ناتوانن خاك و سەروەریمان لە مووچە بچووك بكەنەوە وبشكێنن..
December 14, 2020
وتار و بیروڕا
شۆڕش و راپەڕین و بەرخۆدان و خوێن بەخشین و گیانبەخشین وگوشاری وپیلانگێری و خۆراگریمان بەرانبەر بە شەڕی برسیكردن ، دەروونی بۆ ئەوە بوو تا شكۆ و ئیرادەمان پارێزراو بێت تا خاوەنی خۆمان بین تا ژێر دەست و پاشكۆ نەبین .
دوژمنان بە ئاشكرا، پێمان دەڵێن كە ئێوە خاوەن خاك و شوناس و مێژوو نین و پرسی ئێوە تەنها مووچەیە ، دەبێ ژێر دەست بژین و هاووڵاتی پلە دوو بن ، ئەوا سەدەیەكە بە هەموو چەك و توانایەكەوە لە هەوڵی ئەوەدان بمان سرٍنەوە و مۆڕكی نەتەوایەتیمان لەناوببەن وا پیشانی بدە كە ئێمە خاوەنی هیچ ماف و خاك و سەروەرییەك نین ئەوەتا بە ئاشكرا شەڕی دەروونی و شكاندمان دەكەن .
لەو نێوەشدا ، جاش و خۆفرۆشان ، هەموو بوون و ویژدانیان بە هەرزان فرۆشتۆتەوە و كەوتنە ژێر كاریگەری سیناریۆ و پیلانگی ناحەزانی گەلەكەمان و پشتیوانیان دەكەن و هەر جارێك بە درۆ و چەواشەكاری هەوڵی ناتەبایی و دروستكردنی گومان دەكەن ، ئاخر پرسیار ئەوەیە ، كە رۆژێك لە رۆژان ئەو خۆفرۆشانە بوێری ئەوەیان هەبووەتا رٍەخنە لە بێ سەروبەری و گەندەڵی و عێراقی وێران بگرن ؟ كەی بوێریان هەبووە باسی كەركووك وماددەی 140 و سەربەخۆیی بكەن .
بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە ، هەموو ئەوانەی كە باوەریان بە كوردایەتیی و سەربڵندی و یەكهەڵوێستی هەیە بۆ پارێزگاری كردن لە كوردستان ، سەڕەرای كەموكورتییەكان كە هیچ وڵاتێك بەدەر نییە ، سەرٍەرای رٍەخنەگرتن و چەواشەكارییەكان بەرانبەر حكومەت و هەرێمی كوردستان لەبەر بێ مووچەیی،خزمەتگوزارییەكان كە هۆكارەكانی روون و ئاشكران ، بەڵام هە ستە نە تەوایەتییەكە و پیگە و ژیانەكە دەمان گەڕێنێتەوە سەر خاڵی هاوبەشی یەكتریمان كە ئەویش كوردستان و پاراستن و مانەوەی كوردستانە لە سەر دە ستی خۆمان. دەبێ خاكی كوردستانمان لە هەموو شتێكی تر زیاتر خۆش بوێت ،چونكە خۆشەویستییەكەی لە ناو خوێن و گیان و دڵمان دایە. ئە و هەستەی كە ئێمە هەمانە بۆ خۆشەویستی و گیان بەخشیمان زۆر مەزنترە لە مووچەیەكی دوژمن كە وەك ماف بۆمان رەوانە ناكات بەڵكو بە چاوی خێركردن ، چونكە ئێمە بۆ خۆشەویستی و پاراستنی كوردستان پەروەردە كراوین ئێمە ئاوارەی وڵاتان بووین، ئێمە زیندانی سیاسی بووین ،، ئیمە خاوە ن شەهیدی قارە مانین . ئیمە شورشگیرو ئازادیخواز بووین و بەردەوامین،
دەیان ساڵە بۆ رزگاركردنی كوردستان خوێنمان بەخشی و خەباتمان دەكرد بەڵام ئێستا ئیمەین كوردستانەكەمان هی خۆمانە و ئێمەین خاوەن سەروەری و شكۆی خۆمانین و لە نێو كوردستان ئاوارە دەحەوێنینەوە، ئاوارەكانمان هەست بە ئارامی و سەقامگیری دەكەن و ئێمەین خاوەن نوێنەری خۆمانین لە كوردستان و لە وڵاتان، هەر خۆمانین پێكهاتەی جیاواز لە نەتەوە و ئایندە هەین و كێشەمان نیە لەگەڵ یەكتر، كوردستانمان خۆشدەوێت بەو رە نگاوڕەنگییەوە لەگەڵ هە موو قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانداهەستی خۆشەویستیمان بۆ كوردستان وڵاتەكەمان كەم ناكاتەوە.
دڵسۆزین هەروەكو لە رابردوو و لە میژوو، چونكە دەزانین بەرژەوەندی گشتیمان پاراستنی كوردستانەكەمانە، ئێمە بە كوردستانەوە بوونمان هەیە و جوانین و كوردستانیش بە هەموومانەوە جوان و خۆشە لە هەندەرانەوە بۆ كوردستان دەگەڕێنەوە .. لە كاتێكدا لە وڵاتانی هەندەران لە دوورە، دەترسن پرسیاری ئەوەمان لێدەكه ن كە چۆن دەگەڕینەوە بو كوردستان كە شەڕی دژە تیرۆری لێیە،
ئێمە خاوەن پیشمەرگەین، و هەردەم خاوەن گەلێكی خۆراگرین لە سەنگەری پێشەوەی داكۆكیكردن بووە لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان .. هەستی خۆشەویستیمان بۆ خاك و نیشتیمان بەرزترە لەگەڵ هەمو ئەو گەمارۆدان و برٍینی ماف و شایستەداراییەكان و دژی نەیارانی گەلەمان ..