قەڵغانێكی پۆڵایین بۆ پاراستنى مۆڕكى كوردايەتێ ..

قەڵغانێكی پۆڵایین بۆ پاراستنى مۆڕكى كوردايەتێ ..

ناحەزان و نەیارانی سەربڵندی و مافەرەواكانی گەلی كورد ، بەردەوام هەوڵی ئەوەیانداوە ، تا شكۆ وكەرٍامەتی گەلی ژێر پێی بكەن و هەر بۆیە، بە هەموو شێوە و پیلانگێرییەك خۆتان تاقیكردنەوە ، بەڵام خۆراگری میللەتەكەمان و ئینجا بوونی قوتابخانەیە كوردایەتیی و رابەرایەتییەكی دڵسۆز و كوردپەوەری وەك سەرۆك بارزانی ئەوا توانی نەك هەر رێگری لە لەناوچوونی دۆزی كورد بگرێت ،بەڵكو زۆر ژیرانە بگەێنێتە ناوەندەكانی دونیا و گەلی كورد لە مەترسی و هێرشی درٍاوسێیەكانی بپارێزێت.
مێژووی دوور و نزیكی خەباتی پر شانازیی و سەروەری پارتی و بارزانی و کوردستان"کە سیانەیەکی لێکدانبڕاون، بەهێزتر لە جاران سەنگ و دەنگیان هەیە، چ لەسەر ئاستی نێوخۆ یان هەرێمی یاخود نێودەوڵەتی. ژمارە بە تەنیا مانا و بەهایەکی نییە، بەڵام کاتێک لە هاوکێشە بەیەخدارەکاندا رۆڵی خۆی بینی، ئەوکات کاریگەری و لێکەوتەی بەهێزیشی دەبێت، دروست بۆ "پارتییش هەر وایە، ژمارە سەخت و قورسەکەی هاوکێشەی سیاسی کوردستانە، ئەگەرچی لە رووی ژمارە و ناوو فۆرمەوە، حزبی سیاسی لە کوردستان زۆرن، بەڵام پارتی وەک ناوو ناوەڕۆک، وەک خزمەت و هەڵوێست، وەک کار و کاردانەوە، بە جیاوازی زۆر لەپێشەوەیە، ئەم ئاڵاهەڵگری و پێشەنگەنگبوونەش کە گەل لە میانەی پرۆسەیەکی دیموکراسی بۆی وەریگیراوەتەوە بۆ رێپێدانێکی میللی، بۆ ئەوەی ببێتە قەڵغانی نیشتمان.
پارتی و بارزانی، هەر دەم و لە سەختترین بارودۆخەكاندا شانیان دایە بەر بەرپرسیاریەتی و ئەرکە سەختەکە و، وەک هەمیشە نیشتمانیان لە مەترسییەکان پاراست و نموونەیەکی لێهاتووییانەی حوکمڕانییان پێشکەش کرد، هەم شکۆی کوردستانیان پاراست و، هەم بە ئیرادەیەکی پتەو و بەهێزی نەتەوەیی هەڵێنجراو لە رێبازی بارزانییەوە ریفراندۆمی سەربەخۆییخوازی ئەنجامدا، تیایدا بۆ یەکەمین جار لە تەواوی خاکی باشووری کوردستان بە دەنگی خۆیان ئایندەیان بۆ رۆڵەکانیان نووسییەوە.
بەڕێوەبردنی قەیران و مەترسییە جدییەکان لەسەر ئاستی گشتی کارێکی ئاسان نییە، هەم هیممەت و هەم لێهاتوویی دەوێ، پێنج ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان دووڕیانێکی سەخت و پڕ مەترسی بوو، هەندێ لە دۆستان دەمامکیان فڕێداو رووی راستەقینەیان پیشان داین، هاوڕێی نیوەڕیگەش لە جیاتی بەشکردنی زەحمەتیی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، سەرگەرمی خوێنبەردانی زیاتر بوون لە نیشتمان، بەڵام لەبەرئەوەی لە پووچەڵکردنەوەی مینەکان گەل متمانەی بە "پارتی" هەبوو، پارتیش هێزە پتەوەکەی لەو متمانەیەوە سەرچاوەی گرت، بۆیە گەڕی ئەم جارەی "زنجیرە هەوڵەکانی لەباربردنی کوردستان" لەبار برا، پارتی و بارزانی و کوردستانیش بەسەربەرزی لێی هاتنە دەرەوەو، هەم سوپاسی خەڵکی کوردستانیان کرد بۆ خۆڕاگرییان، هەم داوای لێبوردنیشیان کرد بۆ هەر ناسۆری و ناڕەحەتییەک کە لە پینج ساڵی رابردوو چەشتوویانە و ملکەچییان رەتکردۆتەوە، ئەمەش ئەو گەورەییە كە لە قوتابخانەی كوردایەتی بارزانیدا بە زەقی رەنگیداوەتەوە.
Top