سەدەیەك ستەمكاری عێراق، بۆ مووچە بوو یان بۆ سرٍینەوەی مۆرٍكی كوردبوونمان..

سەدەیەك  ستەمكاری عێراق،  بۆ مووچە بوو یان بۆ سرٍینەوەی مۆرٍكی كوردبوونمان..


هەموو تواناكەوە ، هەوڵی سڕینەوەی نەتەوە و جوگرافیاییەكدا ، كە 2720 ساڵە ، بەمێژوو و بەڵگە خاوەنی خاك و شوناسی خۆی بووە ، هیچ پەیوەندییەكی بە هیچ گەل و نەتەوەیەكی ترەوە نەبووە و خاكی كەس و شوناسی كەسی داگیرنەكردووە ،
لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە هەروەك ئەو پێوانەیە, كۆمەڵێك كردەوە و جۆری زێهنیەت بوونی هەیە تا ئێستا نەگۆڕاون و لە هەر قۆناغێكدا هەروەك چۆن لە سەرەوە ئاماژە پێداوە هەر جارە بەرەنگ وشێوازێكی جیاواز لە دژی گەلی كورد و مافەرەواكانی چەند بارە دەبێتەوە .
ئەوەی لە عێراق دا بەروونی و ئاشكرایی دەبینرێت ، زاڵبوونی شۆڤێینزم و بیری خۆسەپاندن و سڕینەوە گەل و پێكهاتەكانی بەرانبەرەكەیەتی و لە هەمان كاتیشدا ، زێهنیەتی و هزری تایفی و مەزهەبییە لە عێراق دا كە جگە لە كێشە نێوخۆیی و خوێناویی دەیان ساڵە ، لە هەمان كاتیشدا ، هەر كامیان بە شێوازێك دژایەتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانیان كردووە و لەكاتی دژایەتیی كردنیی گەلی كوردیش هەردەم بە یەك رەنگ و دەنگ هەوڵی پەراوێز خستن و دوژمنایەتی مافەرەواكانی كوردستانیان كردووە .
بۆیە، لە ماوەی سەدەی رابردوو، فەرٍمانرەوایی حكومەتە یەك لە دوای یەكان بە یەك ئارٍاستە و لە قۆناغێكی جیا دا ، و هەموو توانایەكەوە هەوڵی قڕكردنی گەلی كورد و پێشێڵكردنی مافەرەواكانی كورد وكوردستان داوە ، هەر لە كیمیابارانكردن ، بە كۆیڵەكردن و فرۆشتن و تاڵانكردن و وێرانكردنی كوردستان و گەمارۆدان و هتد..
بۆ قۆناغی ئێستاش، دەسەڵاتدارانی بەغدا، جگە لەوەی هەوڵی كۆپیكردنی شێوازی حكومرٍانی رژێمی ئێران دەدات بۆ پەیرەوكردنی دەسەڵات لە هەمان كاتیشدا ، سەرجەم بەهاكانی دیموكراسی، فیدراڵی و هاوبەشی ، سازان و یەكسانی و ئازادی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی بەكردەوە و لەماوەی 17 ساڵی رابردوو ، لە ناوبرد و دوایین پەڵاماردان و كاری دوژمنكارانەیان ، لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بە مەرٍامی سرٍینەوەی قەوارەی یاسایی و دەستووری كوردستان دەستیپێكرد و بەگەمارۆدان و بڕینی بەشە بودجە ومووچە تا ئێستا هەمان زێهنیەتی سڕینەوەی گەلی كورد بەردەوامە .
كە سەردەمی بەعس وەك سەردەمی لوتكەی شۆڤێنیزمی عەرەبی یان تێكەڵەیەك لە شۆڤێنییەتی عەرەبی و چەمكی تایفییەتی دژ بە كورد و پێكهاتەكانی عێراق بەبیر بێنینەوە, لە ئەنفال و كیمیاباران و گرتن و كوشتنەوە بگرە تا نكۆڵیكردن لە هەرچی بەهای مرۆیی كۆمەڵگای كورد و پێكهاتەكانی تری عێراق؛ زۆر زیاتر لە سەردەمی داعشی كردووە.
شۆڤێنیزمی عەرەبی و تایفییەتی ئاینی و مەزەوی لە عێراقدا و لە چەندان قۆناغدا تێكەڵاوێك لە هەردووكیان, لەم ناوچەیەدا و لە تەواوی سەدەی بیستەم و تا ئەمڕۆیش, لە كردەوەدا دژوارترین شێوەی ئەم هەردوو ڕەوتەن و كار و كردەوەكانیان بە تەواوی مانا, فاشیزم و جینۆسایدە.
بۆیە، ئەوەی لە شێواز و بیركردنەوەی دوێنی و ئەمرۆیی دەسەڵاتدارانی عێراق دەبینرێت ، بەردەوامی دانە بە زێهنیەتی شۆڤێنیزمی ، تایفی و مەزهەبی و بە نەگۆرٍیی ماوەتەوە و هیچ متمانە و باوەرییەك بە دیموكراسی و فیدراڵی و دەستوور لە نێو مێشكی یان دا بوونی نییە و بەردەوام كار بۆ زۆرینە و شكاندنی ئیرادە و شكاندنی هەرێمی كوردستان یان كردووە .
بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە، ئەو بیركردنەوانە لە مێشكمان دەربكەین كە كێشەی گەلی كورد و دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی بەغدا ، تەنها مووچە و بودجەیە، بەڵكو پەیوەستە بە خاك و شكۆیی گەلی كوردە و دەبێتە هەموو ئارٍاستەكان بەرەو یەكبوونی گەلی كورد بێ‌ و لە هەمان كاتیشدا سنوورێك بۆ جاش و خۆفرۆشان ئەوانەی كە دەمرٍاست و بەكرێگیراویی دوژمنان ونەیارانی كوردن و دەیانهەوێت هەموو شكۆ و خەبات و خوێنی شەهیدان لە پرسی مووچە بچووك بكەنەوە كە مەرٍامی سەد ساڵەی ناحەزانی كورد وكوردستانە
Top