بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆسپ و تەگەرەكان

كەسایەتی بەهێزی مەسروور بارزانی بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆسپ و تەگەرەكان

ئەوەی وایكردووە ، كە ناحەزان گەلەكەمان و دوژمنانی قەوارەی كوردستان لە ماوەی 18 مانگی دەستبەركار بوونی رێزدار مەسروور بارزانی ،وەك سەرۆكی حكومەتی كوردستان و كابینەی نۆیەم ، بە هەموو توانایەكەوە ، دژایەتیی و دوژمنایەتیی و هەوڵی ئەوە بدەن تا دەستبەردار پرۆژە ستراتیژیی و پلانەكانی كوردستانی بەهێز ی بكەن ، رٍاشكاوی و رژدبوونی هەنگاوەكانی بەرێزیان بووە لە پێناو دەرهێنانی كوردستان لە ژێر گەمارۆ و گوشارەكانی عێراق و پیلانگێرییەكان یان .
* هەنگاونانی بۆ یەكریزی و حكومەتی نیشتیمانی كە تێیدا ، هەموو لایەنەكان بەشداری پرۆسەی چاكسازی و ئاوەدانی و گەشەسەندنی كوردستان بن و هەموو لایەك چ بە حكومران و ئەوانەی دەرەوەش خۆیان بە خاوەنی حكومەت بزانن ..
* هەر لە سەرٍەتاوە ، هەنگاونانی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواستراوەكانی هەولێر و بەغدا لە رێگەی پێكهێنانی شاندێكی دانووستانكار و رێگەپێدانیان بۆ هەڵگرتنی كۆسپ و تەگەرەكان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكان بە تایبەت جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستوور تایبەت بە كەركووك تا شەنگال ..
*هەنگاونان بەرەو چاكسازی رٍیشەیی بە ئاماندە بوونی گشت هێز ولایەنە كوردستانییەكان لە گشت بوارەكانی حوكمرانی و بەمەستی بە هەدەر چوونی سەروەت و سامان و كۆكردنەوەیان بۆ بەهێزكردنی بناغەی ئابووری كوردستان و دۆزینەوەی جێگەرەوەیەك بۆ داهاتی فرۆشتنی نەوت كە ساڵانێكی زۆرە دابەزینی نرخی نەوت زیانی زۆری لە كەرتی ئابووری و بوارەكانی تر داوە .
*جێی داخە و لە بنەرٍەتدا و واقیعدا بەشێك لەلایەنەكان و دەزگا سێبەرەكانیان حەز بە شكستی كابینەكە و قوڵتركردنەوەی كێشەكان و بێ هیواكردنی خەڵك و بڵاو كردنەوەی بەد گومانی و رەشبینی و تۆقاندن و دروست كردنی بیر كردنەوەی نا تەندروست لەناو كۆمەڵگادا بوەتە پیشەیان بێباك و بێ ئاگا لەوەی جوگرافیای كوردستان لەژێر هەرەشەیەكی مەترسیداردایە و گەردەلوولەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست زۆر ترسناكن بەشێوەیەك زۆر ئاسان دەكرێ چەندان هاوكێشە صفر بكرێنەوە و كوردستانیش یەك لەو هاوكێشانەیە بۆ صفر كردنەوەو گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا!.
* هەر وەك ئەوەی بیینرا ، لەماوەی 18ی مانگی رابردوو، نەیارانی گەلەمان لە پێناو رێگریكردن لە كاروانی كوردستانی بەهێز بە سەرۆكایەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ، لە رێگەی چەندین پیلانگێری و دروستكردنی بەربەست لە بەردەم قەوارەی هەرێمی كوردستان ، هەر لە جوڵاندنی هێزی دەرەكی ، برٍینی بەشە بودجە و مووچە لەلایەن بەغدا و جوڵاندنی هەندێك هێزولایەن لە نێو خۆیی كوردستان بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی كوردستان لەلایەن و ئینجا لێدانی پێگەی كوردستانی بەهێزتر .
* ئەوەی لە ماوەی رابردوو، بەرانبەر بە حكومەتی كوردستان و قەوارە دەستوورییەكەی كراوە ، نەخشە و پیلانگێرییەكی ئامادەكراوە بە مەرامی دروستكردنی بێ‌ متمانەی لە نێوان كوردستانیان و حكومەتی كوردستان ، لێدانی بەرژوەندییە ئابوورییەكان و لاوازكردنی لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆری گواستنەوەی نەوتی كوردستان و ئینجا لە بەغدا هاندانی هەندێك لایەن بەمەبەستی رێگریكردن لە ناردنی مافە داراییەكانی كوردستان تا لەو رێگەیەوە نەخشە و پیلانگێرییەكانیان بۆ ناسەقامگیركردنی كوردستان بە پاساویی نەناردنی نەوت و داهاتە گومركییەكان زیاتر بێ‌ متمانەی زیاتر..
*ئەوە هەنگاوانەی كە لە قۆناغی ئێستا سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان بە رژییەكی زۆرەوە كاری لە سەر كردووە، رێگریكردن لە سەرهەڵدانی ناكۆكیی و شەرٍی نێوخۆییە كە ناحەزانی كوردستان بەردەوام خەونی پێوە دەبیین ، نەهێشتنی هیچ پاساوێكی دەسەڵاتدارانی بەغدایە، لە بارەی پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە بابەتی بودجە و مووچە و چڕكردنەوەی هەوڵەكانە بۆ هەموو ئەو هەوڵە نەزۆكانە و پووچەڵكردنەوەی ئەو مینانەیە لە پێش كاروانی كوردستانی بەهێز كە سەرٍەرایی هەموو كۆسپەكان بەڵام رێگەی نەداوە كارو پرۆژەكانی بوەستێت بەرەو ئایندەیەكی گەش و پر هیوا .
Top