لە کوێوە چاکسازی بکرێتو چۆن؟
December 11, 2020
وتار و بیروڕا
چی بکرێت تا دۆخەکە تیپەرێت.
خو گونجاندن بە برینی ٢١٪ موچە خورانی حکومەت ناکریت بەلکو بە کومەلیك ریکار و میکانیزمی تر دەکریت بەبێ ئەوەی حکومەت توشی بارگرانی و گلەی مووچە خوران ببیتەوە . دوای دەست بەکار بوونی کابینەی نویەمی حکومەتی هەریمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەریز ( کاك مسروور بارزانی ) و خویندنەوەی بەرنامەی کاری حکومەت و خستنە رووی هێلە گشتیەکان لە لایەن بەریزیانەوە کە پربوون لە هەنگاو نان بەرەو چاکسازی و بەرنگار بوونەوەی گەندەلی . خوش بەختانە کومەلیك هەنگاوی جدی نران یەکێك لەم هەنگاوانە ناردنی پرۆژەی چاکسازی بوو لە لایەن حکومەتەوە بو پەرلەمان و پەرلەمان بە کۆی ٨٩ دەنگ پرۆژەکەی پەسندکردوو لە واقایعی کوردستان بلاوکراوە و ئاراستەی حکومەت کرا . حکومەت پەیرەوی تایبەت بە پرۆژەی چاکسازی دەرکردووە و کومەلیك هەنگاوی بریوە ئەگەر هەموو لایەك بەجدی پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەت و بەریز سەرۆکی حکومەت بکەن و ئاستەنگ دوورست نەکەن و پرۆژەکە وەکو خوی جی بەجی بکریت ئیدی حکومەتی هەریم پیوویستی بە خو گونجاندن و چاوەرئ کردن و پارانەوەی بغداد ناکات . هەنگاوی یەکەم با ئەو لایەنانەی کە ئیدیعای مافی خەلك و مووچەی فەرمانبەران دەکات با زەمینە خوش بکەن بۆ سەرۆکی حکومەت ئەوانەی خانەنیشینی نایاساین ئەوانەی رۆژیك سەرۆکی حکومەت و وەزیر و بریکاری وەزیر و بەریوەبەری گشتی نە بوونە بەم پلانە خانەنیشن کرون یان ئەوانەی کە یەك دەقە پیشمەرگە نەبوونە بە فریق و لیوا و عمید و هتدد خانەنیشین کراون با پاکسازی تیدا بکات با زەمینە سازی بکەن بۆ سەرۆکی حکومەت تا ئەو کەسانەی کە دوو و سێ و چوار مووچە لە داهاتی گشتی حکومەت سوود مەندن کە ژمارەیان ١٠٦ هەزار کەسە مووچەکانیان ببردریت با ئاسانکاری بکەن تا حکومەت و سەرۆکی حکومەت بتوانئ وارسی دوورستی شەهید و ئەنفالەکان ببنە خاوەن شایستە دارایەکان
با هاوکاری حکومەت و سەرۆکی حکومەت بکەن تا چاکسازی و پاکسازی و ریکخستنەوەی دەرمالەکانی فەرمانبەران کەن با دەست بخەنە ناو دەستی سەرۆکی حکومەت هەول بدەن پارەو داهاتی دەروازە سنووریەکانی زونی سەوزو نیلی بەدوورستی بگەریتەوە سەر داهاتی گشتی حکومەت کە تا ئیستا ١٥٪ داهاتی باشماغ و پەریزخان دیتەوە سەر داهاتی گشتی با لەگەل سەرۆکی حکومەت قولیان لێهەل مالن چیتر خەلکێك لە دەروازەکان قاچاخچیاتی نەکەن و گەندەلی رابگرن
کاتیك ئەمانە بە دوورستی چوونە بواری جێ بەجێ کردن ئیدی حکومەت پێوویستی بە خو گونجاندن و چاو لە دەستئ بغداد نابئ چونك رێژەیکی زۆر داهاتی حکومەت زیاد دەکات . بەلام دەبێ نیەتی باش و ئیرادە لە لای لایەنە بشدار بووەکانی حکومەت هەبئت