پێویستە بۆ سەندنەوەی مافەکانمان ھەوڵی زیاتر بدەین

پێویستە بۆ سەندنەوەی مافەکانمان ھەوڵی زیاتر بدەین

کە لە ڕاگەیاندنەکان و کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی کوردستان گوێم لە باسی یەکسانی جەندەری ئەبێت سەرم سوڕ ئەمێنێت؟! ساڵی جارێک پڕوپاگەندەمان گوێ لێ ئەبێت. بێگومان ئەبێت لە سەرەوە ئەو جیاوازی رەگەزیەی کە ھەیە بن بڕ بکرێت. لە ماڵەوە لەناو خێزانەکان کە بە یەکسانی سەیری ھەردوو ڕەگەز بکەیت، ئەوە کە گەورە بوو ئافرەتەکە یان ژنەکە لەدەرەوە ڕەفتاری خۆی لە پیاوێک بە کەمتر نابینێت. بۆ نموونە کە لەگەڵ پیاوێک قسە ئەکات زۆر ئاسایی ھەڵسو کەوت ئەکات، دڵی ئەکاتەوە، پێ ئەکەنێ...ھتد. بەڵام لەوانەیە ھەندێک لە پیاوان بە ھەڵە ڵەو ژنە تێ بگەن. بەڵام نا کاکی بەڕێز تۆ چۆن ھەڵسو کەوت لەگەڵ من ئەکەیت منی بەرامبەریشت ھەروا. ئەم گۆڕانکاریانە ئەبێت لە سەرکردایەتی ھەموو پارتە سیاسییەکانەوە، پەرلەمان وحکومەت بکرێت. بەڵام ئەمەوێت یەک شت بڵێم لەم وڵاتێکی ئازادی وەکو سوید، تا ئێستا ئەو یەکسانییە بوونی نییە، لە حکومەت وسیاسەتدا بە دەرجەی ئەو ئازادییەی کە باس ئەکرێت بوونی نییە. تا ئێستا مووچەی ژن و پیاو یەکسان نییە، تا ئێستا پیاو سالاری و ژن کوشتن ھەیە لە ھەموو پەنا بەرەکان بە تایبەت لەناو کوردەکان، لەو وڵاتە ڕۆژ نییە ژنێک نەکوژرێ ئینجا سویدی بێت یان پەنا بەر. لەبەر ئەوە من داوا لەو ژنانە ئەکەم کە لە سەرکردایەتی سیاسیدا کار ئەکەن، بەڕێوەبەرە ژنەکان ھەر ڵەپەرلەمانەوە تا ھەموو دامودەزگاکان ھەوڵی ئەوە بدەن داوای مافی خۆمان بکەین و کاری جدی بۆ بکەین، نەک وەک بووکەڵە لە شوێنێک دامان نێن ودەستە مۆمان بکەن لەبەر ئەوەی من ژنم بەرامبەرەکەم پیاوە. تا ئێستا لەناو پارتە سیاسییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ژنێکم نەبینی.بکرێتە بەپرسی لقێک، ناوچەیەک، ڕێکخراوێک، بنکەیەک.. بۆ ؟ ژن چی کەمترە لە پیاو ؟ ئێستا ژنێک سەرۆکی پەرلەمانە ئەبینین لە.زۆر شوێن ڕەخنەی لێ ئەگرن بۆ ؟ لەبەر ئەوەی ژنە یان وەزیرەکان ئەبوایە بەلای کەمەوە ٨ وەزیری ژن ھەبووایە، یان نوێنەرەکان بۆ دەرەوەی وڵات با ھیچ نەبێت چەند ژنێک ھەبێت ئەمە داوای ھەموو ژنێکە کە وەک من بیر ئەکاتەوە، لە کۆتاییدا داواکارم لە ھەموو ئەو یەکیەتی ئافرەتان و ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان کە ھیچ نەبێت ھەفتەی دووجار لە تەلەفزیۆنەکانی کوردستان بەرنامەی تایبەت ھەبێت لە بارەی ژنان و کاری جدی بۆ بکرێت وکەسی پسپۆر لە پیاوو ژن بانگ بکرێن بۆ زیاتر ھەوڵدان بۆ یەکسانی. ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمەی ئافرەتان دژی ڕەگەزی بەرامبەر بین. من شانازی ئەکەم بە خۆمەوە لە ناو خێزانەکەی خۆمەوە بەیەکسانی و بێ جیاوازی ھاتووم لە کارکردنیشم لەکوردستان و لێرەش. ھەر لەگەڵ پیاو کارم کردوە و ژنێکی بوێر بووم لە گەڵ ھەڤاڵ و ھاوکارەکانم خۆشم لەوان بە کەمتر نەزانیوە.

Top