بەئاژاوەوكاری نابەرپرسیارانەكێشەی ھاوولاتیان چارەسەرنابێت .

بەئاژاوەوكاری نابەرپرسیارانەكێشەی ھاوولاتیان چارەسەرنابێت .

بەداخەوەبویتەنەریتێكی ناشرین خەلكانێك بۆمەبەست ومەرامی سیاسی وشەخسی ئاراستەی خۆپێشاندانەكان لەھەرێمی كوردستان بەرەوئاقارێكی مەترسیداردەبن كەئەمەش جێگای ھەلوەستەكردنەچونكە خۆپیشاندان مافێكی دەستووری ویاسایی وئاسایی وسروشتی ھەر ھاوولاتێكە لە كاتی هەبوونی هەر گلەیی وگازاندەیەك بە شێوازێكی شارستانی وبەپێ ی یاسا ی ژمارە(11)ی رێكخستنی خۆپیشاندان لەھەرێمی كوردستان بۆسالی (2010) گردبوونەوەی گشتی بەمەبەستی خۆپیشاندان .یان مانگرتن .یاخودپەناگیری بكەن و داوای مافی خۆیان بكەن ، پێویستەشە رێزلەداواكانیان بگیرێت چونكە خۆپیشاندن بۆ داكۆكی كردن لەماف حەقێكی سروشتی ھەرھاوولاتێكە بەلام ئەم شێوازەی كەبەداخەوەلە كوردستان بەدی دەكرێ كە باروگوزەرانی ھاوولاتیان ومووچەی فەرمانبەران بۆئەجیندای سیاسی و كاری توندوتیژی وتێكدان و سوتانی دامەزراوەكان وزیان گەیاندن بەشوێنەگشتیەكان بەكاردەھێندرێت مایەی سەرنج وتێرامانە كە نەك هەر خۆپیشاندان نی یە بەڵكو بە ئاشكرایە ئاژاوە و نانەوەی دووبەرەكی یە لەنێوان خەلكی كوردستان كە سەرئەنجامێكی خراپی لێ دەكەوێتەوەونیشتیمان بەرەوسوتاندن وتێكدان دەبات كەھەولدان بۆسووتاندن وتێكدانی مولك ومالی گشتی وھاوولاتیان تاوانەودەبێ رووبەرووی رێكاری یاسایی برێنەوەوقەرەبووی زیانلێكەوتوانیش بكرێتەوەكەسەرەنجام خودی ھاوولاتی زەرەرمەنددەبێت بۆیەش گرنگە هاولاتیان ھەست بەم راستی یە بكەن كەبەلارابردنی خۆپێشاندانەكان غەدرێكی گەورەیەلەداواكاری رەوای خۆپێشاندەران كاتی ھاتووەتاكی كوردبیربكاتەوە ئەوەی لە كوردستان بەدەست هاتووە دەرئەنجامی خوێن وفرمێسك وخەبات وتێكۆشانی سەدەیەكی گەلی كوردستانە. ناكرێت بۆ بەرژەوەندی و مەرامی هەندێ لایەن وكەسی بەرژەوەندخواز هەولی تێكدانی بدرێت .

راستەھەرێمی كوردستان لەدۆخێکی سەختی ئابووری دایە . بەلام دەبێت ئەم راستیەش بزانین ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە . چونكە داهاتی نەوتی عێراق بە رێژەیەکی زۆر دابەزیوە و کورتهێنانێکی زۆر گەورە لە نێوان داهات و خەرجییەکانی حکومەتی فێدرالیدرا دروست بووە لەگەل درێژەكێشانی پەتای كۆرۆنا ھەر چەند لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، لەلایەن حكومەتەوە هەموو هەوڵێك خرایەروو بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دروست نەبێت ، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێمی كوردستان گەورەتربوو ، بەڵام لەگەل هەموو ئاستەنگەکانیشدا، هەوڵی بەردەوام لەئارادایە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران وچاكتركردنی ژیان وگوزەرانی ھاوولاتیان.پێویست بووخۆپێشاندانەكان دژی سیاسەتی برسیكردن وئابلوقەی ئابووری بەغدابالەسەركوردستان نەك بەم شێوەیەبارەگاودامەزراوەرەسمییەكان بسوتێندرێت وكادیروپێشمەرگەكان ئازاروبرینداربكرێن بەتایبەت دیمەنەناخ ھەژێنەكەی قەزای سه‌یدسادق له‌ كاتی په‌لاماردان و سووتاندنی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی، خۆپێشاندەران په‌لاماری پێشمەرگەێكی شۆرشی گولان دەدەن كه‌ ده‌یه‌وێت بڕوات و خۆی رزگار بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ چه‌كێكی پێ بێت، و رێگه‌ی لێده‌گرن و زۆرنامرۆڤانەو تێکدەرانەی دور لە ھەمووبەهاێكی کوردەواری و دیموکراسی ئازاری دەدەن كەئەمە بەھیچ جۆرێك لەگەل بەھاوپرەنسیەكانی ئایینی وكۆمەلایەتی خەلكی كوردستان ناگونجێت حەقەلایەنەبەرپرسەكان زۆربەجدی ھەلوەستەلەسەرئەم رووداوەبكەن لەجیاتی رێزگرتن لەپێشمەرگەێك كەھەمووتەمەنی خۆی لەپێناوی كوردستان بەخت كردوەبەم شێوەیەپاداشتی بدرێتەوەتەنھالەبەرئەوەی ئەندامی پارتیەگەربیانەوێت بەم كارانەیان تاوانەكانیان پەردەپۆش بكەن بەھەلەداچووینە،
ماوەتەوەبلێن بەموزایەدەوئاژاوەوكاری نابەرپرسانەكێشەی ھاوولاتیان چارەسەرنابێت ..
Top