هەرێمی کوردستان بووەتە هۆکاری سەقامگیری بۆ تهواوی ناوچەكەیە..
December 19, 2020
وتار و بیروڕا
هەرێمی کوردستان لەماوەی رابردوو، بە تایبەت 6 ساڵی رابردوو ڕووبەڕوی دەیان کێشە و نەهامەتی و ناهەمواری بووەتەوە کە نزیکترینیان شەڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو، کە ئهنجامهكهی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان و شکاندنی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە بوو ، بووه هۆکاری ددانپیانانی وڵاتانی زلهێزو نێودەوڵەتی بەوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆکاری سەقامگیری بۆ تهواوی ناوچەكە و جیهان،
ههرێمی کوردستان که دهکهوێته نێو سنووری دهوڵهتی عیێراقهوه که دوابهدوای شهڕی یهکهمی جیهان دروست بوو، به پلهی یهکهم ههرێمێکی مرۆییه سهرهڕای ئهوهی نیشتمان یان خاکی کوردانه و زۆربهی ههره زۆری دانیشتوانی کوردن، بهڵام لهرووی فرهنهتهوهیی و فرهئاینییهوه له زۆر شوێنی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوین و عیراق جیاوازه. ئهو پارچهیهی کوردستان که له ئهدهبیاتی کوردیدا به باشووری کوردستان و لهڕووی دەستوری و یاساییهوە بە (هەرێـمی کوردستان) ناوی دێت، وەک هەرێمێک لە دەستوری نوێی عێراقی فیدراڵ ددانی پێنراوە.
لەلایەكی ترەوە .هەرێمی كوردستان توانیویەتی لە ڕووی دیپلۆماسیی نێودەوڵەتییەوە هەنگاوی گەورە بهاوێژێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەت، لە ڕابردوو و ئێستاش. لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەرگای بۆ كراوەیە كە ئەوە سەركەوتنی گەورەیە بە نسبەت كوردستان، كە بەداخەوە حزب و خەڵكانێك لەناو خۆی هەرێمی كوردستان هەن تەقدیری ئەوە ناكەن، هەمیشە به كەم سەیری دەكەن، له كاتێكدا بە بەراورد لەگەڵ هەرێمی وڵاتانی دیكە كوردستان دەسكەوتی گەورەی بەدەست هێناوە، بەهۆی ئەو سەقامگیری و ئارامییەی كە باڵی بە سەر كوردستاندا كێشاوە ئێستا نزیكەی 40 نوێنەرایەتی هەیە، دەیان كۆمپانیایی گەورە لە گشت ئاستەكاندا بە شێوەیەكی زۆر رێك وپێك كارەكانیان ئەنجام دەدەن ئەوەش وایكردووە كە سەنگ و پێگەی كوردستان بەرەو پێشەوە بچێت .
سەرٍەرای هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانەی بەردەم كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ، بەتایبەت لە بواری دارایی و دابەزینی نرخی نەوت ، بەپێچەوانەوە لە عێراق لە ساڵی بیستەكانەوە، ئەو ژێرخانە هەبووە و پەرەی پێ دراوە، لە كوردستان لە دوای 2006ەوە دەستی پێ كرا و هەنگاوی باشی ناوە، كۆمپانیا بیانییەكان هاتوون سەرمایەگوزارییان كردووە، نەوت بەرهەم دەهێنن كه لە بازاڕی جیهان دەفرۆشرێت و لە %50ی وێستگەكانی كارەبای كوردستان به گازی سروشتی كار دەكات، لە داهاتوو واتە ساڵێك بۆ دوو ساڵی داهاتوو، هەموو وێستگەكان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بە گازی سروشتی كار دەكات، دواتر دەكرێت ئەو گازە زیادەی هەیە بخرێتە بازاڕی نێودەوڵەتی و ئەو توانایە هەیە، ڕەنگە له ڕووی بارودۆخی سیاسی و ئەو ڕێكارانەی (ئۆپیك) كە هەیە جارێ ئاوا بێت بەس لە داهاتوو دەكرێت زیاتر بكرێت، ئەم ناوچە دەكرێت ببێتە ناوچەیەكی وەبەرهێنانی چاك نەك له بواری نەوت و گاز پێویستە داهات فرەچەشن بكەین و دەكرێت داهاتی نەوتیمان بەكار بهێنین بۆ بەهێزكردنی گەشتوگوزار و پیشەسازی و تەندروستی .
لەگەڵ ئەوەی نەیارانی گەلی كورد ، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، هەوڵی نەهێشتنی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستانیان داوە ، چ بە شێوەی راستەوخۆ یانیش ناڕاستەخۆ لە نێو خۆیی هەرێمی كوردستان بە پاڵپشتی هەندێك وڵاتی هەرێمی ، بەڵام بە خۆراگری گەلەكەمان و بوونی سەركردایەتییەكی حەكیمانە و مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوە و پێشهاتەكان توانیوێتی لەرێگەی گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی ژیرانە رووبەروویان ببێتەوە و گشت هەوڵ و تواناكانی بخاتەگەر تا هەنگاوەكانی كوردستانی بەهێزتر و جێبەجێكردنی بەرنامە و پرۆژەكانیان ڕاناوەستێت و لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە بروات ..