شــــــــکۆی ئـــــــــــالا

شــــــــکۆی ئـــــــــــالا

بەرز کردنەوەی ئالا رەمزێکە ،وەرونتر بلێم وەک و فەرزێکە لەھەموو ولاتان و ھەموو دەولەت و ھەرێمێک ئالا و ھێمای تایبەت بەخۆیان ھەیە کە ولاتان لەیەکتری جیادەکاتەوە ، ئێمەی گەلی کوردستانیش بێ بەش نینە لەم پیرۆزیەو ئالای تایبەت بەخۆمان ھەیە مێژووی ئەم ئالایەش لەدیوێکی جواندایە کاتێک لە کۆماری زێرینی کوردستان،سەرۆک کۆماری ئەوکات (پێشەوا قازی محمد) لە دوای نشوستی کۆمار لە مھاباد ئالای پیرۆزی کوردستانی دایە دەستێکی پاک و سەرکردە و باوکی رۆحی نەتەوەی کورد (ملا مصطفی بارزانی ) بۆبەرگریکردن و پاراستنی ئەم ئالایە ، دوای راپەرینی سالی ١٩٩١و ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسالی ١٩٩٢بەرەسمی لەپەرلەمانی کوردستان ئالای کوردستان ناسێندرا و لەسەر ھەموو بارەگا حکومیەکان و بارەگای پارتە سیاسیەکان و دەزگا میری و عسکری و دەروازەکانی ھەرێم ھەلکرا ، تاکو ئەمرۆش ھەرشەکاوەیە وەلێ دژایەتی و سوتاندن و بێ رێزیکردن لەسەرانسەری جیھان ھەیە بەرامبەر بەئالاو ئالای ئێمەش بێبەش نیە لەم ئاکارانەی کە بەرامبەر بەئالاکان دەکرێت ، بەلام رێز و شکۆیەکی تایبەتیشی بۆداندراوە ھەم وەکو ئالای نەتەوەیی گەلی کورد لە لایەن خەلکی کوردستان و نەتەوەکانی تر رێزی لی دەگیریت و ئیستاش لە لایەن دەولەتانی تر کە دۆستیش نەبوونە لەرابردوو ، لە تەک ئالای خۆیان ئالای کوردستان بو پیشوازی فەرمی لە سەرۆکی ھەریمی کوردستان و سەروک وەزیرانی ھەریمی کوردستان و وەڤدەکان دادەنێن و رێزی لی دەگیرێت.
بۆیە جێی داخە کە کەسانێک وبەشێک لە پارت و کلکەکانیان لەناو کورد کە بەحیساب خەباتیان بۆگەلی کوردە دان بەم ئالایە دانانێن. وەلێ دەبێ ئەمانە بزانن کە ئەم ئالایە تەنھا مولکی تاکە حزبێک نیە،بەڵکو مولکی ھەموو گەلی کورستانە و خوێنی خۆراگری و شەرەف رژێندراوە بۆمانەوەی بەشەکاوەیی و شکۆداری ، جا بۆیە دەبێت ھەموو حزبە سیاسیەکان بەرگری لێبکەن و لەپیرۆزی کەمنەکرێتەوە پشتیوان بەخودا لە رۆژگارێکی نزیک دەبینە دەوڵەت و ئەم ئالایەش دەبێتە ئاڵای دەولەتی سەربەخۆی کوردستان و گەلی کوردی ستەم لێکراو لەژێر سایەیی دەحەسێتەوە.
Top