بۆ خاك و گیانمان بەخشی نەك بۆ خۆراِدەستكردن و پارە ..

بۆ خاك و گیانمان بەخشی نەك بۆ خۆراِدەستكردن و پارە ..

ئێمەی گەلی كورد ، چەند شۆڕش و راپەڕین مان كرد ، هەزاران كەسی ئەم كوردستانە بە پیروگەنجەوە خوێن وگیانیان بەخشی تا خاك یان رزگار بێت تا شكۆ وكەرامەتیان پارێزراو بێت ، خۆ ئەگەر تەنها بۆ پارە و مووچە بوایە، دڵنیام ئەگەر كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری نەبوایە، ئەوا كەس پرسیاری لە كەس نەدەكرد و تەنها سووكایەتییان بە گەلی كورد دەكرد و نەتەوەیەكی بێ‌ شوناس و ناڕەسەن .
بۆیە، ئەم دەستكەوتانەی ئەمرٍومان كەس خێری پێمان نەكردووە وبە دیاری پێیمانی بەخشیبێ‌ ، بەڵكو بەرهەمی ماندووبوون و خەباتی گەلی كوردە ، كە بۆتە شانازیی هەموو كوردستانیان ، ئەگەر ئەمڕۆ گەلی كورد بەناچاری لەگەڵ وڵاتێكی شكستخواردوو و بەكردەوە دابەشكراو ماوەتەوە بەڵام بە پێی هەموو پێوەرە دەستووری و یاساییەكان خاوەن مافە ، ویستەكانی تێیدا یەكڵا بۆتەوە ، ئیتر چ لە پرسی بوودجە و مووچە و تا ئاساییكردنەوە و گەڕاندنەوەی خاك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.
بۆیە، كێشەی سەرٍەكی گەلی كورد وەك دووەم گەورە نەتەوە ، لەگەڵ حكوومەتی عێراق كێشەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەكەمانە وەك ناسنامە و خاك و گەلێكی بندەستی داگیركراوە لە 100 ساڵی ڕابردوودا، ئەوەی هەبوو له ‌پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هیوامان دەخواست تا كو تەواوی كێشەكانمان لەگەڵ عێراقی نوێ چارەسەر بێت، بەڵام ئەوەی ئێمەی كورد ئەو چاوەرییەمان لە دەسەڵاتدارانی تازەی حكوومەتی عێراق وادەرنەچوو و پێچەوانە بوونەوە ، ئەوەش بوونە هۆی ئەوەی تاكو كێشەكان بەردەوام بن تا بە ئێستا.
هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی یاسایی لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا كە سەدا %80 ی گەلان و پێكهاتەكان بە نەتەوەیی كوردیش دەنگیان لە سەری داوە چەسپێندراوه،‌ بۆیە دەبێ ئەو هەرێمە بودجە و مووچەی لە حكوومەتی فیدراڵییەوە بۆ دابین بكرێت ، هیچ كات نەبەسرێتەوە بە مڵمڵانێی سیاسییەكانەوە و عەقڵییەتی شۆڤێنی و زۆرینەوە ، وەك ئێستا‌ حكوومەتی عێراق، قووتی هاووڵاتییانی كوردستان لە ساڵی 2014ـەوە بڕیوه و‌ بە سیاسیی كردووە، كە پێشێلی دەستووره و بە هۆیەوە قەیرانێكی گەورەی ئابووری ڕووی لە هاووڵاتییانی كوردستان كردووە‌.
میژووی دوێنی خەبات رزگاریخوازی و ئەمرۆیی شارستانی دەرخەری ئەو رٍاستییە كە ،ئێمە وەك گەلی كورد كێشەمان لەگەڵ حكوومەتی عێراق كێشەی سەلماندنی ناسنامەی كورد و سەنگ وخاك و گەرٍاندنەوەی مافەرەواكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە نابێ ئێمە تەنیا بیر لە مووچە و بودجە بكەینەوە و بچووك بكرێتەوە و پاشگوێ‌ بخرێت ناسنامە و خاك و نەتەوایەتیمان فەرامۆشی َ بخەین، ئەو مافه ‌نەتەوەییانەی كە لە دەستووری عێراقدا چەسپێندراوە، داوای جێبەجێكردنیان بكەین.
وەك ئەوەی ئێستا ،چەند پەرلەمانتارێكی بەناو كورد و لە ئەساسدا ، خزمەتكاری بێگانە و ئینجا چەند لایەنێكی كورد بۆ مەرامی سیاسی، ڕۆژانە كاریان بووە بەوەی كە له ‌ڕاگەیاندنەكانەوە پرسی مووچە و پێوەندییان بە سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە بڵاو بكەنەوە، وەك بانگەشە، له ‌كاتێكدا ئەو پرسانە تایبەتە بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێمە كێشەمان لەگەڵ حكوومەتی عێراق هەیه،‌ بۆیە، ئەو لایەن و پەرلەمانتارانەی كە دەبنە چاو ساغی نەیارانی گەلی كورد بۆ لێدانی پێگەی هەرێمی كوردستان ، هیچ هەستێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە نێو ناخیاندا بوونی نییە .ئێستا‌ش تێناگەین كاتێك كێشەمان لەگەڵ بەغدا هەیە چۆن دەبێت حزب و پەرلەمانتار بڕوات و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیران بكات و هەموو كێشەی ڕزگاریخوازیی گەلی كوردستان ببەستێتەوە بە مووچەوه.
Top