بەردەوام پووچەڵبوونەوەی لوغم و پیلانگێرییەكان دژی هەرێمی كوردستان
December 17, 2020
وتار و بیروڕا
ئەگەر هەڵوەستەیەكی ووردبینانە و ژیرانە ،لە سەر بەدەوامی هێرش و پەڵاماردانەكان لە دژی گەل و قەوارەی كوردستان بكەین لە لایەن بەغداوە بە پاڵپشتی چەند گروپ و لایەن لە عێراق و هەرێمی كوردستان ، ئەوا راستی هەموو ئەو رووداو و پێشهات و پیلانگێرییانەی دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بە روون و ئاشكرایی دەردەكەوێت كە ، سەرٍەرایی نییەت باشی گەلی كورد و سەركەوتنی بەرچاویی لە هەڵبژاردنەكانی 12/5/2018 و گەرانەوە بۆ نێو پرۆسەی سیاسی و حوكمرانی لە بەغدا ، بەڵام نەك هەر مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد هەر ماددەی 140 و بەشە بودجە و مووچە و شایستەكانی پێنەدراو جێبەجێنەكرا ، بەڵكو لە ماوەی 2 ساڵی رابردوو ، هەموو ئەو گروپ و تاقمانەی كە دژی گەلی كورد و مافەرەواكانیەتی
دوژمنكارانەتر لە جاران رٍق و كینەی دەرێژنە دەرەوە .
بۆیە، مەرٍامی پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر داگیركردنی و كۆتایی هێنانی بە دەسەڵاتی كوردستان بوو هەر لە كەركووكەوە تا زاخۆ ، بەڵام بینرا كە گەلی كورد و پێشمەرگەی كوردستان ، بە شێوەیەكی زۆر قارەمانانەی رووبەرووی ئەو هێرش و پەڵاماردانانە بوونەوە و زیانی زۆریان پێگەیاندن و رێگەیان نەدا نەخشەشوومەكەیان بێتەدی سەرٍەرای ئەو خیانەتەی تاقمی 16ی ئۆكتوبەری نێو یەكێتی كە نیوەی خاكی كوردستان بۆ چەند بەرژوەندی و دینارێك رٍادەستكرد.
بۆیە، ئەگەر هەڵوەستەیەك تەنها ئەم دوو ساڵەی دوایی گەرٍانەوەی كورد بۆ بەغدا و كاردانەوەی هەمان ئەو گروپ و لایەنە شۆڤێنی و دژە كوردانە بكەین ، دەبینرێت ، بەهەمان غەقڵییەتی نەگۆر و رابردوو، هەر جارێك بە شێوەیەك پەڵاماری كوردستان دەدەن ، رۆژێك بە مووشەكبارانكردن ، رۆژێك بە سووتاندنی ئاڵایی كوردستان و هێرشكردنە سەر بارەگایی لقی پارتی و سووكایەتییكردن بە مێژوویی كورد و هەوڵدان و بەكارهێنانی پەكەكە و تەقاندنەوەی بۆری نەوتی كوردستان و بەكارهێنانی هەندێك كەسی خۆفرۆش ولایەنی بەرٍووكەش كوردی بۆ شكاندنی شكۆ و ئیرادەی گەلێكی ستەملێكراو و كە خوێن و گیانی بەخشیووە تا بە سەر بەرزی بژێت و ئێستاش بە پاساویی یاسایی بودجە شەرٍی دەروونی و برینی مافە داراییەكانی كوردستان دەكەن تا بەخەیاڵی پووكیان گەلی كورد لە نێو خودا لە دژی یەك بەكار بێنن و كوردستان لاواز بێت و نەخشەی شوومی كۆتایی هێنان بە ئەزموون و قەوارەی دەستووری كوردستان جێبەجێ بكەن و جارێكی تر عێراق بكرێتەوە بەدەسەڵاتی تاكرەیی و دیكتاتۆریی و سەنترالیزم ، بەڵام نازانن و خەیاڵی پووكیان خاوە كەئیتر گەلی كورد ئامادەیە لە برسان بمرێت و بەڵام سەر شۆرشی و ژێر دەستی عەرەبی پێی پەتی قبوڵناكات .
بەدڵنییاییەوە، ئەم پیلانگێرییەش بە خۆراگری گەلی كورد و حیكمەتی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان و گشت هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانییان تێكدەشكێنریت و سەركەوتن بۆ كورد كوردستان دەبێ و شكست و ریسوایی بۆ دوژمنان و خۆفرۆشان و كینە لە دڵان دەبێ بەرەو ئایندەیەكی گەش و پر شكۆتر..