خیانەتی نیشتیمانی ونەتەوەیی وەك سەرچاوەی داهات..
December 27, 2020
وتار و بیروڕا
كات لایەن وكەسانێك ئامادە بن لە پێناو چەند دەستكەوت و بەرژوەندی شەخسی خوێن و شكۆی گەل و نیشتیمانەكەیان بۆ دوژمنان ونەیاران بفرۆشنەوە ، كاتێك خیانەتكردنی لە گەل و نیشتیمان بەلایانەوە ئاسایی بێت و جاشایەتی ومڵشۆركردن ببێتە شانازی لایان ، ئەوا بەدڵنییایەوە ڕكابەری لە نێوان ئەو لایەن و كەسانەی كە هیچ خۆشەویستی خاك و میللەتەكەیان و خەباتی دەیان ساڵە لە نێوو بوون و خوێنیان نییە ، ئەوا رەواجی زۆر دەبێت ، بۆیە، ئیتر كار دەگاتە ئەوەی هەر جاش پشە وخۆفرۆشێك زیاتر زیان بە دۆز و نیشتیمانەكەی بگەێنێت و سیخوری و سووكایەتی بە مێژوو ومیللەت ونیشتمانەكەی بكات، ئەوا زیاتر دەستكەوت و پارە كۆدەكاتەوە .
بۆیە، ئەگەر لە رابردوو، كەسانێك بە ناوچاری ڕیگەی جاش بوونیان هەڵبژاردبێت ، بەردەوام لە نێو شەڕم و ترسدا دەتوانەوە ، ئەوەتا ئەمڕۆ هەموویی پێچەوانەوە بۆتەوە ، جاشایەتی و ڕكابەری لە سەر خیانەتكردن ، بۆ بەدەسهێنانی پارە و بەرژوەندی و شتی تر ئەوا نەترسی هێشتۆتەوە و نەشەرمەزاری و ریسوایی بۆ جاش بوون .
مێژوویی جاش پیشەیی دوێنی ئەگەر گریمان بۆ دەستكەوتی ماددی و پاراستنی ژیان بوو بێت ، ئەوەتا ئەمڕۆ لایەن و پەرلەمانتار وسیاسی و نووسەر و كەسانێك رٍكابەری و هەوڵی جاشبوون دەدەن كە لەلایەن گەلی كوردەوە وەك نوێنەری رٍاستەقینەو داكۆكیكاری مافەكانی لە بەغدا دەستنیشانكراون .
ئەگەر دوێنی جاشایەتی بۆ وڵاتێكی داگیركەر بوایە، ئەمرٍۆ بە پێچەوانەوە ، بوونە جاش عەیار 24ی چوار وڵاتی داگیركەر و لە هەركام لەو وڵاتانە خاوەن كۆشك و ڤیلا و خۆشگوزەرانی بێ شومارن لە سەر حیسابی جاش پیشەییەكەیان.
ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە ، تەنها لە سەر رووداوەكانی نزیكمان بكەین ، ئەوانەی تا دوێنی دروشمی گەورەی نەتەوەیی لەلایەك و ئەوانەی كە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و نیشتیمانپەوەر و ئەوانەی كە بەغدا خۆیان بە پارێزەری مافەكانی كورد و كوردستان دەزانی ، یەكپارچە دژایەتی و بزوێنەری جاش پیشەیی یان خستەگەڕ لە پێناو چی ، لە پێناو ئەوەی نەك هەر مافەكانی كورددستان مسۆگەر بكرێت ،بەڵكو ئەوەی هەشە ڕادەستی دوژمنان ونەیارانی گەلەكەمان بكرێت .
پەڵكێشكردنی هەواڵگری وڵاتان و میلیشایی حەشد و هێنانەخوارەوەی حەشدی پەكەكە بۆ نێو شارەكانی كوردستان و ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی و تێكدەرانە و شەهیدكردنی خەڵكی كوردستان ، بە چ زێهنیەتێكەوە دەچنە چوارچێوەی داكۆكیكردن لە مافەرەكانی كورد ، سووكایەتیكردن بە رەمز و شۆڕش و خەباتی دەیان ساڵە و هەوڵی رووخاندن و كودەتا و ب چ لۆژێكێك داكۆكیكردن لەمافەرەواكانی كورد وكوردستان .
بەكرێگیراویی هەندێك لایەن و پەرلەمانتارانی بەكرێگیراو لە بەغدا و نێوخۆیی هەرێمی كوردستان ، كە كاڵفامانە لە پێناو پارەپێدانی هەندێك لایەنی شیعی و شۆڤێنی و دەوڵەمەندكردنیان هیچ شتێك نەما لەدژی هەرێمی كوردستان ئەنجامی نەدەن و خۆیان لە سەر حسیابی خیانەتكردن و سیخوریكردن و زیانگەیاندن لە هەرێمی كوردستان كردۆتە خاوەن دەیان كۆشك و ئۆتۆمبیلی گرانبەها و ئەوانە نەك هەر جاش پیشە و ریسوان ، ئەو لایەن و كەسانە هیچ شانازییەكیان نەماوە ، تەنها خیانەتكردن و جاشایەتی و دژایەتیكردنی كورد وكوردستان و مافەرەواكانی نەبێت ، بۆ ئەوەی ئەم شكستەی خۆیان بشارنەوە، هاتوون دەستیان داوەتە جاشایەتی و نۆكەری بۆ دژە كوردەكان و ئێستە هەموو ئامانجێكیان لەوەدا كۆ كردووەتەوە، بە تێكدان و ئاژاوەنانەوە و تێكدان و شەهیدكردن كوردستانیان تا دەستكەوتێكی زۆرتر بەدەست بێنن و خەونی دوژمنان بێنە دی
بۆیە، هەموو جاش پیشەكان و ئەوانەی لەپشتیانەوە كاردەكەن و پیلانگێری دەكەن ،ئەگەر تۆزقاڵێك شارەزای مێژوو و ڕووداوەكانی عێراق و كوردستان و ناوچەكە بوونایە كەمێك بە مێژوودا دەچوونەوە، كە جاش پیشەیی لە كۆتایی دا چیان پێدەگەێنێت ، ئێمە باش دەزانین شكستهێنان بە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بە پارتی بۆ ئێوە دەستكەوتە و سەركەوتنە, بەڵام خەیاڵكردن بەو مێشكە پووكەتان خاوە, كوردستان لە دەستێكی ئەمیندایە و شكست بەھەموو پلانەكان و چەپەڵییەكانی ئێوەی جاش و خۆفرۆش دێنێت، بۆیە حەق وایە وانە لە ڕابردوو وەربگرن و بچن مێژووی پارتی و بارزانی بخوێننەوە, چونكە هەورازەكەی بارزانی هێندە سەختە, نە ئاغاكانتان و نە ئێوەی جاش پیشە هیچكات ناتوانن پێیدا سەركەون وئەوانەی پێش ئێوەش هەڵدێراون .