خوێن وگیان بۆ سەربڵندی بوو نەك ژێر دەستی ..

خوێن وگیان بۆ  سەربڵندی بوو نەك ژێر دەستی ..

بێگومان هەموو تاكێكی نیشتیمانپەوەری و كوردپەوەر كوردستانێكی بەهێزتر هەڵدەبژێرێ و بەردەوام خەونی لەمێژینەی و ئەوەی لە پێناویدا زەریاییەك خوێنی بۆ داوە تا گەیشتوەتە ئەو بڕە ئازادییەی كە ئێستا هەیە، هەرگیز نابێ وابیر بكەینە جارێكی تر ببینەوە ژێردەستی هیچ نەتەوەیەكی تری بێگانە، دەسكەوتەكانی خەبات و شۆرش و راپەرین و بەخشینی خوێنی ئاڵی هەزاران پێشمەرگە و رۆڵەی ئەم كوردستانە بەهەدەر بدەین، بۆیە دەبێ گەلی كورد خۆڕاگرو بەهێز بێت و هیچ كاتێك نەكەوێتە ژێر پروپاگەندە و چەواشەكاری و شەرٍی میدیایی و تابووری پێنجەمی دوژمنان و بەكرێگیراوانەوە ، بۆئەوەی بگەینە مافەكانمان دواڕۆژێكی بەهێزو ژێرخانێكی پتەو دابڕێژین بۆ ئایندەمان .

ئێمە زۆر هەوڵمان داو و زۆریش تێكۆشاوین تا لەگەڵ عێراق مافەكانمان مسۆگەر بكەین ، بۆیەن كاتێك مافەكانی ئێمە لە بەغداد زامن و دەستەبەر نابێت، گەلی كورد وەك دووەم نەتەوەی گەورە لە سەر ئاستی عێراق و ئەو دەسەڵاتدارانەی ئێستاكە كە دەستوور جێ بەجێ ناكەن هیچ رێكەوتنێك هەتاسەر نابێ، بۆیە كورد دەبێ هۆشیاربێ ئێستا سەرەتایە بۆ نوێ بوونەوەی ژیان لەعێراق و كوردستان و جیهان، بۆیە پێویستە ئێمەی كورد یەكگرتوو بین نەكەوینە چاڵی دووژمنان، ئەوەی هەمانبێ رادەستیان بكەین چونكە ، ئەوان دەیانهەوێت ، تەنها گەلی كورد ژێر دەست و پاشكۆ بكەن ئەگەر سەر تا بەری ئەم كوردستانیان رادەست بكەین .
بۆیە، دەبێت ئەو راستییە بزانین كە لەمەودووا عێراق بۆ كورد نابێ، لەو كاتە هەستیارەدا، یەكریزی گەلی كوردو هەنگاوە كردەییەكانی سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان لە گشت بوارەكاندا و بەتایبەت چاكسازی نێوخۆیی و رێكخستنەوی هێزی پێشمەرگەو دابین كردنی ماف بۆ هاووڵاتییان و هۆشیاری و خۆراگری و خۆبەدەستەوە نەدان ئەمان گەینێتە لووتكەی سەركەوتن، نابێت فەرامۆشی بكەین ، كە ئێمە خاوەن ، سەرچاوەیەكی گرنگی نەوت و غاز و سەرچاوە سروشتی و ئابووری وكانزایین گرنگین و دوژمنان و ناحەزان بەردەوام چاویان برٍیوەتە سەڕٍی و ئێستا وەك كارتێكی ستراتیژی كەوتوینەتە سەر نەخشەی جیهانی لە بواری وزەدا، ، ناكرێ سەرچاوەی دارایی بەس نەوت بێ بە سەدان وڵاتی دنیا هەیە نەوتی نییە كەچی خۆشترین ژیان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی خۆی دابین كردووە، لێرە بەدواوە با هەموومان پشت بە خۆمان ببەستین ببینە خزمەتكاری خاك و كوردستانی خۆمان باچیتر چاو لە دەست نەبین، لە عێراق سیاسەتی چەوت پەیڕەو بكەین پێمان وابێ عێراق پارەی مووچە خۆرمان بۆ دەنێرێ و ئێمەش نەوت و داهاتی ناوخۆی خۆمان بۆ خۆمان دەبێ.
ئەوەی لە ماوەی رابردوو و ئێستاش بەرانبەر بە گەلی كوردستان جێبەجێ دەكرێت چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی هەرێمی كوردستان و چ لە سەر ئاستی بەغدا و وڵاتانی هەرێمی تێیدا ئامانج لاوازكردنی هەرێمی كوردستان و لەباربردنی قەوارەیی دەستوورییە لە رێگەی جۆراوجۆرەوە ، بۆیە، دەبێ‌ هەردەم شانازی بەخەبات و قوربانی دوێنی و ئەمرۆمان بكەین ، بۆیە، كلیل و چەكی هەرە بەهێزمان سەركەوتنی كورد لەو دۆخی ئێستا تەنها یەكرێزی و یەكتر قەبوڵكردنە .
Top