ئەم لوغمانەش وەکو ئەوانی پێشتر پوچەڵ دەکرێنەوە

ئەم لوغمانەش وەکو ئەوانی پێشتر پوچەڵ دەکرێنەوە

کاتێک جەنابی سەرۆک و رابەر مسعود بارزانی فەرمووی "نابێت چیتر خوێنی ڕۆلەی کورد لە دەستی کورد برژێت".

گومانی تێدا نیە کە ئەم قسەیان لە ناخەوە بووە، هەورەها خواستی هەر تاکە کوردێکی دلسۆز بووە.

بەڵام لە هەمان کاتیشدا، لە خوێندنەوەی ووردی جەنابیان بۆ روودا و پێشهاتەکان بووە، بەشێک لە خۆ ئامادەکردن بووە، بۆ قۆناغی داهاتوو، کە لەبەر چاوی جەنابیان روون و ئاشکرا بووە هەرێمی کوردستان دووچاری چ جۆرە پیلانێک دەبێتەوە.

ئەم پەیامەی جەنابی سەرۆک بوەتە بەشێک لە سیاسەتی پارتی و بە تەواوی جێ بە جێ کراوە. دەستەواژەی شەری برا کوژی بە تەواوی رەشکرایتەوە،
هیچ دەرفەتێک بۆ دوژمنان نەماوە کە بتوانن جارڵکی تر پارتی راکێشنە ناو شەرێکی تری ناوخۆیی و چارەنوسی هەرێمی کوردستان بەرەو ئاقارێکی نادیار ببەن.

هەروەها پوچەل کردنەوەی ئەو لوغمانە بوون کە دوژمنانی گەلی کورد هەوڵیان بۆ دەدا لە رێگای بە کرێ گیراوەکانیان لە ناوخۆی کوردستان.

تا ئێستا هەرچی لوغم هەبووە لە رێگای پیلانی سیاسی پوچەل کراوەتەوە و بێ ئەنجام بووە.

دواتر دەستیان برد بۆ قوتی هاوولاتیان و گەمارۆ دانی هەرێم لە رووی ئابوری یەوە بە رێگای بڕینی بودجە و مووچەوە، بەڵام ئەم لوغمانەش یان بە خۆراگری و دلسۆزی هاوولاتیانی هەرێم ئەوانیش پوچەل کرانەوە.

دوا هەوڵیان ئەوەیە کە لە رێگای بە ناو خۆپیشاندان، رەوشی ئارامی هەرێمی کوردستان تێک بدەن، جۆرە کەسانێک بهێننە سەر شەقام و بۆ مەرامەکانی خۆیان بەکاریان بێنن، کە پێشتر بە رێگای ئیرهابی فکری یەوە کاریان لەسەر کردووە.

مەرامەکانیان ئەوەیە دەیانەوەێ بەم شێوازە شیرازەی کۆمەڵایەتی و پەروەردە تێک بدەن، وا لە هەندێک کەسان بکەن کە گوێ بۆ داب و نەریت، بەها ئەخلاقی و کومەلاتەتیەکان، رێز گرتن، ملکەچ بوون، یاسا و حکومەت، نەگرن، لە عەقل و مەنتق دوور بکەونەوە، ناسنامەی کوردایەتی خۆیان لەبیر بکەن و ببنە ئامێر و ئامرازێک بە دەست دوژمنانەوە.

لە لایەکی ترەوە، نانەوەی ئەم ئاژاوەگێری یە، هاوکاتە بە هەوڵەکانیان لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی بۆ بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان، دوا هەنگاویش سەرەدانی هەندێک لایەنی نا فەرمی بۆ بەغدا بە هیوای ئەوەی مادەی ١٤٠ لە دستور هەموار بکرێتەوە.

هەر کەسێک ئاوڕێک لە رەوشی سیاسی و لەشکری و رووداوەکانی ناوچەکە بداتەوەو چاوێکیان پێ بخشێنیت، بۆی دیار دەبیت رووداوەکان بە چ ئاراستەیەک دەڕۆن و چ جۆرە گوڕانکاری یان بە دواوەیە، ئەو کات بۆی ئاشکرا دەبیت کە نانەوەی ئەم ئاژاوەگێری یە لە بای چیە، بە چیەوە بەستراوە و مەرامیان چیە و خزمەت بە کام ئەجندا دەکات و کێی لە پشتە.

ئەوەی مایەی خۆشحاڵی بووە، بەردەوام هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و دیبلوماسی یەوە بە هێزتربووە، هەرلۆیە بەردەوام هەنگاوێک لە پێش بووە، کە لە توانادا بووە تەواوی لوغمەکان پوچەڵ بکرێنەوە.

هەرچەندە ئەم هەوڵانەیان مەترسیدارن، بەڵام ئەوەی ئێمە لێی پشت راستین، ئەم لوغمانەش یان هەروەکو ئەوانەی پێشتر، بە هیمەت و خۆڕاگری دلسۆزان پوچەڵ دەکرێنەوە، ئەم قۆناغەش دەرباز دەکرێت و هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبیت.
Top