سایکۆڵۆژیای نازانم !!

سایکۆڵۆژیای نازانم !!

- ژمارەی باڕەکان زیاترە لە ژمارەی مزگەوتەکان، نازانین کامەیان نوێژ دەکات و کامەیان مەشروپ دەخوات؟
- ژمارەی دوکانەکانی مەشروپ فرۆشتن زیاترە لە کتێب فرۆشەکان نازانین کامەیان کتێبخوێن و کامەیان سەرخۆش؟
- نازانین حکومەتی ناوەند ( بغداد ) دۆستە یان دوژمن؟
- ئەوەی دەمی دەکاتەوە دەڵێت ساڵی ھەشتایەکان پێشمەرگەبووم، نازانین کێ پێشمەرگەبووە کێ جاش و ڕەفیق حزبی و جەیش شەعبی و سەرباز بووە؟
- نازانین کامەیان حکومەتە و کامەیان بەرھەڵستکارە( ئۆپۆزیسۆن )؟
- نازانین کامەیان شەھیدی سەنگەرە و کامەیان دژە سەنگەر؟
- نازانین کامەیان گۆرانی بێژە و کامەیان ھونەرمەند؟
- نازانین کامەیان شرۆڤەکاری سیاسی و ئابوورییە و کامەیان کاسبە ؟
- نازانین کێ دەستی لەپشتە و کێ دەستی لە پێش؟
- نووسەرمان ئەوەندە زۆرە لە ژماردن نایەت نازانین کامەیان نووسەر و کامەیان خوێندەوار؟
- گووتەبیژی کۆرۆنا ئەوەندە زۆرە نازانین کامەیان پزیشکی ئەکادیمی و زانستییە کامەیان پزیشکی میللی(شعبی )؟
- نازانین کەی کارەبای مولیدەیەو کەی کارەبای نیشتیمانی؟
- نازانین کامەیان خاوەن نیشتیمانەو کامەیان میوان، بە ھەموو زمانێک قسە دەکات تەنھا بەکوردی نەبێت ؟
- لە بەر تۆڕی کۆمەڵایەتی و ئەنستگرام و زۆری و بۆری، شرۆڤەکارانی خێزان نازانین دایک و باوک ڕاستن یان منداڵەکان؟
- نازانین کەی قوتابخانە ھەیە کەی نییە؟
- نازانین کەی مووچە ھەیە و کەی نییە؟
- نازانین کام دەوڵەت دۆستمانە و کامەیان دووژمن؟
سەرمان لێتێکچووە تووشی فشاریکی بێشووماری دەروونی بووین ھەر ئەوەشە سەرچاوەی گرفت و نەخۆشییە دەروونییەکان.
Top