خەونە نەزۆكەكانتان نایەتەدی ..

خەونە نەزۆكەكانتان نایەتەدی ..
ئەگەر هەلۆەستەیەكی وردبینانە لە سەر رووداو و پێشهاتەكانی 6 ساڵی رابردوو، هەموو ئەو پیلانگێرییانەی كە نەیارانی گەلەمان چ خۆیان بە شێوەیەكی ڕاستەو خۆ و چ بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ كە مەبەستم بە تاقم و گروپ و میلیشا و جاش و بەكرێگیراوەكانیان لە دەرەوەی سنوورەكانی هەرێم و چ لە نێو خۆیی هەرێمی كوردستان بكەین ، هەموویان بە یەك ئاڕاستە دژایەتیی گەل و هەرێمی كوردستان كردووە .
دوژمنانی گەلەكەمان هەر جارە لە رێگەی جوڵاندنی لەو گروپ و تاقمانە و بە سیناریۆی جۆراجۆر هەوڵی ئەوەیانداوە تا هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری متمانە پێكراو لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی كە ئەمرۆ بە گەواهیدەری هەمووان جگە لەوەی بۆتە ، پەناگەیەكی و ناوچەیەكی ئاڕام و سەقامگیر بۆ پێكهاتە و ئاوارەكان و كۆنسوڵ و دیپلۆماتكاران و چ لە رووی ئابووری و بازرگانییەوە لە سەر ئاستی ناوچەكە بێ‌ وێنەیە.
لەلایەكی ترەوە ، هەرێمی كوردستان بە بەراوەرد لەگەڵ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كە لە ماوەی 17 ساڵی رابردوو، كە خاوەن هەزاران هێزی ئاسایش و سەربازی و خاوەن دەیان میلیارد سەروەت و سامان و ئیمكانیەتی زۆرن و نەیانتوانیووە بچووكترین پرۆژە و خزمەتگوزاری پێشكەش بە خەڵكی ناوچەكەكانیان بكەن ، بەراوەد ناكرێت و ئەوەش گەورەترین شكستە بۆ حكومرانانی عێراق و لە هەمانكاتیشدا ، وڵاتانی دراوسێش چاویان بە سەركەوتن و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت .
ناحەزانی هەرێمی كوردستان ، بۆ شاردنەوەی شكست و گەندەڵی و ریسواییەكانیان ، كە دیارە لە ماوەی چەند ساڵەی حوكمرانیان گەورەترین زیانیان لە گەل و پێكهاتەكانی گەیاند لە رووی متمانە و پێكەوە ژیان و جێبەجێكردنی دەستوور ، بنەماكانی دیموكراسی و پێكەوە ژیان و سازان و هاوبەشی ، ئەوەی لە ئێستادا دەبینرێت و بەدی دەكرێت ، بە پاڵپشتی شۆڤێنی و وڵاتانی ئیقلیمی و بەكارهێنانی ئەو تاقم و گروپانەی بەردەستیان لە ماوەی رابردوو وئێستەشدا ، لە هەوڵی لاوازكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان و ئاژوانانەوە ،كە بڕینی بەشە بودجەی كوردستان و رێگریكردن لە جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری و بەكارهێنانی هەندێك لایەن لە نێوخۆیی هەرێمی كوردستان و ئینجا حەشدی پەكەكە ، بەڵكو خەونە نەزۆكەكانیان بێتەدی بە تێكدانی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی باشوور و ناوەراستی عێراق .
بەدڵنییاییەوە، گەلی كورد و سەركردایەتییەكی خۆراگرە و زۆر لەوە ژیرترە , هەنگاو بە هەنگاو ئەو مین و پیلانگێرییانەی ناحەزانی گەلەمان شكست پێدێنێت و پووچەڵ دەكاتەوە ، وەك چۆن لە ماوەی رابردوو، چەندین سیناریۆیی وەك بەكارهێنانی بە داعش ،حەشدی پەكەكە ، خاكفرۆش و جاش پەرلەمانتار و میلیشا و پاسدار و حەشدی شیعی و مووشەكبارانكردنی پایتەختی كوردستان و هەوڵدان بۆ كاری تیرۆریستی نەیانتوانی مەرامە شووم و خەونە نەزۆكەكانتان بێنەدی و بەدڵنییاییەوە، هەنگاوە ژیرانەكانی كوردستانی بەهێزتر بەرەو پێشەوەن و دوژمنان و بەكرێگیراوەكانیشیان وەك هەمیشە شكستخواردوون
Top