پارتی لە ئارامیدا گەشە دەکات
December 23, 2020
وتار و بیروڕا
ئەگەر چاوێک بە پەیرەوی ناوخۆ و پرۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان بخشێنین، بە تایبەت لە رووی ئامانجە دور و نزیکەکان، وە خواستی پارتی بۆ داهاتی کوردستان و چارەنوسی گەلی کورد، ئەوەمان بۆ دیار دەبیت کە پارتی خاوەن دید و بیرکردنەوەیەکی زۆر قۆڵ و واقع ببنانەیە، شیکردنەوە و پێشبینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ قۆناغەکانی خەباتی سیاسی و گەیشتن بە ئامانجەکان.
زیاتر قەناعەتی بە خەباتی سیاسی هەبووە بۆ دەستەبەر کردنی مافەکان و بەرگری لە دۆزی رەوای گەلی کورد، کە ئەو خەڵەش تایبەتمەندی خۆی هەیە.
فەراهەم کردنی کەش و هەوای ئارام، یەکێک لە ئامانجەکان بووە، کە زیاتر دەرفەت بۆ خەباتی سیاسی دەروخسێنیت، پارتی سیاسی دەتوانیت لە ئارامی دا زیاتر رۆل بنوێنیت، پرۆگرامی خۆی بۆ جەماوەر شیبکاتەوە، دەتوانێت باوەری و متمانە بە دەست بێنیت، گەشە بکات و هێزی خۆی لە ناو تەخ و چینەکانی جەماوەر دا بدۆزێتەوە.
هەر پارتێکی سیاسی، خاوەن پەیامێکی نەتەوەیی بێت و خەبات لە پێناو بە دی هێنانی خواستەکانی گەلەکەی بکات، هەموو توانای خۆی بۆ دۆزی گەلەکی بخاتە گەر و قوربانی بۆ بدات، بێ گومان بەردەوام هەوڵ دەدات کەش و هەوای ئارام فەراهەم بکات، پاراستنی ژیانی هاونشتیمانیانی و ئارامی و ئەمن و ئاسایش خاڵی سەرەکی دەبیت لەوناو بەرنامەی کارەکانیدا، ئەو کەش و هەوایە، دەرفەتی گەشە کردن بۆ ئەو پارتە دەروخسێنیت.
بێ گومان باوەری بە خۆ بوون، بە دۆزی گەل، بە داهاتوو، وا لەو پارتە سیاسیە دەکات و قەناعەتی بۆ دروست دەکات، کە فەراهەم کردنی ئارامی خاڵی هەرە گرنگی بە دەست هێنانی متمانەی جەماوەر و گەشە کردنە، هەروەها رێگایەکە بۆ زیاتر گەیاندنی پرسە نەتەوەییەکان بۆ ناو گۆرەپانە سیاسی و دیبلوماسییەکانی نێو دەوڵەتی و داوای دەستەبەر کردنی مافە رەواکانی گەل بە رێگا سەردەمیەکان و یاسا نێو دەوڵەتیەکان.
بە پێچەوانەوە، ئەو پارت و لایەنانەی باوەری یان بە دۆزی گەلەکەیان نیە، ئامادە نین قوربانی بدەن، کار بۆ ئامانجە نەتەوەییەکان ناکەن و لە پرۆگرام یان دا ئەو پرسە بوونی نیە، بەڵکۆ زیاتر بە سیاسەتی رۆژ کاردەکەن و بەردەوام بونەتە بارگرانی لەسەر ملی جەماوەر، بەردەوام مانەوەی خۆیان لە دروست کردنی قەیرانەکاندا دەبینەوە و تەنها بۆ مانەوەی خۆیان کاردەکەن، لە لایەکی تریش بۆ ئەم مانەوەیە خزمەتی ئەجندای دوژمن دەکەن، ئەو لتیەنانە مانەوەی خۆیان لە خولقاندی کێشە و تێک دانی ئارامی دا دەبیننەوە.
ئەوانەن بەشێک لەو خاڵانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە حزب و لایەنەکانی تر جیا دەکاتەوە.
بەڵێ پارتی لە ئارامیدا گەشە دەکات، لەبەر ئەوەی پارتی وەکو پارتێکی نەتەوەیی بۆ ئامانجەکانی گەلی کورد خەبات دەکات، هێزی خۆی لە ناو رێزەکانی حەماوەر دا دەدۆزێتەوە، فەراهەم کردنی ئارامی و پاراستنی سەرو ماڵ و ژیانێکی سەربەرز ئەرکێکی پارتایەتی یە.
لە هەمان کاتدا لە رووی خەبانی سیاسیش پارتی باوەر و قەناعەتی بە دیالوک و لۆژیک هەبووە و هەیە بۆ لێک تێگەیشتن و چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکان و روخساندنی دەرفەت بۆ هەنگاوی باشتر، هەروەها رڵگری گرتنە لە روخساندنی دەرفەت بۆ دوژمن و هەوڵەکان یان بۆ لەباربردنی پرسی نەتەوەیی و زیاتر دژایەتی کردن.
مەبەستی سەرەکیش لە ئارامی، زیاتر خزمەت کردنە لە گەش و هەوای گونجاو دا، دور لە نانەوەی پشێوی و تێک دانی سەقامگیری، کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسی ناکات.
پارتی بەردەوام شان و ملی خۆی داوەتە خزمەت کردن و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی، کە دەستهەڵاتیش وەردەگریت، زیاتر هەست بە بەرپرسیارەتی دەکات و زیاتر خۆی ماندو دەکات.
هەر بۆیە کە دەڵێین، پارتی لە ئارامیدا گەشە دەکات، ئەو جیاوازیە یە کە پارتی لە لایەنەکانی تر جودا دەکات و متمانە و پێگە و هێزی راستەقینەی خۆی لە ناو جەماوەر دا بە دەست دێنیت.