بۆچی تەنها پارتی وبارزانى ئامانجى نەيارانى كوردستانە ؟ ..

بۆچی تەنها  پارتی وبارزانى ئامانجى نەيارانى كوردستانە ؟ ..

زیاتر لە سەدەیەكە داگیركەران و دوژمنانی گەلەمان ، هەموو توانا سەربازی و سیاسی و مادییەكانیان خستە گەڕ لە پێناو هێنانەدەرەوەی و بڕینەوەی مۆڕكی نەتەوایەتی و شوێن بزركردنی نەتەوەیەكی مەزن و ڕەسەن بە ناوی كورد ، هەڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپەڕینەكان بوون بە گەورەترین كۆسپ و بەربەست بەرانبەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە گەورەیە، بۆیە، هەر لەو كاتەوە تا بە ئەمرٍۆ هیچ جۆرە پیلانگێری و هەوڵێكی دووبەرەكی نانەوە و تیرۆر و چەكی كۆمەڵكوژ نەما تا ناحەزانی كوردستان لە دژمان بەكاری نەهێنن ، بەڵام نەیانتوانی و بێ‌ ئومێد بوون .
ئەوەی لە ئێستەدا دوژمنان كاری لە سەر دەكەن و خۆفرۆش و سیخورەكان چاوساغییان بۆ دەكەن دروستكردنی ناتەباییە و دەستبردنە بە بۆ مافی ئابووری كوردستانیان و هەروەها سەرٍەكی ترین ئامانجیان ئەوەیە ، تا ئەو دەستكەوتە گەورانەی كە بە خوێن و ماندووبوونی بەدەستهاتوون بە ناوی مووچە و هەڵبەستینی درۆ و چەواشەكاری وبێ‌ هیوایی و نائومێدكردنی خەڵكی كوردستان بچووكی بكەنەوە ، بۆیە، بەشێوەیەكی گشت دوژمنانی گەلەمان ئامانجیان لێدانی شكۆ و سەروەرییەكانمان بە ئاڕاستەی ژێر دەستكردنەوە و لەناوبردنی كیانی دەستووری و سیاسی هەرێمی فیدراڵی كوردستان .
بۆ قۆناغی ئێستامان كە زۆر هەستیار وچارەنووسسازە ، یەكدەنگی و یەكهەڵوێستییە بەرانبەر ئەو هەوڵە نەزۆك و پیلانگێرییانەی دوژمنان و بەكرێگیراوەكانیان كە بە دڵنییاییەوە ، ئەو لوغمەش كە هەموو گەلی كوردی كردۆتەوە ئامانج نەك تەنها لایەنێكی سیاسی دیاریكراو كە شەرٍی هەرێمی كوردستان و هەموو دەسكەوتەكانیەتی پووچەڵ و شكستخواردوو دەكات.
پارتی و بارزانی گەورەترین كۆسپن لە بەردەم دوژمنانی هەرێمی كوردستان ،چونكە بە هەموو توانایەكەوە بەرگری لە پاراستنی دەستكەوتەكان لەلایەك و لەلایەكی تریش كەرامەتی تاكی كوردستانی دەكات ، چونكە كاتێك هەرێمی كوردستان لە ژێر مەترسی و هەرٍەشەی هەمان دوژمنان و نەیارانی گەلەكەمان بوو ، مێژوو گەواهیدەرە كە هەر پارتی بوو ، بە فیداكاری و بەرگرییەكی قارەمانە دەستكەوتەكانی لە هەرٍەشە و مەترسی لە ناوچوون پاراست .
ھەر بۆیەش تێكۆشانی دوێنی و ئەمرۆ و سبەش پارتی بەرابەرایەتی بارزانی لە پێناو یەكڕیزی و تەبایی لە ھەرێمی كوردستان و بوونی گوتارێكی سیاسی یەكگرتوو تاكە ڕێگایە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەییمان.بۆیە، كاتێك دوژمنان هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج و شەرٍی سایكۆلۆژی و ئینجا كارتی برسیكردنی بەكار دێنن ئەوا پێمان دەڵێن كە ھەڕەشە لە تاك بە تاكی ھاونیشتیمانیان دەكات بێ جیاوزای و ناپرسێت ئەوە كێیە، ئەمەش بەرپرسیاریەتی نیتشتیمانیمان لێ دەخوازێت و ئەم ئەركەش دەكەوێتە سەر شانی ھەموومان بێ جیاوازی،
چونكە ئەوەی كە بە ئامانج دەگیرێت كوردو كوردستانیانن بە گشتی نەك تەنھا حزبێك یان پێكھاتەیەكی نەتەوەیی، ئایینی دیاریكراو! بوونی كوردستانێكی بەھێزیش پێش ھەموو شتێك پەیوەستە بە ھەستكردن بە بەرپرسیاری ھەموو لایەك بەرامبەر بە نیشتمان وەك دەروازیەك بۆ دەربازبوونمان لە ھەڕەشە و قەیرانەكان. بۆیە، كاتی ئەوەیە، هەموومان ئەرك و بەرپرسیاریەتی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری و پاراستنی دەسكەوتەكان بە ئەستۆ بگرین و كە ئەوە گەورەترین چەك و هێزە بەرانبەرە پیلانگێری دژی كورد وكوردستان .
Top